بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناندینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,932 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,266 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
🌳 ژینگەپارێزان و توێژەران لەبارەی پیسبوونی ژینگەی گەرمیان هۆشداریدەدەن | 🏷️ پۆل: ژینگەی کوردستان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ژینگەپارێزان و توێژەران لەبارەی پیسبوونی ژینگەی گەرمیان هۆشداریدەدەن
🌳 ژینگەی کوردستان


رێکخراوەکانی ژینگەی سنووری گەرمیانگەرمیان دەڵێن، ژینگەی ناوچەکە بەهۆی دووکەڵی کارگەکانی دەرهێنانی نەوت مەترسیی لەسەرە و نەخۆشکەوتنی چەندین هاونیشتمانی لێکەوتووەتەوە. هەروەها ئاوی رووباری سیروانیش پیسبووە.
لە زانکۆی گەرمیان کۆنفرانسێک لەبارەی مەترسییەکانی سەر ژینگەی ناوچەکە ئەنجامدرا. توێژەران دەیانەوێ لەڕێگەی توێژینەوەکانیانەوە خەڵک و بەرپرسان لە مەترسی ئه و دووکەڵەی لە کاتی دەرهێنانی نەوتدا تێکەڵ بە هەوا دەبێت، ئاگاداربکەنەوە.
زۆرینەی بەشداربووان دەڵێن، خەڵکی ناوچەکە هێندەی زیان بە تەندروستییان دەگات، هێندە سوود لە لایەنە ئابوورییەکەی ئەو کۆمپانیا نەوتییانە نابینن.
بێستون ژاڵەیی، ئەندامی رێکخراوی ژینگەپارێزانی گەرمیان دەڵێت ''فشاری جدیمان لەسەر گازپرۆم دروستکردووه،‌ کاری ئەو‌ یارمەتیدانی تیپێکی وەرزشی و ئەنجامدانی پڕۆژەی بچوک بچووک نییە، بەڵکو دەبێ بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت، ئێمە بە توێژینەوەی زانستی بۆیان دەسەلمێنین کە ژینگەی ئێرەیان پیسکردووە، بۆیە دەبێ لەگەڵ هەڵگرتنی ئه و مەترسییە هاوکاری بوژاندنەوەی ناوچەکە بکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی گەرمیانی راسپاردووە چاودێری وردی کۆمپانیا نەوتییەکانی سنورەکە بکەن.
هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت ''لە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانەوە ئامێری پێوانەی پیسبونی ژینگە دادەنرێت بۆ ئەوەی بزانرێت تاوەکو چەند ئەو کۆمپانیایانە بوونەتە زیان بۆ ژینگەی ناوچەکە. ئەگەر دەرکەوت کاریگەری نەرێینیان هەبووە،‌ ئەوا بۆ چارەسەرکردنی لەگەڵیان کۆدەبینەوە.
جگە لە هەوا و ژینگەی ناوچەکه،‌ ئاوی رووباری سیروانیش رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.
عەبدولموتەلیب رەفعەت، پسپۆڕی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت ئه و مادانەی تێکەڵی ئاوی سیروان دەبن بەهیچ شێوەیەک بە پاڵاوتن جیانەبنەوە، دەشگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ و چارەسەرناکرێن، بە پێوەری ئه و تاقیکردنەوانە بێت کە لەسەر ئاوی سیروان دەکرێن، به ‌هیچ شێوەیەک ئه و ئاوە بۆ خواردنەوه شیاونییە.[1]
08-11-201808-11-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-11-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌳 تایبەتمەندییەکانی ژینگە: 👎 پیسبوونی ژینگە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2018 7:43PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 8 2018 9:52PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 8 2018 9:52PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 578 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ژینگەپارێزان و توێژەران لەبارەی پیسبوونی ژینگەی گەرمیان هۆشداریدەدەن
🌳 ژینگەی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-11-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,843 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574