دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
شارەوانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: سێ لایەنی سیاسی تائێستا بەشێک لە پۆستەرەکانی بانگەشی هەڵبژاردنیان لێنەکردووەتەوە و لە ئێستادا شارەوانی سەرقاڵی لێکردنەوەیانە.
رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: تا ڕێککەوتی 1-11-2018، لایەنەکان ڕێژەی 80%ی پۆستەرەکانیان لێکردبۆوە، بەڵام 20%ی ماوە و تیمەکانی شارەوانیش لەو کاتەوە سەرقاڵی لێکردنەوەی پۆستەرەکانن و بڕیارە ئەم هەفتەیە کۆتایی پێ بێت.
سەبارەت بەوەی چ لایەنێک ڕێژەی 20%ی لێنەکردنەوەی پۆستەرەکانی بەردەکەوێت، ڕزگار وتی: زیاتر یەکێتی نیشتمانی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان# بەشێک لە پۆستەرەکانیان لێنەکردۆتەوە.
بەوتەی ڕزگار ئەحمەد، دوای تەواوبوونی هەڵمەتی لێکردنەوەی پۆستەرەکان، بە ڕاپۆرتێک پێشکەشی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەکەن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.[1]
#12-11-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,825