دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای #سلێمانی#، دەستگیرکردنی 12 کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. ئاماژە بەوەش دەکەن: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دەستگیراوە بەسەر دوو ملیۆن پارچە حەپدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیدا کە بارەگاکەی لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە هاتووە: هۆبەی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بنکە و یاریدەدەرێتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیویانە لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا 12 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیربکەن و بڕێکی زۆر لە حەپی هۆشبەری وەکو حەشیش و شوشە و کریستاڵیان پێبووە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە: له و ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر دوو ملیۆن و 100 پارچە حەپی ترامادۆڵ کە لەئێستادا خەڵکانێکی زۆری پێئاڵودەبووە، ئەوەش جگە لە دەستگرتن بەسەر ژمارەیەک چەک و بەمەبەستی کاری ئاژاوەگێڕی بەکاریانهێناوە، لە ئێستاشدا لەلایەن دادوەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەزووترین کات ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.[1]
#06-11-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,705