🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
کتێبی “زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب”
کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی وردە لە سەر ژیان، تێکۆشان و بەرهەمەکانی مامۆستا زەبیحی کە لە لایە ن فەرەیدون حەکیم زادە وە کاری بۆ کراوە. حەکیم زادە حەول و بەدواداچوو
📕 زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
📖 تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران ڕادەستی سوریا دەکات
تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران رادەستی سوریا دەکات
بە پێی هەواڵێک کە لە توڕی ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە تۆڕی مافی مرۆڤی کودستان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویان کردوەتەوە، لە ڕۆژانی کۆتایی
📖 تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران ڕادەستی سوریا دەکات
📜 وڕێنە
(وڕێنە)

دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە، ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشی، مەگرە لێم چونکە ؛
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجوڵێنێ !
پەچەت لا
📜 وڕێنە
📕 رووباری ئازادی
محەمەد محەمەدی (هەرمان)[1]
2021
📕 رووباری ئازادی
📝 راگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بە رێز قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،
ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانياری - زانياری و بە ڕێوبە رایە تی ئاسایشی
📝 راگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
📕 جوڵانەوەی(1967 و 1968 ز) (1346 و 1347ی هەتاوی)؛ کۆمەلێک زانیاری، یادداشت، بیرەوەری و بەڵگەنامە
نووسینی: مەلا ڕەسوڵ پێشنماز
پێداچوونەوەی: گوڵاڵە پێشنماز[1]
2021
📕 جوڵانەوەی(1967 و 1968 ز) (1346 و 1347ی هەتاوی)؛ کۆمەلێک زانیاری، یادداشت، بیرەوەری و بەڵگەنامە
📕 کوڕانی گەڕەک
ناونیشانی پەرتووک: کوڕانی گەڕەک
نووسەر: نەجیب مەحفوز
وەرگێڕ: غەفوور ساڵح عەبدوڵڵا

کوڕانی گەڕەک، ناودارترین رۆمانی نەجیب مەحفوزە، کە تاکە نووسەری عەرەبە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە. جۆرت تەرابیشی لە کت
📕 کوڕانی گەڕەک
📕 بە ئینگلیزی بیربکەوە خێراتر قسەبکە
ناونیشانی پەرتووک: بە ئینگلیزی بیربکەوە خێراتر قسەبکە
نووسەر: دیار سەعدی عەلی
📕 بە ئینگلیزی بیربکەوە خێراتر قسەبکە
📖 ئەوەی کە دەبێ ئێمە رێبوارانی رێگەی ڕزگاری بێکەینە جەوهەری کارو خەباتمان
ئەوەی کە دەبێ ئێمە رێبوارانی رێگەی
ڕزگاری بێکەینە جەوهەری کارو خەباتمان!
کێشەو مەشاکلی حیزبەکانی باشوور کوردستان بوەتە
هۆی دوور خستنەوەمان لە ئەرکەکانمان بۆ
ڕۆژهەاڵتی کوردستان، هێندەیان خەبات ل
📖 ئەوەی کە دەبێ ئێمە رێبوارانی رێگەی ڕزگاری بێکەینە جەوهەری کارو خەباتمان
📕 نامەی دایکێکی دڵسۆز بۆ کچەکەی
ناونیشانی پەرتووک: نامەی دایکێکی دڵسۆز بۆ کچەکەی
نوسەر: عبداللە خاک
لەم ڕۆژگارە پێویستمان بەنامەگەلێکی هاوشێوەی ئەم نامەیەزۆرێکمان پێویستمان بەوەیە نامەیکی ئاوامان بۆ بنوسرێت پێویستمان بەوەیە دایکا
📕 نامەی دایکێکی دڵسۆز بۆ کچەکەی
✌️ یاسین بولوت - شوکری سەرحەد
ساڵی 1957 لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1978 پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی 12ی ئەیلولی 1980دا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کا
✌️ یاسین بولوت - شوکری سەرحەد
📕 کوردایەتی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
ناونیشانی پەرتووک: کوردایەتی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
نووسەر: جەلال تالەبانی
📕 کوردایەتی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
📕 پێنج تابلۆی شێواو چەند چیرۆکێکی تر
پێنج تابلۆی شێوا و چەند چیرۆکێکی تر
ن: د. کاوس قەفتان[1]
ساڵی 1979
📕 پێنج تابلۆی شێواو چەند چیرۆکێکی تر
📜 خۆشم ئەوێ
خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ
تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ
هیچ لە بەرچاوم ناکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە
بۆ ژیانم خوێنی دڵە
دڵ کە بلبلی
📜 خۆشم ئەوێ
📷 سەید ئەحمەد بەرزنجی و عارەب عوسمان و شەماڵ سائیب و فواد ئەحمەد و تەحسین تەها
لەڕاستەوە
سەید ئەحمەد بەرزنجی
عارەب عوسمان
شەماڵ سائیب
فواد ئەحمەد
تەحسین تەها
هەولێر شوێن هۆڵی گەل ساڵی 1982
📷 سەید ئەحمەد بەرزنجی و عارەب عوسمان و شەماڵ سائیب و فواد ئەحمەد و تەحسین تەها
📖 پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ بە دەوڵەتبوونمان
پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ
بە دەوڵەتبوونمان

بەهۆی خەمخۆریم بۆ دۆزینەوەی ڕێگا ڕاست و دروستەکانی شێوەی کۆکردنەوەی خەڵک بە مەبەستی
پەرەسەندنی
📖 پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ بە دەوڵەتبوونمان
📕 سێگۆشەی ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەب
ناونیشانی پەرتووک: سێگۆشەی ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەب
نووسەر: ئەسعەد ئەحمەد[1]
📕 سێگۆشەی ئامریکا و ئیسرائیل و عەرەب
📕 کورتە باسێک لەسەر قەڵای مەریوان
ناونیشانی پەرتووک: کورتە باسێک لەسەر قەڵای مەریوان
نووسەر: بابا شێخ ناسری[1]
📕 کورتە باسێک لەسەر قەڵای مەریوان
📕 گۆڕانی دیموکراسی و سەقامگیری سیاسی عێڕاق بەنمونە
ناونیشانی پەرتووک:دیموکراسی و سەقامگیری سیاسی عێڕاق بەنمونە
نووسەر: ساڵح عوسمان
2021
📕 گۆڕانی دیموکراسی و سەقامگیری سیاسی عێڕاق بەنمونە
📖 کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
بەکر شوانی [1]

کتێبی بیرەوەرییەکانمی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراوی کورد موسا عەنتەر (1920-1992) لێوانلێوە لە ڕووداوی مێژوویی و سەربووردەی ژ
📖 کاتێک چەرچڵ داوای کرد شیعرێکی مەلای جزیری بۆ وەربگێڕن
📖 مناڵەکانتان گەورە مەکەن پەروەردەیان بکەن
مناڵەکانتان گەورە مەکەن پەروەردەیان بکەن
ئارەزوو عەبدولخالق[1]
دێڕی.سەرەتا وتەیەکی فەرهاد پیرباڵە.

دایک و باوکی ئازیز هەڵپە هەڵپی ژیان و ڕاکە ڕاکی قوتی مناڵەکەت مەبە سەرەتا فێری ڕەوشتی کە بەشێواز
📖 مناڵەکانتان گەورە مەکەن پەروەردەیان بکەن
📕 کوڵبێنەی دڵ - شیعر
شکور محەمەدئەمین شێخ جامی / ساڵەیی[1]
2019
📕 کوڵبێنەی دڵ - شیعر
📕 دوورگەی ڕاوکراوەکان
نووسەر: ئالان محەمەد[1]
2021
📕 دوورگەی ڕاوکراوەکان
✌️ شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
👫 کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
👫 کەسایەتییەکان
عادل جەمال عیرفان
👫 کەسایەتییەکان
لیوجی کۆلانی
✌️ شەهیدان
یاسین بولوت - شوکری سەرحەد
📊 300 خوێندنگای ئەهلی لە هەرێم هەن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
300 خوێندنگای ئەهلی لە هەرێم هەن
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
پسپۆڕان بواری پەروەردە رەخنە لە شێواز و کوالێتی خوێندنی خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێم دەگرن و پێیانوایە بە بەراورد بە زانکۆ و خوێندنگا حکومییەکان لە پاشەکشەی گەورەدان، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی پەروەرده و خوێندنی باڵا ئه و رەخنانە رەتدەکەنەوە.
تائێستا وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی بە 15 زانکۆ و 11 پەیمانگای ئەهلی داوە، بەڵام وەزارەتی پەروەدە مۆڵەتی بە 300 خوێندنگاو پەیمانگای ئەهلی داوە و زۆربەشیان لەکارکردندان، هاوکات مامەڵەکردن لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگاو خوێندنگاکان بە دوو یاساو دوو رێنمایی جیاوازە.
شارەزایان و رێکخراوەکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا رەخنە لە سیستم و کوالێتی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان دەگرن و پێیانوایە کەموکوڕییەکانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان لە زانکۆو پەیمانگا حکومییەکان زۆر زیاترە.
دکتۆر سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینیستیوتی پەی بۆ پەروەرده و فێرکردن بە دواڕۆژی وت: سیستمی خوێندنی ناحکومی کە لەلایەن وەزارەتەکانی پەروەرده و خوێندنی باڵاوە سەرپەشتی دەکرێن لە پاشەکشەیەکی گەورەدان، بەتایبەتی لەرووی ئاستی زانستی و فێربوونەوە ئاستیان زۆر دابەزیوە.
وتیشی: چاودێریکردنی زانکۆ و پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان وەکو پێویست نییه و راهێنانی پێویست بە مامۆستایان ناکرێت، لەهەمانکاتدا توێژینەوەی مامۆستایانیش وەکو پێویست نییە.
دکتۆر سەروەر، ئاماژە بەوەشدەکات: بەهۆی بڕیارە نازانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خوێندکار روو لە زانکۆ ئەهلییەکان دەکەن، ئەمەش وایکردووە خوێندکاران ئیستغلال بکرێن بۆ زیادکردنی کرێی خوێندنیان، دەڵێت: کردنەوەی زانکۆو پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان بەپێی یاساو رێنماییه و ئاساییە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت، به و مەرجەی لە زانکۆو پەیمانگا حکومییەکان باشتربن، بەڵام بەداخەوە ئه و زانکۆو پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان لەیاسا لایانداوە و ئاستی زانستیان زۆر نزمە.
لەبارەی ئاستی زانستی خوێندنگاو پەیمانگا ئەهلییەکان، نەجمەددین ئەحمەد پسپۆڕی بواری پەروەردە بە دواڕۆژی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ژمارەی خوێندنگاو پەیمانگا ئەهلییەکان زۆرن، بەڵام بەشێک لە خوێندنگاو پەیمانگاکان تائێستا هەر مۆڵەتی نییە، کەچی لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم هەن و خوێندکار وەردەگرن، هەروەها خوێندنگا هەیە ناوی خوێندنگای نێودەوڵەتی لێنراوە، ئەمەش مانای وایە دەبێت دەزگایەکی زانستی نێودەوڵەتی سەرپەرشتیان بکات، بەڵام ئەوەیان نییه و دانیان پێدانەنراوە.
وتیشی: خوێندنگا هەیە لە یاساکە لایداوه و ئەوەی پێویستە لە پڕۆگرامەکان بخوێنن، نایخوێنن، بۆ نموونە پێویستە هەموو خوێندنگا ئەهلییەکان وانەکانی کۆمەڵایەتی و کوردی و عەرەبی بخوێنن، بەڵام ناخوێندرێن، هەروەها خوێندنکا هەیە کتێبی نییە.
لەبارەی وەرگرتنی ژمارەی خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان، سەروەر عەبدولڕەحمان، دەڵێت: لەرووی زانستییەوە نابێت هیچ پۆلێک لە 25 خوێندکار زیاتری هەبێت، بەڵام ئێمە چووینە هەندێک پۆل لە خوێندنگا ئەهلییەکان نزیکەی 40 خوێندکار لەیەک پۆلدا بوون، هەروەها لە خوێندنگاکان مامۆستایان وەکو پێویست نییه و کرێی خوێندن زیاد دەکەن و هۆکارەکانی فێربوونیش وەکو تاقیگه و کتێبخانه و تاقیگەی کۆمپیوتەرو باخچەیان نییە، هەندێک خوێندنگا لە کابینەدایە.
لەبارەی ئاستی زانستی زانکۆ ئەهلییەکان، دکتۆر سەروەر وتی: بۆ زانکۆکانیش بەهەمان شێوەیە، زانکۆکان ئەوەندەی شوێنی کڕینی بڕوانامەن، ئەوەندە شوێنی پێگەیاندنی کادیری زانستی نین، خوێندکار هەیە دەوامی نەکردووه و دەرچووە، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەندەی چاوی لەوەیە پارەی دەستبکەوێت، ئەوەندە بەدوای ئەوەوە نییە ئاستی زانستی بە چ شێوەیەکە؟.
سەرپەشتیارانی زانکۆو پەیمانگاو خوێندنگا ئەهلییەکان لە وەزارەتەکانی پەروەرده و خوێندنی باڵا، بەشێک له و رەخنانە رەتدەکەنەوە کە زانکۆو پەیمانگاکان دەگیرێت.
عیسام عیسمەت، بەڕێوەبەری خوێندنگەی ناحکومی لە وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ئێمە بۆ هەر قسەیەک کە لەسەر پەیمانگاو خوێندنگایەکی ئەهلی دەکرێت، پێویستە بەڵگەمان بۆ بێنێت تاوەکو سزایان بدەین، نەک لە راگەیاندنەوەکانەوە قسە لەسەر مۆڵەت و کاری پەیمانگاو خوێندنگە ئەهلییەکان بکات، چونکە بایی ئەوەندە کێشه و گرفت هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک هیچ پەیمانگاو خوێندنگایەک نییە مۆڵەتی نەبێت و کاربکات، بۆیە هەر پەیمانگاو خوێندنگایەک سەرپێچی بکات سزای ماددی و مەعنەوی دراون، هەرچەندە رەنگە هەندێک رەخنەیان راستبێت.
بەڕێوەبەری خوێندنگەی ناحکومی لە وەزارەتی پەروەردە وتیشی: لەسەر بنەمای باڵەخانەکان قوتابی بە خوێندنگاو پەیمانگاکان دەدرێت، ئێستا کێشەی هەرە گەورەمان لەگەڵ پەیمانگاکان ئەوەیە، کە هیچ پەیمانگایەک رازی نییە به و بەشە بۆی دیاریکراوە، چونکە گەورەترین پەیمانگا کە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستکراوە تەنیا رێگە دراوە 150 خوێندکار وەربگرێت و هەندێک پەیمانگاش تەنیا 35 خوێندکار وەردەگرێت، ئەمەش لەسەر بنەمای ئه و راپۆرتانەیە کە ساڵانە لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە دیاریدەکرێت.
لەبارەی نەبوونی تاقگه و کتێبخانه و سەوزایی خوێندنگاو پەیمانگاکان، عیسام عیسمەت دەڵێت: ئەگەر تەماشای مەرج و رێنماییەکانی خوێندنی ئەهلی بکرێت، ئه و مەرجە هەیە کە دەبێت هەموویان کتێبخانه و تاقیگه و شوێنی سەوزایی هەبێت، زۆربەشیان له و رووەوە کێشەیان نییە، ئەوانەشی پاڵپشتی زانستیان نییە داخراون کە چەند دانەیەک بوون لەهەموو هەرێم.
هاوکات دکتۆر کەمال جەمال، بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ئێمە لە 2011ەوە دەستمان بە پڕۆسەی چاکسازی لە زانکۆو پەیمانگا ئەهلییەکان کردووە، ئه و رەخنانەی کە باسدەکرێت ئەگەر هەشبێت ئەوا رێژەییە، لەبەرئەوەی رێگەمان نەداوە هیچ مامۆستایەک بەبێ پسپۆڕی وانە بڵێتەوە، لەرووی ستافیشەوە ناڵێم کێشەمان نییە، بەڵام بە بەراورد بە زانکۆ حکومییەکان باشترن، لەوانەیە ئه و تاقیگە پێشکەوتووانەی لە هەندێک زانکۆی ئەهلی هەیە لە زانکۆی حکومی نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەراورد بە زانکۆ حکومییەکان بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان 100% زیادیکردووە، چونکە قەیرانی دارایی کاریگەری زۆری لەسەر زانکۆو پەیمانگا تایبەتەکان نەکردووە.
لەبارەی ژینگەی زانکۆکان و زیادکردنی کرێی خوێندنی ساڵانە، دکتۆر کەمال وتی: ژینگەی یەک دوو زانکۆ و پەیمانگا وەکو پێویست نییە، بەڵام ئەوانی تر کێشەیان نییە، هەروەها بەپێی یاسا زانکۆو پەیمانگاگان بۆیان نییە دەستکاری کرێی خوێندن بکەن، بۆیە لە دوای 2011ەوە تائێستا بە سێ قۆناغ کرێی خوێندنمان دابەزاندووە، تەنانەت کرێی هەندێک لە زانکۆکان کەمترە لە خوێندنگا ئەهلییەکان.
وتیشی: بەگشتی ئاستی زانستی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا باشن، تەنانەت هیچ مامۆستایەکمان نییە بڕوانامەکەی ساختە بێت، بەڵام بۆ توانستی ئینگلیزی چەند مامۆستایەک توانستەکەی ساختە بووە، ئەوانیش دەرکراون و رێگە نەدراوە وانە بڵێنەوە لە هەموو کوردستاندا.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
12-11-201812-11-2018


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 12-11-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-11-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-11-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی پەروەردە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 12 2018 11:06PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,988 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 383,889
  
وێنە 64,193
  
پەڕتووک PDF 12,295
  
فایلی پەیوەندیدار 52,474
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,346

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رووباری ئازادی
  📖 جوڵانەوەی(1967 و 1968 ...
  📖 کوڕانی گەڕەک
  📖 بە ئینگلیزی بیربکەوە خ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-09-2021
  🗓️ 17-09-2021
  🗓️ 16-09-2021
  🗓️ 15-09-2021
  🗓️ 14-09-2021
  🗓️ 13-09-2021
  🗓️ 12-09-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سادق شەرەفکەندی
لە 21ی بەفرانباری ساڵی 1316ی هەتاوی (11-01- 1938) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا لەگوندی تەرەغەی بۆکان لەدایک بوو. لە تەمەنی منداڵیدا باوکی لەدەستدا و سەرپەرشتییەکەی، کەوتە سەرشانی براگەورەکەی، شاعیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا هەژار موکریانیی نەمر. سەردەمی منداڵیی محەمەد سادق، هاوکات بوو لەگەڵ پەرەئەستاندنی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و دامەزراندنی کۆماری کوردستان. رێنۆینی و ئاموژگاریەکانی برا زانا و خەباتگێڕەکەی و زۆر دیمەن لەقۆناخی میژوویی ئەوکات لەبیر
سادق شەرەفکەندی
مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی 1958-05-22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی
مەرزییە فەریقی
عادل جەمال عیرفان
عادل جەمال عرفان لە 17-09-1917 لەشاری سلێمانی لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر و ناوداری ئەوشارە لەدایکبووە,قۆناغی خوێندنی سەرەتای و لە سلێمانی خوێندووە,ئەو کاتەی ئینگلیزەکان هاتوونەتە کوردستان و عێراق و لە زۆر شوێندا بنکە سەربازیان هەبووە و سوودیان لە گەنجانی خانەوادە رۆشنبیرەکان وەرگرتووە بۆ ئەوە عادل وەکو خوێندەوارێک پەیوەندی بە گاردەکانی سوپای لی ڤی ئینگلیزیەوە دەکات کە ئەوسا دەرفەت بۆ کوردان هەبوو بەشدرای تێدا بکەن و بەپێیی ئاستی خۆیان پلەی تێدا وەدەسنبێنن و بۆ ئەوە ماوەیەک لەو ریزی سوپادا دەمێنێتەو
عادل جەمال عیرفان
لیوجی کۆلانی
لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵمانیا رۆژی دووشەممە 17-09-2019 لە تەمەنی 91 ساڵی لە شارۆچکەی کارلسرو لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە کۆچی دواییکرد.
کۆلانی دیزاینی لەبوارەکانی ئۆتۆمبێل، قەنەف، شوشەوات، تەلەڤزیۆن، کامیرا و جلوبەرگ دەکرد.
بەهۆی کارە سەرنجڕاکێشەکانی، دەرفەتی کار لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، مەکسیک، ئەمریکا، رووسیا، چین و ژاپۆن بە لیوجی دراوە.
لیوجی دیزاینی بۆ کامێرای کانۆن T90 کردووە کە بەیەکێک لە چیرۆکە هەرە سەرکەوتووەکانی ئەم پیاوە کوردە دەناسرێت.
لیوجی دەڵێ
لیوجی کۆلانی
یاسین بولوت - شوکری سەرحەد
ساڵی 1957 لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1978 پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی 12ی ئەیلولی 1980دا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدات و سەر ناچەمێنێت، ساڵی 1991 سەربەست دەبێت و روو لە چیاکانی کوردستان دەکات، ماوەی 15 ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کردووە.
رۆژی 17-09-2021 لە شاری سلێمانی لەلای
یاسین بولوت - شوکری سەرحەد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)