ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی #شەڕڤان#انانیان لە ناوچەی جندرێس و ناوەندی شاری #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. یەپەگە ئاشکرای کرد 8 چەتەی تورکیا کوژراون.
یەپەگە ڕایگەیاند: (لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانمان لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی چالاکییان ئەنجامداون.)
(یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید دڵسۆز، ڕۆژی 8ی تشرینی دووەم\17ی گەڵاڕێزان لە گوندی محەمەدیەی سەر بە ناوچەی جندرێس لە دژی گرووپێکی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییەکی کاریگەریان کردووە. لە ئەنجامدا 3 چەتەی گرووپەکە و 2 پۆلیسی سەربازی کە هاوکات ئەندامی گرووپە چەتەکەن، کوژراون. هەروەها 6 چەتەش بریندار بوون.)
یەپەگە ڕاشیگەیاند، لە هەمان ڕۆژدا یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ڕووسیار لە ناوەندی شاری عەفرین دژی چەتەکانی سەر بە ئەبوو لەیس کە سەرچەتەیەکی گرووپی سوڵتان موورادە، چالاکییەکی کاریگەریان کردووە. لە ئەنجامدا 3 چەتە کوژراون و 4ی دیکەش بریندار بوون.[1]
#09-11-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,983
Scrivi il tuo commento su questo articolo!