Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Search Options

高级搜索      键盘

搜索
发送
工具
语言
我的帐户



ک. ناوەندی K. Bakur

     
contact@kurdipedia.org 003154710293

kurdipedia.org 2008 - 2022
大约!
随机项目!
条款使用
Kurdipedia成员
你的反馈
用户集合
大事年表
帮助
新项目
统计属性
文章 400,164
图片 79,691
书籍 15,378
相关文件 64,166
Video 384
10活性游客Kurdipedia!
今天 4,507


传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە کەرکووک هەزار و 600 پارچە زەوی بەسەر عەرەبی هاوردە دابەشکراوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
排名项目
优秀
非常好
平均
更多
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!

项目历史
Metadata
RSS

所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
翻译
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
更新资料!
| |
لە کەرکووک هەزار و 600 پارچە زەوی بەسەر عەرەبی هاوردە دابەشکراوە
统计和调查

لە نوێترین هەنگاویدا راکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکوککەرکوک بەوەکالەت بڕیاریداوە هەزار و 600 پارچە زەوی لەسەر رێگەی بەغدا و لەناو کەرکووک بەسەر هێزەکانی حەشدی عەشایەری دابەشبکات.
بەشێک لەو زەویانە لە خوارووی گەڕەکی عەسکەرین و بەشێکیشیان زەوی کشتوکاڵین. ئەو کەسانەی زەوییەکانیان وەرگرتووە سەرجەمیان خەڵکی حەویجەن و نزیکن لە راکان سەعید.
ئیسماعیل حەدیدی، ئەندامی ئەنجومەنی عەرەبی نایشارێتەوە دیاردەی زێدەڕۆیی لەسەر زەویی لە کەرکووک زۆر لە جاران زیاتر روودەدات.
ئیسماعیل حەدیدی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند هەڵمەتێکی گەورەی زێدەڕۆیی هەیە، بەپێچەوانەوە زۆر زیاتر لە رابردوو دەکرێت. پێشتر لیژنە پێکدەهێنرا؛ بە ئەندازەیی دەکرا و هەندێک رێوشوێن هەبوون. هەموو ئەو زێدەڕۆییانەی ئێستا لە نەبوونی دەسەڵات و یاسا دەکرێن، یاسایەک نییە رێگری لە خەڵک بکات لەسەر ئەو زێدەڕۆییانە، بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی هێزی دەسەڵاتدار.
لایەنە کوردستانییەکان لە بەرامبەر کارەکانی راکان سەعید کاردانەوەیان نییە. بەبڕوای یەکێتی ئەو پرۆسەیەی پارێزگاری بەوەکالەت لەسەر هەمان پرۆسەی تەعریبە کە پێشتر رژێمی سەددام حوسێن هەوڵی بۆ دەدا.
مەریوانمەریوان نادر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند راکان سەعید تەواوکەری پڕۆژەی تەعریبی دەستپێکردووە. کاردەکات لەسەر تەعریبکردنەوەیەکی نوێ لە کەرکووک. ئێمە لەسەر کۆی ئەم کێشانە راکان سەعید خوڵقاندوویەتی لە پەرلەمان و هەم لەگەڵ هێزە بڕیار بەدەستەکانی پارتە عێراقییەکان قسەمان کردووە و پێمانگوتوون پارێزگار بەخراپی کاردەکات.
مانەوەی راکان جبووری لە پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بووە هۆی چەندین گۆڕانکاری، کە بەبڕوای لایەنە کوردستانییەکان کۆی هەنگاوەکانی پارێزگاری بەوەکالەت دژی کورد بوون. لەو ماوەیەشدا چەندین هەوڵدراون بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بەڵام بەبێ ئەنجام ماونەتەوە.
راکان جبووری کە بڕیاروایە لەچەند رۆژی داهاتوودا سوێندی یاسایی لە پەرلەمان بخوات، پۆستەکەی بە بەتاڵی دەمێنێتەوە. بەپێی یاسا تاوەکو ماوەی 15 رۆژ قایمقامی کەرکووک بەوەکالەت پۆستە بەڕێوەدەبات، ئەگەر تاوەکو ئەوکات ئەنجوومەن پارێزگارێک دیارینەکات، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەتوانێ کەسێک بە دامەزراندن لەو پۆستە دابنێت.
محەممەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەو هەنگاوەی پارێزگاری کەرکووک بە تەعریبی نوێ ناودەبات و بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دابەشکردنی زەوی بەسەر حەشدی عەشایەری لە کەرکووک تەعریبێکی ئاشکرایە و پێشتریش زەوی بەسەر حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی دابەشکراوە.
محەممەد کەمال باسی لەوەکرد، لەو کاتەی راکان سەعید بووەتە پارێزگار بەشێکی زۆری زەوی نیشتەجێبوونی لە کەرکووک بەسەر عەرەبە هاوردەکاندا دابەشکردووە، چەند جارێکیش زەوی بەسەر تورکمانە شیعەکاندا دابەشکردووە.
لەبارەی کاریگەری دەستبەکاربوونی پارێزگارێکی کورد بۆ رێگری لە کارەکانی راکان سەعید، محەممەد کەمال گوتی تاوەکو سوپا و حەشدی شەعبی لە کەرکووک نەچنە دەرەوە و بارودۆخ ئاسایی نەکرێتەوە دانانی پارێزگار هیچ سوودێکی نابێت، چونکە ئێستا لە کەرکووک بەشێوەیەکی سەربازی حوکم دەکرێت نەک مەدەنی.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی سەر بە یەکێتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی راکان سەعید چەندینجار زەوی بە نایاسایی دابەشکراوە. راشیگەیاند، دابەشکردنی زەوی لەدەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگادایە، هەر زەوییەک بەبێ ئاگاداری ئەنجوومەنی پارێزگا دابەشبکرێت وەک زەوی زێدەڕۆ ئەژماردەکرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەکرد، بە هیچ شێوەیەک ئەنجوومەنی پارێزگا رەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری نەداوە، بەڵکو بە نایاسایی پێیاندراوە و زیاتر لەلایەن دەسەڵاتی سەربازییەوە لە کەرکووک پێیاندراوە.
جگە لە دابەشکردنی زەوی بەسەر عەرەبەکانی دەرەوەی کەرکووک، راکان سەعید لەماوەی رابردوودا بڕیاری وەرگرتنەوەی زەوی چەند گوندێکی کوردنشینی سنووری پارێزگاکەی دەرکرد بۆ ئەوەی بدرێنەوە عەرەبە هاوردەکان، هەروەها بەڕێوەبەرە کوردەکانی سنوورەکە لە پۆستەکانیان لابران.[1]
14-11-201814-11-2018

此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

此产品已被浏览1,522

来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-11-2018

挂钩项目: 3
日期与活动
1.14-11-2018
统计和调查
1.دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن
[更多...]

项目物业
Publication date: 14-11-2018
统计数据类型: 战争罪行
统计数据类型: 违规
统计数据类型: No specified T4 472
城市: Kerkuk
普罗旺斯: 南库尔德斯坦

Technical Metadata
Actual
塔拉巴尼
...
塔拉巴尼
迪亚巴克尔
...
迪亚巴克尔
埃尔比勒
...
埃尔比勒
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
...
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦




Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.10
| 联系 | CSS3 | HTML5
| 页面生成时间:秒!