دوارۆژ، ئازوو محەمەد
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی و بازرگانی لە پارێزگای #ئیلام# ئاشکرای دەکات: لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا تەنها لە خاڵی سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلامەوە، بە بەهای 387 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەک هەناردەی عێراق کراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فارسی ئێرانی، سەعدی شەریفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی و بازرگانی لە پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە، ئه و کاڵا هەناردەکراوانە کە بە بەهای 387 ملیۆن و 258 هەزار و 661 دۆلار بوون، له و دەروازەیە بوونەتەهۆی گەشه و زیادبوونی 27% بازرگانی لە چاو ساڵی پێشوو.[1]
#16-11-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,257