بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بۆ سێهەمین جار، بە شێوەیەکی نایاسایی کەس یان کەسانێکی هەلپەڕەست، دەستیان بە بڕینی دارستانەکانی گوندەکانی گاگل، باشماخ و چەنارە کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا، ئەمە سێهەمین کەرەتە کەسانێکی نەناسراو بە شێوەیەکی نەشیاو دەستیان بە بڕینی دارەکانی ئەو سێ گوندە کردووە و لایەنە پەیوەندییەدارەکانیش بێدەنگیان هەڵبژرادووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ناڕەزایەتی و سکاڵای هاووڵاتییانی ئەو سێ گوندە، لە ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ پێشگرتن لەو ڕەوتە، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ بەرپرسێکی حکوومەتی لەو شارە وڵامدەر نییە.
پێشتریش، کەسانێکی هەلپەرەست و بەرژەوەندیخواز، لە گوندی کانی جەژنی شاری #سەقز#، بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان نزیکەی 100 دار لە دارستانەکانی ئەو گوندەیان بڕیبوو.[1]
#10-11-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,742 times
Write your comment about this item!