🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
👫 کەسایەتییەکان
سەید محەمەدی حەمیدی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمجەد ئەحمەدی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵ...
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
📖 کورتەباس
کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و...
📊 شنگال؛ هێشتا 85%ی خەڵکی دەڤەرەکە ئاوارەن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
شنگال؛ هێشتا 85%ی خەڵکی دەڤەرەکە ئاوارەن
📊 ئامار و راپرسی

سێ ساڵ پێش ئێستا بەشی هەرە زۆری شارۆچکەی شنگالشنگال و شارۆچکەکانی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەپێشمەرگەوە رزگارکران، دوای سێ ساڵ لە رزگارکردنی شنگال و نەمانی داعشداعش لەو دەڤەرە، هێشتا 85%ی خەڵکی دەڤەرەکە ئاوارەن.
تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند، لە رۆژی 13-11-2015، واتە سێ ساڵ پێش ئێستا بەشی هەرە زۆری قەزای شنگال و شارۆچکەکانی سەر بەو قەزایە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکرایەوە، بەڵام دوای ئەو ماوە درێژە و نەمانی داعش لەو دەڤەرە، هێشتا 85%ی خەڵکی شنگال ئاوارەن.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، خەڵکی شنگال لەو باوەڕەدابوون دوای نەمانی داعش، ئەوان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەڵام بۆ ئەوەی خەڵک بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان نە نەتەوەیەکگرتووەکان و نە حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا خزمەتگوازرییەکانیان بۆ خەڵکی دەڤەرەکە دابیننەکردووە.
لەنێو شنگال خەڵک ئاوارەن، بۆ نموونە تەنها لەسەر چیای شنگال دوو هەزار 360 خێزان ماوەی چوار ساڵە ئاوارەن، هێشتا بەشی هەرەزۆری خەڵکی گوندەکانی تەل قەسەب، تەل بەنات، حاتمیە، کۆچۆ و شارۆچکەکانی گرد زەرک و گرد عزێر سەر بە قەزای بەعاج نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
ئەگەری سەرەکی نەگەڕانەوەی خەڵکی شنگال و دەوروبەری نەبوونی خزمەتگوزاری و مینڕێژکردنی خانووەکانی دەڤەرەکەیە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شنگال گیانیانلەدەستداوە، بە تایبەتی خەڵکی شارۆچکەی گرد عزێر، تاوەکو ئێستا 30 کەس بەهۆی ئەو بۆمبە چێندراوانەوە گیانیانلەدەستداوە.
پەیامنێری رووداو دەشڵێت: یەکێکی دیکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەگەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆ دەڤەرەکەیان، بوونی چەندین هێزی جیاوازە، لەنێو شنگال و دەوروبەری لەوانە هێزەکانی پێشمەرگە، پەکەکەپەکەکە، حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، خەڵکیش باوەڕی بەو هێزانە نەماوە.
پەیامنێری رووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حکومەتی عێراق بەڵێنی جێبەجێکردنی 63 پرۆژەی لە قەزای شنگال دابوو، بەڵام ماوەی ساڵێکە تەنها سێ پرۆژە کەوتوونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپرسانی خۆجێی شنگال، ئەوانەی ئێستا لە شنگال و لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دانراون، ئەوانیش گلەییان لە حکومەتی عێراق هەیە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سنوونێ و قایمقامی شنگال ئەوانەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دانراون بۆ رووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا وەکو پێویست خزمەتگوزاری نەگەیاندووەتە دەڤەرەکە، رەنگە لە دوو هەفتەی داهاتوو بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری خەڵک خۆپیشاندان بکات.
لە کۆی 500 هەزار دانیشتووی شنگال و شارۆچکەکانی دەوروبەری 12%ی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە راپۆرتێکدا دەڵێت، زیاتر لە 100 هەزار کوردی ئێزدی روویان لە دەرەوەی وڵات کردووە.
ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، کە رکابەی هێزە ئەمنییەکان لە شنگال، نەبوونی ئاو، کارەبا و خەرجییەکانی ئاوەدانکردنەوەی خانووەکان وایکردووە زۆربەی شنگالییەکان بە ئاوارەی بمێننەوە.
هەر لە راپۆرتێکەدا ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، شەڕی دژی داعش نزیکەی شەش ملیۆن کەس واتە 15%ی دانیشتووانی عێراقی کردە ئاوارە و تاوەکو ئەیلوولی 2018ش چوار ملیۆن عێراقی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان، بەڵام تەنیا 52 هەزار کەس کە دەکاتە 12%ی دانیشتووانی شنگال گەڕاونەتەوە شار و شارۆچکە و گوندەکانیان.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ژمارەیەکی زۆر بۆمب و مینی چێندراو لە شنگال ماون، خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەبا و چاودێری تەندروستی کەمن، خەرجی ئاوەدانکردنەوەی خانووەکان زۆرە، هێزی ئەمنی رکابەر لە ناوچەکەدان، ئەمەش وایکردووە خەڵکی ئامادە نەبن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.
رووداو لە یەکەم ساتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لەڕێگەی تۆڕی پەیامنێرانییەوە لە چیای شنگال و مەزارگەی شەرەفەددین و نووسینگەکانی لە دەرەوەی وڵات، وەک میدیایەکی پرۆفیشناڵ، دەنگی کوردانی ئێزدی گەیاندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال و ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان، بووە هۆی ئەوەی بەهەزاران کەس لە کوردانی ئێزدی گیانیانلەدەستبدەن و هەزارانی دیکەش بێسەروشوێن بن.
رۆژی 3ی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر شنگال و زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی رفێندران، دواتر لە تشرینی دووەمی 2015 و بە بەشداریی زیاتر لە حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە شنگال کۆنترۆڵکرایەوە.[1]
13-11-201813-11-2018


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 13-11-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-11-2015
2.👁️13-11-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-11-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شنگال
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 13 2018 10:12AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,040 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەید محەمەدی حەمیدی
چالاکترین و پڕ بەرهەمترین رۆژنامەوانی سەردەمی کۆمار کوردستان
کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سەید فەیزوڵڵا کوڕی سەید شوکروڵڵای پارسانیانە، 1903 لە دێی داشالووجە ی سەقز لە دایک بووە.
سەرنووسەر و بەڕێوەبەری بەرپرسی رۆژنامە و گۆڤاری کوردستان ی ئۆرگانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە. پێشتر لە دائیرەی ئامار وەزیفەدار بووە.
سەید محەمەد، کاری لە 51 وتار و وەرگێڕانی دوو نامیلکەدا کردووە، یەکەمیان (الاکراد منذ بدء التاریخ الی سنة 1920)ی رەفیق حیلمیی لە عەرەبییەوە کردووە بە فارسی (کردان از بدو تاریخ تا سال 1920) بە
سەید محەمەدی حەمیدی
ئەمجەد ئەحمەدی
خەڵکی ئاوایی شەمسەی ناوچەی زیوەی سەقز نیزیک بە کادر و یاریدەدەری پزیشکی دەساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووەو لە چەندین دەرگیری و عەمەلیاتی ئەو حیزبە بەشدار بووە. ڕۆژی 28-02-2017 لە شاری کەرەچ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئەمجەد ئەحمەدی
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵا - مستەفا سڵێمان عەبدوڵڵا
ساڵی 1938 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، لە خانەوادەیەکی نیشتماپەروەر و خوێندەوارەدا لە دایک بووە لە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27-02-2019 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارەدا تەواو کردووە و پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ- بەشی ئەندازیاری ڕووی لە بەغدا کردووە، ساڵی 1960 خوێندنی زانکۆشی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە، پاشان وەک نەریتی ئەو کاتە پاش تەواوکردنی خوێندن هەمان ساڵ بووە بە ئەفسەری ئەحتیات لە سەربازگەی ڕەشید، تا ساڵی 1966 دوو ئەستێرەی لەسە
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵا - مستەفا سڵێمان عەبدوڵڵا
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1
کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتوودا دەبێتە سەرچاوەیەک و شارەزا و نەشارەزا چاوی پێدا دەگێڕێ و لێی ورد دەبێتەوە و هەڵێدەسەنگێنێ، تا رادەیەکی زۆریش وەک ژێدەرێک بۆ شانۆی کوردی هێمای پێدەکرێ، کارێک دەبێ، کە کۆکردنەوەی سەرجەمکار و چالاکیەکانی ساڵانی ڕابردووی هونەر و شانۆی کوردی بە بەڵگەنامەوە تێدا تۆمار دەکرێ. دەبێتە بەڵگەنامەیەکی زانیا
کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574