لە 10 مانگدا 696 ژن پەنایان بردووەتەبەر شەڵتەرەکان
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەپێی ئامارێک لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 696 ژن لە شەڵتەرەکان داڵدە دراون و رێژەیەکی زۆریان دوای چارەسەری کێشەکانیان، گەڕاونەتەوە ناو کەسوکاریان.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان: لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 696 ژن پەنایان بردووەتەبەر شەڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان، بەجۆرێک لە
هەولێرهەولێر 286 ژن و
دهۆکدهۆک 207 و
سلێمانیسلێمانی 169 و
گەرمیانگەرمیان 33 ژن.
لە ئامارەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە ئه و ژنانەی پەنایان بۆ شەڵتەرەکان بردووە بەشێکیان کێشەکانیان چارەسەرکراوە و چوونەتەوە ناو کەسوکاری خۆیان، بە شێوەیەک لە ئێستادا لە داڵدەدانی ژنانی هەولێر لە کۆی ئه و 287 ژن کە پەنایان بردبووە ئه و شوێنە، 203 ژنیان کێشەکانیان چارەسەرکراوە و چوونەتەوە ناو کەسوکاریان و 84 ژنیش لە شەڵتەر داڵدەدراون و لە سلێمانیش لە کۆی 169 ژن کە پەنایان بۆ شەڵتەر بردبوو، 80 ژنیان چوونەتەوە ماڵەوە و 89 ژنیش لە شەڵتەر داڵدەدراون.
لە دهۆکیش لە کۆی 207 ژن کە پەنایان بۆ شەڵتەر بردبوو 162 ژن چوونەتەوە ناو کەسوکاری خۆیان و 51 ژن لە داڵدەدانی ژنان ماونەتەوە و لە گەرمیانیش لە کۆی 33 ژن کە پەنایان بۆ شەڵتەر بردبوو 30 ژنیان چوونەتەوە ناو کەسوکاری خۆیان و سێ ژنیش لەناو داڵدەدانی ژنان ماونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکە 227 ژن بەهۆی هەبوونی کێشە لەگەڵ کەسوکارەکانیان و مەترسی لە سەر گیانیان، لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی داڵدەدانی ژنان لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەردەبەن.
لەوبارەیەوە کوردە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە دواڕۆژی راگەیاند: لە هەرێمی کوردستان چوار شەڵتەری حکومی و یەک شەڵتەری ئەهلی هەیە، له و شەڵتەرانە رۆژانە راهێنان و ئامۆژگاری ئه و ژنانە دەکرێت کە بە هەر هۆکارێک بێت تووشی کێشەی جۆراوجۆر بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وتیشی: لە ساڵی 2018 کە شەڵتەر لە هەرێمی کوردستان کرایەوە خەڵک بە گشتی بۆچوونی خراپ بوو بەرامبەر ئه و ژنانەی کە پەنایان دەهێنایەبەر شەڵتەرەکان، بەڵام ئێستا خەڵک لە رووی تێگەیشتنەوە بیرکردنەوەی گۆڕاوە و لە ئێستادا خەڵک هەیە کاتێک ژنێکیان توشی کێشە دەبێت، پێیانباشە لە شەڵتەرەکان داڵدە بدرێت و دواتریش کێشەکەی چارەسەر دەکرێت و ژنەکە دەچێتەوە ناو کەسوکاری خۆی.
کوردە عومەر، ئاماژەی بەوەشکرد: لە خولی ئەمجارەی پەرلەمان کار دەکەن بۆ پەسەندکردنی یاسایەک بۆ رێکخستنی کارەکانی شەڵتەرەکان، بۆ ئەوەی بە پێی رێنمایی و پەیڕەوێکی تایبەت ئه و ژنانەی کە چەند جۆرێک کیشەیان هەیە له و شەڵتەرانە وەربگیرێن، چونکە لە ئێستادا شەڵتەرەکان هەندێک ژنان هەیە وەریناگرن تاوەکو بەپێی بڕیاری پزیشک و دادوەر نەبێت.
[1]
06-11-201806-11-2018