بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ژینگەنامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئیبراهیم ئەحمەد
ئیبراهیم ئەحمەد لە 06-03-1914 لەبنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لەدایکبووه، رەمزی فەتاح کەئەفسەرێکی کورد بووە مامی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووەو کاریگەری زۆری لەسەر رۆشنبیری بوونی برازاکەی هەبوو، هەربۆیەزوو رەوانەی قوتابخانەی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراهیم نووسەر هەربەردەوام بوو، لەساڵی 1937 لەشاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆلیژی یاسا تەواودەکات.
ئیبراهیم ئەحمەد لەتەک نووسین کاری رامیاری کردووەو لەبەشداری چالاکی لەشۆڕشی ئەیلوولی کوردستانی باشوور بەسەرۆ
👫 ئیبراهیم ئەحمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئیبراهیم ئەحمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,182 | وێنە 58,211 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,320 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,073 |
📖 کچێکی 17 ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە خۆی دەکوژێ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
کچێکی 17 ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە خۆی دەکوژێ
📖 کورتەباس

هەیام لەوکاتەدا کە لەگەڵ دایکی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان بوو، بە گوللەیەکی دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئێستا کەسوکارەکەی دەپرسن، هەیام ئەو دەمانچەیەی لە کوێ‌ دەستکەوت.
رۆژی 5/11/2018 کچێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی هەیام ئەلیاس، دانیشتووی کەمپی مام رەشان لە شارۆچکەی شێخان، بە دەمانچەیەک خۆی کوشت.
رائید هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆکدهۆک بە (رووداو)ی گوت: دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، تا لێکۆڵینەوە تەواو نەبێ‌ هیچ شتێک ئاشکرا ناکەین.
هەر لەوبارەوە شێرۆ هەرکی، بەرپرسی کەمپی مام رەشان بە(رووداو)ی گوت: کەسوکاری هەیام زۆر هەژارن، باوکی نەخۆشە و لە نێو جێگەدا کەوتووە، ئەوان نزیکەی 7 مانگە هاتوونەتە کەمپەکەمان، لێرە لە زەوییەکی کشتوکاڵی کاریان دەکرد.
شێرۆ باسی خۆکوشتنی ئەو کچەی کرد و گوتی: سەعاتێک دوای رووداوەکە هەواڵیان پێدام کە کچێک لە کەمپەکە خۆی کوشتووە، ئەوە یەکەم حاڵەتی خۆکوشتنە لەناو ئەم کەمپە رووبدات. ئەو کچە هیچ کێشەیەکی نەبوو، نازانین ئەو دەمانچەیەی لە کوێ‌ هێناوە، چاوەڕێی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی پۆلیسین.
دایکی هەیام کە بەهۆی رووداوەکەوە شۆک بووە، لەو رۆژەوە هیچ قسەیەک ناکات و لە خێوەتەکەشیان نایەتە دەرەوە.
ئەلیاس خەیری باوکی هەیام کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەیەکی لەسەر جێگا کەوتووە، باسی کچەی بۆ (رووداو) کرد و گوتی: هێشتا باوەڕ ناکەم ئەو کارەی کردووە، چۆن دڵی هات باوکێکی نەخۆش و دایکێکی پیری وا جەرگسووتاو بکات، ئاخر هیچ کێشەیەکی نەبوو، قەت دڵمان نەشکاندووە، زۆر بە ناز پەروەردەمان کردووە.
سەبارەت بە رۆژی رووداوەکەش، باوکی هەیام گوتی: ئەو رۆژە کە لە خەو هەڵسا، داوای لە دایکی کرد دوای نیوەڕۆ لەگەڵی بچێت بۆ کار بۆ ئەوەی یارمەتی دایکی بدات. یەکەمجار بوو هەیام داوای شتێکی وا بکات، زۆر هەوڵمان لەگەڵ دا نەچێت، بەڵام هەر سووربوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ دایکی بچێت.
وەک ئەلیاس باسی کرد، کچەکەی پێش ئەوەی بڕوات، باوەشی لێداوە و ماچی کردووە. ئەلیاس دەڵێت: ئەگەر دەمزانی ئەوە دوایینجارە کچەکەم لە باوەش دەگرم، هەرگیز رێگەم نەدەدا بڕوات، ئەو تاقانەی دڵم بوو، بۆچی وای کرد، چۆن باوکە نەخۆشەکەی جێهێشت؟.
حەسەن خەیری کە مامی هەیامە، دەڵێت :من لە کەمپەکە بووم، هەواڵیان بۆ هێنام و گوتیان برازاکەت لە دەرەوەی کەمپ گوللەی لەخۆی داوە، بەپەلە رامکرد بۆ شوێنەکە وامزانی بریندارە، گوتم دیارە بەهەڵە تەقە کراوە، چونکە ئێمە دەمانچەمان نییە، چۆن پەیدای کردووە؟ شوێنەکە پێنج خولەک لە کەمپەکە دوور بوو، کە گەیشتم بینیم هەیام لە نێو خوێنی خۆیدا کەوتووە.
خەمی حەسەن ئەوە بووە کە چۆن ئەو هەواڵە بە برا نەخۆشەکەی بڵێت.
حەسەن دەڵێت: نەمزانی چۆن پێی بڵێم کە هەیام خۆی کوشتووە، چوومە کەمپەکە، ئەلیاس گوتی وەرە دانیشە، ئێستا هەیام و دایکیشی دێنەوە. ئەمڕۆ هەیام چووە یارمەتی دایکی بدات. کە گوێم لەناوی هەیام بوو خۆم پێڕانەگیرا و دامە پڕمەی گریان. ئەلیاس وایزانی دایکی هەیام شتێکی بەسەرهاتووە. بەڵام ناچاربووم پێمگوت کە هەیام خۆی کوشتووە. کە گوێی لەو قسەیە بوو یەکسەر لە هۆش خۆی چوو.
کەسوکاری هەیام دەڵێن ئەوان هیچ جۆرە چەکێکیان لە ماڵەوە نییە، ئەوەی ئەوانی سەرقاڵ کردووە، ئەو پرسیارەیە کە هەیام ئەو دەمانچەیەی لە کوێ‌ دەستکەوتووە، کێ‌ پێیداوە. بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەو پرسیارە چاوەڕێی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەکەن.[1]
14-11-201814-11-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-11-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-11-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس👩 ژنان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس👪 کۆمەڵایەتی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ دهۆک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 14 2018 1:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 262 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کچێکی 17 ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە خۆی دەکوژێ
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-11-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,093 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574