图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,784
图片 104,247
书籍 18,881
相关文件 94,694
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کچێکی 17 ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە خۆی دەکوژێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کچێکی 17 ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە خۆی دەکوژێ
文章

کچێکی 17 ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە خۆی دەکوژێ
文章

هەیام لەوکاتەدا کە لەگەڵ دایکی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان بوو، بە گوللەیەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئێستا کەسوکارەکەی دەپرسن، هەیام ئەو دەمانچەیەی لە کوێ‌ دەستکەوت.
رۆژی 5/11/2018 کچێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی هەیام ئەلیاس، دانیشتووی کەمپی مام ڕەشان لە شارۆچکەی شێخان، بە دەمانچەیەک خۆی کوشت.
رائید هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی #دهۆک# بە (رووداو)ی گوت: دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، تا لێکۆڵینەوە تەواو نەبێ‌ هیچ شتێک ئاشکرا ناکەین.
هەر لەوبارەوە شێرۆ هەرکی، بەرپرسی کەمپی مام ڕەشان بە(رووداو)ی گوت: کەسوکاری هەیام زۆر هەژارن، باوکی نەخۆشە و لە نێو جێگەدا کەوتووە، ئەوان نزیکەی 7 مانگە هاتوونەتە کەمپەکەمان، لێرە لە زەوییەکی کشتوکاڵی کاریان دەکرد.
شێرۆ باسی خۆکوشتنی ئەو کچەی کرد و گوتی: سەعاتێک دوای ڕووداوەکە هەواڵیان پێدام کە کچێک لە کەمپەکە خۆی کوشتووە، ئەوە یەکەم حاڵەتی خۆکوشتنە لەناو ئەم کەمپە ڕووبدات. ئەو کچە هیچ کێشەیەکی نەبوو، نازانین ئەو دەمانچەیەی لە کوێ‌ هێناوە، چاوەڕێی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی پۆلیسین.
دایکی هەیام کە بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆک بووە، لەو ڕۆژەوە هیچ قسەیەک ناکات و لە خێوەتەکەشیان نایەتە دەرەوە.
ئەلیاس خەیری باوکی هەیام کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەیەکی لەسەر جێگا کەوتووە، باسی کچەی بۆ (رووداو) کرد و گوتی: هێشتا باوەڕ ناکەم ئەو کارەی کردووە، چۆن دڵی هات باوکێکی نەخۆش و دایکێکی پیری وا جەرگسووتاو بکات، ئاخر هیچ کێشەیەکی نەبوو، قەت دڵمان نەشکاندووە، زۆر بە ناز پەروەردەمان کردووە.
سەبارەت بە ڕۆژی ڕووداوەکەش، باوکی هەیام گوتی: ئەو ڕۆژە کە لە خەو هەڵسا، داوای لە دایکی کرد دوای نیوەڕۆ لەگەڵی بچێت بۆ کار بۆ ئەوەی یارمەتی دایکی بدات. یەکەمجار بوو هەیام داوای شتێکی وا بکات، زۆر هەوڵمان لەگەڵ دا نەچێت، بەڵام هەر سووربوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ دایکی بچێت.
وەک ئەلیاس باسی کرد، کچەکەی پێش ئەوەی بڕوات، باوەشی لێداوە و ماچی کردووە. ئەلیاس دەڵێت: ئەگەر دەمزانی ئەوە دوایینجارە کچەکەم لە باوەش دەگرم، هەرگیز ڕێگەم نەدەدا بڕوات، ئەو تاقانەی دڵم بوو، بۆچی وای کرد، چۆن باوکە نەخۆشەکەی جێهێشت؟.
حەسەن خەیری کە مامی هەیامە، دەڵێت :من لە کەمپەکە بووم، هەواڵیان بۆ هێنام و گوتیان برازاکەت لە دەرەوەی کەمپ گوللەی لەخۆی داوە، بەپەلە ڕامکرد بۆ شوێنەکە وامزانی بریندارە، گوتم دیارە بەهەڵە تەقە کراوە، چونکە ئێمە دەمانچەمان نییە، چۆن پەیدای کردووە؟ شوێنەکە پێنج خولەک لە کەمپەکە دوور بوو، کە گەیشتم بینیم هەیام لە نێو خوێنی خۆیدا کەوتووە.
خەمی حەسەن ئەوە بووە کە چۆن ئەو هەواڵە بە برا نەخۆشەکەی بڵێت.
حەسەن دەڵێت: نەمزانی چۆن پێی بڵێم کە هەیام خۆی کوشتووە، چوومە کەمپەکە، ئەلیاس گوتی وەرە دانیشە، ئێستا هەیام و دایکیشی دێنەوە. ئەمڕۆ هەیام چووە یارمەتی دایکی بدات. کە گوێم لەناوی هەیام بوو خۆم پێڕانەگیرا و دامە پڕمەی گریان. ئەلیاس وایزانی دایکی هەیام شتێکی بەسەرهاتووە. بەڵام ناچاربووم پێمگوت کە هەیام خۆی کوشتووە. کە گوێی لەو قسەیە بوو یەکسەر لە هۆش خۆی چوو.
کەسوکاری هەیام دەڵێن ئەوان هیچ جۆرە چەکێکیان لە ماڵەوە نییە، ئەوەی ئەوانی سەرقاڵ کردووە، ئەو پرسیارەیە کە هەیام ئەو دەمانچەیەی لە کوێ‌ دەستکەوتووە، کێ‌ پێیداوە. بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەو پرسیارە چاوەڕێی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەکەن.[1]
#14-11-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,860
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-11-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 14-11-2018 (6 年份的)
书: 社会
城市: 杜胡克
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 14-11-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on14-11-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):14-11-2018
URL
此产品已被浏览1,860

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,784
图片 104,247
书籍 18,881
相关文件 94,694
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!