ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,167
画像 106,458
書籍 19,249
関連ファイル 96,905
Video 1,378
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ململانێی ناوخۆی شیعە لە حەوزەوە تا حەشد 2
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ململانێی ناوخۆی شیعە لە حەوزەوە تا حەشد 2

ململانێی ناوخۆی شیعە لە حەوزەوە تا حەشد 2
دەتوانین بڵێین، یەکەمین نموونەی دیار و کاریگەری شیعە لە ئێران، پەیوەندیی بە دەرکەوتنی هێزێکی خێڵەکیی شیعەوە هەیە بە ناوی (قزڵباش) کە بە هاوکاریی مەلا شیعەکانی پەروەردەی دەستی مەلاکانی جەبەل عاملی لوبنان، دەوڵەتی سەفەوییان دامەزراندووە. ئەمەش لە ناوەڕاستی تەمەنی دەوڵەتی سەفەویدا دەست پێ دەکات. تا ناوەڕاستی سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوی، تەنانەت تا دەگاتە شا عەباسیش، ئەو حەفت خێڵە قزڵباشە، کە شیعە بوون، پارێزگارییان لە سەفەوی دەکرد، بەڵام بە دروستبوونی حەوزەی ئیسفەهان، لەسەر دەستی (عاملی)، کە مەلایەکی لوبنانییە. هێزێک پەیدا بوو و هێواش هێواش گەورە بوو و تا کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی سەفەوی، قزڵباشەکانی بەتەواوی پەراوێز خست و خۆیان بوونە باڵادەست و خاوەن بڕیاری دەوڵەت.

ئەگەرچی پێکهاتن و شێوەگرتنی کەسایەتیی شیعەگەریی فارسی بۆ پەهلەوییەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام سەردەمی قاجارییەکان (1779-1925) خاڵی یەکلاکەرەوە بوو لە بەسیاسیکردنی شیعەگەری، بەو پێیەی ئەوکات لاوازیی سەنتڕالیزمی سیاسی و دەسەڵات و کارگێڕی، هۆکاری سەرەکی بوو لە بوار ڕەخساندن و زەمینەخۆشکردن بۆ بەشداریی سیاسیی پیاوانی ئایینیی شیعە و هاتنیان بۆ ناو کاروباری دەسەڵات و حوکمڕانی. کەواتە دووەمین نموونەی گرنگ لە مێژووی ئێراندا، کە دەبینین مەلا سەر دەکەوێت، لە سەردەمی (فاتح عەلی شا)ی قاجارە. ئیدی مەلاکان دێنە ناو دەزگاکانی دەوڵەت و دەبنە هێزێکی گەورە.

سەردەمی ڕەزا شای پەهلەوی، قۆناغێکی دیکەیە، کە شیعە تێیدا گەشە دەکات. ڕەزا شا کە هاتە سەر حوکم، هاوکاریی (ئەلحائڕی)ی خەزووری ئیمام خومەینیی کرد، کە ئەو کاتە حەوزەیەکی بچووکی لە (ئاڕاک)دا هەبوو، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر قوم. هەروەها هاوکارییەکی زۆری حەوزەی قومی کرد. کەواتە ئەوە ئیمام خومەینی نییە، کە حەوزەی قوم زیندوو و بەهێز دەکاتەوە، بەڵکوو ئەوە ڕەزا شایە ئەو کارە دەکات. بەتایبەتی کاتێک ئایەتوڵا (خاڵسی) دوای شۆڕشی بیست لەگەڵ کۆمەڵێک مەلا و مودەریسی شیعە لە عێراق دەرکرا، لەلایەن ڕەزا شا پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا و بردی لە قوم نیشتەجێی کرد و دەستی بە وانەگوتنەوە کرد، بەمەش هێز و گوڕ و تینێکی دیکەی دایە حەوزەی قوم. کاتێکیش خومەینی گەڕایەوە، هەر بە جارێک ئەو هێز و کاریگەرییە زیاتر بوو.

بۆ نموونە، ئەگەر سەیری ئامارەکان بکەین، ڕێژە و ژمارەی مامۆستا و قوتابییەکانی حەوزەکە لە سەرەدەمی ڕەزا شا، بۆ سەردەمی موحەممەد ڕەزا شا، لەویشەوە بۆ سەردەمی خومەینی، لە هەڵکشاندان و ئێستا ئەو ڕێژە و ژمارەیە هەر لە ژماردن نایەت.

هەرچی پەیوەندیی بە نەجەفەوە هەیە، بۆ ئەوەی بزانین گرنگیی نەجەف چۆنە و لە چیدایە، دەبێ لەوە تێبگەین کە وێڕای ڕەگە مێژووییەکەی و بوونی مەزاری یازدە ئیمامەکە لە عێراق و گەورەترین گۆڕستانی دونیا لەو شارە، ئەوەی کە بە ڕۆڵی خۆی هاوکارییەکی دیکەی گەورە و بەهێزبوونی شیعەی عێراقی کرد، (مەدحەت پاشا) بوو. مەدحەت پاشا کە هاتە عێراق، عەرەبە کۆچەرییەکانی (بەدوو) نیشتەجێ کرد، بۆیە عەرەبە شیعەکان و بەتایبەتیش سەیدەکانیان کە بە ناوی ئەوەی ڕۆڵە و نەوەی پێغەمبەرن، بۆ سواڵ دەچوونە ناو ئەو عەرەبە کۆن کۆچەری و نوێ نیشتەجێکراوانە. چونکە عەرەبیش هەر بۆ خۆی حەز بەوە دەکات هاوکاریی ئەهلی قوڕەیش بکات، زۆرێک لەو عەرەبە کۆچەرییە نیشتەجێکردووانە، بوونە شیعە. ئەوە بۆیە دەبێ بەلامانەوە زۆر ئاسایی بێت و هەرگیز سەیر نەبێت، کە لەناو هۆزەکانی (عوبەید، جبوور، شەممەر و فڵان و فیساردا) کەمایەتییەکی شیعە دەبینین، کە هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو لەوەی فوڕاتی ناوەڕاست، کە سوننی بوو، ببێتە شیعەنشین.

نەجەفی ئەشرەف و قومی پیرۆز!
لە ڕاستیدا لە باری بنەما و کۆڵەگەکانی باوەڕ و ڕێوڕەسم و نەریت و سرووتەکاندا، جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان شیعەگەری عەرەبی و فارسیدا نییە، بۆیە ئەو ناکۆکی و ململانێیانەی لەنێوان ئەم دوو جەمسەرەی شیعەگەریدا هەن، زیاتر سیاسیین. ڕاستە لە ڕووخساردا ململانێیەکە لەنێوان مەرجەعیەت و حەوزەکاندایە، بەڵام سروشتی ناکۆکی و ململانێیەکە لە بنەڕەتدا پەیوەندیی بە باوەڕ و مەزهەبەوە نییە (کە بە دەستی ئەنقەست بەرگێکی ئایینیی بەبەردا کراوە)، بەڵکوو جەوهەری ململانێیەکە، ویستی هەردوو لایە بۆ سەپاندنی ئۆتۆریتەی سیاسی و دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەوەی تردا. هەنووکەش کە (موحەممەد حوسێن فەزڵوڵا)ی مەرجەعی شیعەی لوبنان، وەک سێیەم جەمسەر لەناو ململانێیەکەدا نەماوە، (عەلی خامەنەئی) لە ئێران و (عەلی سیستانی) لە عێراق، نوێنەرایەتیی ئەو ململانێیە دەکەن، لەگەڵ ئەوانیشدا ناکۆکیی نێوان هەردوو حەوزەی قومی ئێرانی و نەجەفی عێراقییە. بۆیە خراپ نییە سەرەتا ئاماژەیەک بە هەردوو حەوزەکە (وەک دوو گەورەترین قوتابخانەی زانستیی شیعەکان لە جیهاندا) بکەین، ئینجا تیشک بخەینە سەر سەرچاوەی ململانێی هەردوو مەرجەعیەتیش، کە (پرسی ویلایەتی فەقیه) خاڵێکی جەوهەریی ململانێکەیانە.

ململانێی نێوان مەرجەعیەتی شیعەی ئێران و عێراق، بەوەی ئاخۆ مەرجەعیەت و پێشڕەوی و سەرکردایەتیکردنی ئایینی و سیاسیی جیهانی شیعە، شایستەی کامیانە، دیوێکی ناکۆکییەکانە (کە ڕەگەکەی بۆ سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو - بیستەم - دەگەڕێتەوە). لەگەڵیشیدا ناکۆکییەکی قووڵ لەنێوان مەرجەع و ئایەتوڵاکانی ناو خودی یەک حەوزە، لایەنێکی دیکەی هەستیاریی ناکۆکییەکانی نێو ماڵی شیعەیە. لە هەموو حاڵەتەکاندا، چ ناکۆکیی لەسەر مەرجەعیەت، یان ململانێی نێوان دوو حەوزەکە کە بەرگی ئایینی و فیقهییان بەبەردا کراوە لە بنەڕەتدا سیاسییە، تا مەزهەبی، کە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس ئەو ململانێ و ناکۆکییە تۆخ و قووڵتر بووەوە، بەتایبەتی لە پەیوەست بە کاریگەری و ڕۆڵی هەردوو مەرجەع و هەردوو حەوزە زانستییەکەیش.

حەوزەی زانستی، چەمکێکە بۆ قوتابخانەی فیقهیی سەر بە مەزهەبی (جەعفەری) بەکار دەهێندرێت. لە سەردەمی ئێستادا دوو حەوزەی ناسراوی شیعە هەن (نەجەف و قوم)، پێش ئەم دوو حەوزەیە، شیعەکان چەندین قوتابخانەی ئایینییان هەبووە، لەوانە قوتابخانەی (مەدینە - نیوەی دووەمی سەدەی یەکەمی کۆچی) و (کووفە - ناوەڕاستی سەدەی دووەمی کۆچی) و (قوم - چارەگی یەکەمی سەدەی چوارەمی کۆچی) و (بەغدا - نیوەی دووەمی سەدەی پێنجەمی کۆچی) و (حللە - دوای هاتنی مەغۆل بۆ بەغدا 656ی کۆچی).

لە سەدەی 13ی کۆچیدا، حەوزەی نەجەف (449 کۆچی)، کە زۆرێک لە سەرچاوە مێژووییەکان (شێخ جەعفەر موحەممەد کوڕی حەسەن ئەلتووسی)، بە یەکەم دامەزرێنەری ئەو حەوزە زانستییە دادەنێن، گەشەی پێ دراوە و پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە. گەشەسەندن و پێشکەوتنی حەوزەی نەجەف لەو سەردەمەدا، بۆ دەرکەوتنی ژمارەیەک پیاوی ئایینیی دیار و هەڵکەوتووی وەک (شێخ موڕتەزا ئەلئەنساڕی، موحەممەد حەسەن ئەلشیرازی، سەید ئەبولحەسەن ئەلئەسفەهانی، ئاخوند ئەلخوڕاسانی و موحەممەد حوسێن ئەلنەجەفی)، هەروەها بۆ دامەزراندنی کۆمەڵێک پەیمانگا و زانکۆی ئایینی و ناوەندی لێکۆڵینەوە و کۆڕ و کۆمەڵەی وەک کۆڕبەندی بڵاوکردنەوە دەگەڕێننەوە. سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، لەو قۆناغەدا و بەتایبەتی لە سەردەمی (سەید موحەممەد حوسێن کاشف ئەلغیتاء)دا، نەجەف بووە گەورەترین و کاریگەرترین ناوەندی زانستی و ئایینیی شیعەکان. بەو پێیەی لە سەردەمی (ئەلغیتاء)دا، خولی بەردەوام و جیاواز بۆ مەشق و ڕاهێنانی وتاربێژەکان کرانەوە، هەروەها لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە حەوزەی نەجەف، کۆمەڵەی نووسین و ڕۆشنبیری دامەزراند، ئەو کۆمەڵەیەی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرەپێشبردنی حەوزەکەدا بینی، بەتایبەتی لە هێنانە ناوەوەی چەندین بوار و بابەتی زانستیی سەردەم بۆ ناو میتۆدی خوێندنی حەوزەکە.

بەم جۆرە، حەوزەی ئایینیی نەجەف بووە لانکەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی زانا و موجتەهید لە بوار و لقە جیاوازەکانی زانستەکانی ئایین و فەلسەفە و سۆفیگەری و مێژوو و ماتماتیک، هەروەها ژمارەیەکی زۆری لایەنگر و شوێنکەوتە و قوتابی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە.

لەبەرامبەر حەوزەی نەجەف لە عێراقدا، حەوزەی قومی ئێران دێت، کە بە بۆچوونی هەندێ پیاوی ئایینیی شیعە و لەناویاندا (خامەنەئی)ی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بە کۆنترین حەوزەی شیعەکان دادەنرێت و سەرەتاکانی دامەزراندنی حەوزەکە و کردنی شاری قوم بە ڕووگەی ئایینی و ناوەندێکی ناسراوی زانستی، بۆ سەردەمی (ئیمام ئەلجەواد) دەگەڕێتەوە. هاوکات بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەشعەرییە و ئال بابەوی، حەوزەی قوم کۆنترین حەوزەی زانستیی شیعەیە، هەرچی پەیوەندیشی بە حەوزەی قومی ئایینییەوە هەیە، کە تیایدا پسپۆڕێتیی زانستی و خوێندنی زمانە بێگانەکانی پەرە پێ درا، لە سەرەتای سەدەی ڕابردوو لەلایەن (ئایەتوڵا عەبدولکەریم ئەلحائڕی) دامەزراوە. بەپێی بۆچوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هەندێ پیاوی دیکەی ئایینی شیعەی ئێران بێت، حەوزەی قوم، کە لە کۆتاییەکانی سەدەی دووەمی کۆچی، یان بە لایەنی کەمەوە لە سەرەتاکانی سەدەی سێیەمی کۆچیدا دامەزراوە، ناوەند و نوێنەری تەواوی حەوزە زانستییەکانی دیکەیە.

سەرچاوە مێژووییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، حەوزەی قوم لە سەردەمی هەر سێ ئیمام (ئەلجەواد، ئەلهادی و ئەلعەسکەری)دا لە لووتکەی گەشەکردن و پێشکەوتنی خۆیدا بووە، کە تیایدا پەروەردە و فێرکردن و لێکۆڵینەوە و نووسین، هاوتەریب بایەخیان پێ دراوە.

بە شێوەیەکی گشتی، لەپاڵ ئەو هۆکارە مێژوویی و سیاسییانەدا، ئەوەی کە هێشتی و هاوکار بوو لەوەی حەوزە وەکوو هێزێکی کاریگەر دەرکەوێتەوە (چ لە عێراق، یان لە ئێران)، کۆمەڵێک شتی دیکە بوون، ئەوانیش (پەیدابوونی تەلەگراف، دروستبوونی بانکەکان، کردنەوەی ڕێگای شەمەندەفەر). واتە ئەم هۆکارانەش بەشێکی دیکەن، کە هاوکار و کاریگەر بوون لەوەی تا ئایەتوڵا گەورەکان، کە مەرجەعی تەقلید بوون، سەرکەون، چونکە دوو مەرجەعی جیاواز، کە پێشتر نەیاندەتوانی ئەو پارەیەی لە (خومس)دا کۆیان دەکردەوە، بە ئاسانی بیگەیەنینە مەرجەعی تەقلید، کەچی کاتێک بانک و تەلەگراف دروست بوون، ئەو مەرجەعی تەقلیدە دەیتوانی بە ئاسانی ئەو پارانەی بگەنە دەست و بۆ ئەو مەبەستەی دەیخوازێ بەکاریان بهێنێ!
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは2,124表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | http://www.basnews.com
リンクされたアイテム: 5
Technical Metadata
アイテムの品質: 86%
86%
は、 ( زریان سەرچناری 07-11-2018上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 07-11-2018
最近の( هاوڕێ باخەوان )によって更新この商品: 07-11-2018
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは2,124表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,167
画像 106,458
書籍 19,249
関連ファイル 96,905
Video 1,378
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.36 秒(秒) !