图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,470
图片 105,724
书籍 19,161
相关文件 96,473
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
300 خوێندنگای ئەهلی لە هەرێم هەن
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
300 خوێندنگای ئەهلی لە هەرێم هەن
统计和调查

300 خوێندنگای ئەهلی لە هەرێم هەن
统计和调查

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
پسپۆڕان بواری پەروەردە ڕەخنە لە شێواز و کوالێتی خوێندنی خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێم دەگرن و پێیانوایە بە بەراورد بە زانکۆ و خوێندنگا حکومییەکان لە پاشەکشەی گەورەدان، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی پەروەرده و خوێندنی باڵا ئه و ڕەخنانە ڕەتدەکەنەوە.
تائێستا #وەزارەتی خوێندنی باڵا# مۆڵەتی بە 15 زانکۆ و 11 پەیمانگای ئەهلی داوە، بەڵام وەزارەتی پەروەدە مۆڵەتی بە 300 خوێندنگاو پەیمانگای ئەهلی داوە و زۆربەشیان لەکارکردندان، هاوکات مامەڵەکردن لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگاو خوێندنگاکان بە دوو یاساو دوو ڕێنمایی جیاوازە.
شارەزایان و ڕێکخراوەکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕەخنە لە سیستم و کوالێتی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان دەگرن و پێیانوایە کەموکوڕییەکانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان لە زانکۆو پەیمانگا حکومییەکان زۆر زیاترە.
دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینیستیوتی پەی بۆ پەروەرده و فێرکردن بە دواڕۆژی وت: سیستمی خوێندنی ناحکومی کە لەلایەن وەزارەتەکانی پەروەرده و خوێندنی باڵاوە سەرپەشتی دەکرێن لە پاشەکشەیەکی گەورەدان، بەتایبەتی لەرووی ئاستی زانستی و فێربوونەوە ئاستیان زۆر دابەزیوە.
وتیشی: چاودێریکردنی زانکۆ و پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان وەکو پێویست نییه و ڕاهێنانی پێویست بە مامۆستایان ناکرێت، لەهەمانکاتدا توێژینەوەی مامۆستایانیش وەکو پێویست نییە.
دکتۆر سەروەر، ئاماژە بەوەشدەکات: بەهۆی بڕیارە نازانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خوێندکار ڕوو لە زانکۆ ئەهلییەکان دەکەن، ئەمەش وایکردووە خوێندکاران ئیستغلال بکرێن بۆ زیادکردنی کرێی خوێندنیان، دەڵێت: کردنەوەی زانکۆو پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان بەپێی یاساو ڕێنماییه و ئاساییە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت، به و مەرجەی لە زانکۆو پەیمانگا حکومییەکان باشتربن، بەڵام بەداخەوە ئه و زانکۆو پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان لەیاسا لایانداوە و ئاستی زانستیان زۆر نزمە.
لەبارەی ئاستی زانستی خوێندنگاو پەیمانگا ئەهلییەکان، نەجمەددین ئەحمەد پسپۆڕی بواری پەروەردە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ژمارەی خوێندنگاو پەیمانگا ئەهلییەکان زۆرن، بەڵام بەشێک لە خوێندنگاو پەیمانگاکان تائێستا هەر مۆڵەتی نییە، کەچی لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم هەن و خوێندکار وەردەگرن، هەروەها خوێندنگا هەیە ناوی خوێندنگای نێودەوڵەتی لێنراوە، ئەمەش مانای وایە دەبێت دەزگایەکی زانستی نێودەوڵەتی سەرپەرشتیان بکات، بەڵام ئەوەیان نییه و دانیان پێدانەنراوە.
وتیشی: خوێندنگا هەیە لە یاساکە لایداوه و ئەوەی پێویستە لە پڕۆگرامەکان بخوێنن، نایخوێنن، بۆ نموونە پێویستە هەموو خوێندنگا ئەهلییەکان وانەکانی کۆمەڵایەتی و کوردی و عەرەبی بخوێنن، بەڵام ناخوێندرێن، هەروەها خوێندنکا هەیە کتێبی نییە.
لەبارەی وەرگرتنی ژمارەی خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان، سەروەر عەبدولڕەحمان، دەڵێت: لەرووی زانستییەوە نابێت هیچ پۆلێک لە 25 خوێندکار زیاتری هەبێت، بەڵام ئێمە چووینە هەندێک پۆل لە خوێندنگا ئەهلییەکان نزیکەی 40 خوێندکار لەیەک پۆلدا بوون، هەروەها لە خوێندنگاکان مامۆستایان وەکو پێویست نییه و کرێی خوێندن زیاد دەکەن و هۆکارەکانی فێربوونیش وەکو تاقیگه و کتێبخانه و تاقیگەی کۆمپیوتەرو باخچەیان نییە، هەندێک خوێندنگا لە کابینەدایە.
لەبارەی ئاستی زانستی زانکۆ ئەهلییەکان، دکتۆر سەروەر وتی: بۆ زانکۆکانیش بەهەمان شێوەیە، زانکۆکان ئەوەندەی شوێنی کڕینی بڕوانامەن، ئەوەندە شوێنی پێگەیاندنی کادیری زانستی نین، خوێندکار هەیە دەوامی نەکردووه و دەرچووە، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەندەی چاوی لەوەیە پارەی دەستبکەوێت، ئەوەندە بەدوای ئەوەوە نییە ئاستی زانستی بە چ شێوەیەکە؟.
سەرپەشتیارانی زانکۆو پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان لە وەزارەتەکانی پەروەرده و خوێندنی باڵا، بەشێک له و ڕەخنانە ڕەتدەکەنەوە کە زانکۆو پەیمانگاکان دەگیرێت.
عیسام عیسمەت، بەڕێوەبەری خوێندنگەی ناحکومی لە #وەزارەتی پەروەردە# بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ئێمە بۆ هەر قسەیەک کە لەسەر پەیمانگاو خوێندنگایەکی ئەهلی دەکرێت، پێویستە بەڵگەمان بۆ بێنێت تاوەکو سزایان بدەین، نەک لە ڕاگەیاندنەوەکانەوە قسە لەسەر مۆڵەت و کاری پەیمانگاو خوێندنگە ئەهلییەکان بکات، چونکە بایی ئەوەندە کێشه و گرفت هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک هیچ پەیمانگاو خوێندنگایەک نییە مۆڵەتی نەبێت و کاربکات، بۆیە هەر پەیمانگاو خوێندنگایەک سەرپێچی بکات سزای ماددی و مەعنەوی دراون، هەرچەندە ڕەنگە هەندێک ڕەخنەیان ڕاستبێت.
بەڕێوەبەری خوێندنگەی ناحکومی لە وەزارەتی پەروەردە وتیشی: لەسەر بنەمای باڵەخانەکان قوتابی بە خوێندنگاو پەیمانگاکان دەدرێت، ئێستا کێشەی هەرە گەورەمان لەگەڵ پەیمانگاکان ئەوەیە، کە هیچ پەیمانگایەک ڕازی نییە به و بەشە بۆی دیاریکراوە، چونکە گەورەترین پەیمانگا کە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستکراوە تەنیا ڕێگە دراوە 150 خوێندکار وەربگرێت و هەندێک پەیمانگاش تەنیا 35 خوێندکار وەردەگرێت، ئەمەش لەسەر بنەمای ئه و ڕاپۆرتانەیە کە ساڵانە لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە دیاریدەکرێت.
لەبارەی نەبوونی تاقگه و کتێبخانه و سەوزایی خوێندنگاو پەیمانگاکان، عیسام عیسمەت دەڵێت: ئەگەر تەماشای مەرج و ڕێنماییەکانی خوێندنی ئەهلی بکرێت، ئه و مەرجە هەیە کە دەبێت هەموویان کتێبخانه و تاقیگه و شوێنی سەوزایی هەبێت، زۆربەشیان له و ڕووەوە کێشەیان نییە، ئەوانەشی پاڵپشتی زانستیان نییە داخراون کە چەند دانەیەک بوون لەهەموو هەرێم.
هاوکات دکتۆر کەمال جەمال، بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ئێمە لە 2011ەوە دەستمان بە پڕۆسەی چاکسازی لە زانکۆو پەیمانگا ئەهلییەکان کردووە، ئه و ڕەخنانەی کە باسدەکرێت ئەگەر هەشبێت ئەوا ڕێژەییە، لەبەرئەوەی ڕێگەمان نەداوە هیچ مامۆستایەک بەبێ پسپۆڕی وانە بڵێتەوە، لەرووی ستافیشەوە ناڵێم کێشەمان نییە، بەڵام بە بەراورد بە زانکۆ حکومییەکان باشترن، لەوانەیە ئه و تاقیگە پێشکەوتووانەی لە هەندێک زانکۆی ئەهلی هەیە لە زانکۆی حکومی نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەراورد بە زانکۆ حکومییەکان بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان 100% زیادیکردووە، چونکە قەیرانی دارایی کاریگەری زۆری لەسەر زانکۆو پەیمانگا تایبەتەکان نەکردووە.
لەبارەی ژینگەی زانکۆکان و زیادکردنی کرێی خوێندنی ساڵانە، دکتۆر کەمال وتی: ژینگەی یەک دوو زانکۆ و پەیمانگا وەکو پێویست نییە، بەڵام ئەوانی تر کێشەیان نییە، هەروەها بەپێی یاسا زانکۆو پەیمانگاگان بۆیان نییە دەستکاری کرێی خوێندن بکەن، بۆیە لە دوای 2011ەوە تائێستا بە سێ قۆناغ کرێی خوێندنمان دابەزاندووە، تەنانەت کرێی هەندێک لە زانکۆکان کەمترە لە خوێندنگا ئەهلییەکان.
وتیشی: بەگشتی ئاستی زانستی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا باشن، تەنانەت هیچ مامۆستایەکمان نییە بڕوانامەکەی ساختە بێت، بەڵام بۆ توانستی ئینگلیزی چەند مامۆستایەک توانستەکەی ساختە بووە، ئەوانیش دەرکراون و ڕێگە نەدراوە وانە بڵێنەوە لە هەموو کوردستاندا.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#12-11-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,627
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 12-11-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 12-11-2018 (6 年份的)
Ministries of KRG: No specified T4 684
Ministries of KRG: No specified T4 683
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 470
统计数据类型: 违规
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 12-11-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on14-11-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):14-11-2018
URL
此产品已被浏览3,627
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,470
图片 105,724
书籍 19,161
相关文件 96,473
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!