🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی ساڵی 1964
مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی زانستە ئیسلامییەکان کە مێژووی وێنەکە بۆ 57 ساڵ پێش ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە واتە ساڵی 1964 کەئەوکاتە تەمەنی هەژدە ساڵ بووە لەکاتی چاوساغی لە وێنەکە دانیشتووەو دەستی بەرز
📷 مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی ساڵی 1964
📖 کوڕان و کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم دە تێبینیەم لێ وەربگرن
خۆشەویستان، هاوڕێیان، کوڕو کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم چەند تێبینیەم لێ وەربگرن:

1- مرۆڤ یەکجار دەژی و تەمەنیش کورتەو بەشی نیوەی خۆشیەکان ناکات ئیتر چۆن بۆ رق و کینەو تاوان بەکار دەهێنرێت.
📖 کوڕان و کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم دە تێبینیەم لێ وەربگرن
📕 دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم
کتێبی (دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی، کە منم کە ژنم)
بەیان عەزیزی،
چاپەمەنی ڕۆسا، سلێمانی 2021.

▫️ئەم کتێبە لە ڕوانگەیەکی دەروون شیکارییەوە باس لە گرنگترین قۆناغ و دەروازەکانی ژیانی ژن دەکات و بۆ
📕 دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
نازناو: سینان دەرسیم - میرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک: یازگولو
ناوی باوک: عەلی
رێکەوت و شوێنی شەهید بوون: 27-10-2020، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
ڕێگای عەربەت کەجاران پێیان ئەوت هوانە
دوای ساڵی 1958بوبە مەخزەنی هوانە[1]
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
...[1]
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
بابەت: وتار
نووسین: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
بابەت: ئاین
نووسین: د.ڕەفعەت ئەلسەعید
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
✌️ شەهیدان
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی نوری
✌️ شەهیدان
غەریب رەشۆ
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📝 دەقی راگەیێندراوەکەی ئەمریکا لەبارەی گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دەقی راگەیێندراوەکەی ئەمریکا لەبارەی گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران
حکومەتی ئەمریکا بەتەواوی سزاکان بە سەر رژێمی ئێراندا دەسەپێنێتەوە وەک بەشێک لە کەمپەینی گوشارێکی ئابووریی ئەمریکیی بێوێنە
ئەمڕۆ، لە یەکێک لە گەورەترین کردەی بەئامانجگرتنی رژێمی ئێران، ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای سەپاند بە سەر زیاتر لە 700 تاکەکەس، دامەزراوە، فڕۆکە و کەشتیدا. ئەم کردەیە بەشێکی گرنگە لە سەپاندنەوەی ئەو سزایانەی ئەمریکا کە پەیوەندییان بە ئەتۆمی ئێرانەوە هەبوو کە هەڵگیرابوون یان چاوپۆشییان لێکرابوو پەیوەست بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە. کردەی ئۆفیسەکە دیزاینکراوە بۆ پەکخستنی توانای رژێمی ئێران بۆ پارەدارکردنی بوارێکی فراوان لە چالاکییە خراپەکانی و گوشارێکی دارایی بێوێنە دەخاتە سەر رژێمی ئێران بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر، کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی رێگە لە ئێران بگرێت لەوەی چەکی ئەتۆمیی بە دەستبهێنێت، پەرە بە مووشەکە بالیستییەکانی ئێران بدات و کۆتایی بە چالاکییە خراپە زۆرەکانی ئێران بهێنێت. بەمە لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ئەم ئیدارەیەدا زیاد لە 900 ئامانجی پەیوەست بە ئێرانەوە سزادراون، ئەمەش بووەتە گەورەترین گوشاری ئابوورییانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە مێژوودا.
ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینە دەڵێت سەپاندنە بێوێنەکانی گوشارە داراییەکانی [وەزارەتی] گەنجینە لەسەر ئێران پێویستە ئەوە بۆ رژێمی ئێران روونبکاتەو، کە ئەوان رووبەڕووی گۆشەگیرییەکی گەورەی دارایی دەبنەوە و بەستوویی ئابووریی تاوەکو ئەو کاتەی ئەوان بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕانکاریی دەکەن لە رەفتارە ناسەقامگرییکردنەکانیاندا. سەرکردەکانی ئێران دەبێت کۆتایی بە پاڵپشتیکردن لە تیرۆریزم بهێنن، گەشەدان بە مووشەکە بالیستییەکان بوەستێنن، کۆتایی بە چالاکییە هەرێمییە تێکدەرانەکانیان بهێنن و دەستبەجێ دەستبەرداری ئامانجە ئەتۆمییەکانیان، ئەگەر ئەوان بە دوای ئەوەوە بن کە سزاکان سووک بکرێن. ئەوپەڕی گوشاری سەپێندراو لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دروست لێرەوە سەرهەڵدەدات. ئێمە دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی کە رژێمی ئێران کۆتایی دێنێت بە ناردنی سەرچاوە داراییەکانی بۆ وەبەرهێنانە گەندەڵەکانی و بۆ ناو دەستی تیرۆریستان.
کردەی ئەمڕۆ ناساندنی 50 بانکی ئێرانی و ئەوانەی لە ناوخۆ و لە دەرەوە سەر بە ئەوانن دەگرێتەوە؛ ناساندنی زیاتر لە 400 ئامانج، لە ناویاندا زیاتر لە 200 کەس و کەشتی لە کەشتیوانیی ئێرانی و کەرتەکانی وزە و هێڵێکی فڕۆکەوانیی ئێرانی و زیاتر لە 65 فڕۆکە؛ هەروەها دانانی نزیکەی 25 کەسایەتی و موڵکوماڵی بلۆککراوی پەیوەست بەوان لە لیستی بە تایبەت دەستنیشانکراوەکان لە تاکەکان و کەسە بلۆککراوەکان [لیستی سزادراوان] لەلایەن ئەمریکاوە کە تاوەکو ئەمڕۆ لە ناو لیستی ئەو کەسانەدا بوون کە ناسێندراون وەک بەدواداچوون بۆ کەسانێک کە بە تەواویی بلۆک کرابن، بەگوێرەی بڕیاری جێبەجێکاریی لە لیستی 13599. ئۆفیسەکە بڕیاری جێبەجێکاریی لیستی 13599 دەسڕێتەوە، وەک بەشێک لە کۆتاییهێنان بە بەشداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە. بۆ بینینی تەواوی لیستی ئامانجە سزادراوەکانی ئەمڕۆ.
وەک بەشێک لەوەی ئەمڕۆ، سزای گرنگ لەگەڵ زۆربەی کەسەکان گوێزرانەوە لە لیستی 13599ەوە بۆ لیستی سزادانەکانی ئەمریکا (جیا لەو دامەزراوە داراییە ئێرانییانە کە ناسێندراون وەک ئەوەی بەدواداچوونی بیانگرێتەوە لە چوارچێوەی لیستی 13599) دەکرێت سزا بیانگرێتەوە. ئەو جۆرە کەسانە نیشانە دەکرێن وەک زانیاریی زیاتری سزاکان ملکەچ بێت بۆ سزا دووەمییەکان لەناو لیستی سزادراوەکانیان.
ئەم کردەیە رژێمی ئێران دەکاتە ئامانج، نەک گەلی ئێران. ئۆفیسەکە بەردەوام دەبێت لە هێشتنەوەی دەستەڵاتدارێتییە مرۆییەکان و ریزپەڕەکان بۆ سزاکانمان لەسەر ئێران کە رێگە بە فرۆشتنی کەرەستە کشتوکاڵییەکان، خۆراک، دەرمان و ئامێری پزیشکی بە ئێران دەدات.
خستنەڕووی هەنگاوەکەی ئەمڕۆ
لە 8 ئایاری 2018 سەرۆک (ترەمپ) بەشداری ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی وەستاند، لە هەمان رۆژدا، سەرۆک یاداشتی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکایەتی -11 راگەیاند، فەرمانی کرد بە وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینە کە دەستبکەن بە هەنگاونان بۆ دووبارە سەپاندنەوەی هەموو سزا هەڵگیراوەکان، یان ئەوانەی بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگیراون. هەروەها ئامادەکاری بکەن بۆ دووبارە ئامادەکردنەوەی لیستی ئەو کەسایەتیانەی کە لە لیستی سزادراوەکانی ئەمریکا سڕاونەتەوە بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە. سەرۆک فەرمانیکرد ئەم هەنگاوانە لە نزیکترین کاتدا تەواوبکرێن و بەهەموو شێوەیەک نابێت لە دوای 8ی ئایاری 2018ەوە زیاتر لە 180 رۆژ زیاتریان پێبچێت.
دوێنێ دوایین رۆژی ئەم 180 رۆژە بوو، بۆیە ئەمڕۆ هەموو سزاکان، یانیش سزا هەڵگیراوەکان بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە دووبارە و بە کارابوونەوەی تەواو دەسەپێندرێنەوە.
وەک بەشێک لە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا و دووبارە ئامادەکردنەوەی لیستی ئەو کەسایەتیانەی کە بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە لە لیستی سزادراوان لابرابوون، بە سەدان ئامانج و کەسایەتی دیکە ئەمڕۆ خراونەتەوە نێو لیستی سزادراوانی ئەمریکا (SDN). لە نێوان ئەم دامەزراوە و کەسایەتیانە، 92 ناوەندیان خاوەنیان، یانیش کۆنترۆڵکراون لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی غەدیر، کە پێشتر لەلایەن OFAC وەک ناوەندێکی وەبەرهێنانی سەربە دەستەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئیمام خومەینی (EIKO).
لەگەڵ ئەمەشدا، کەسایەتییەکان و هەروەها کۆمەڵە قەدەخەکراوەکانی دیکە کە پێشتر خرابوونە نێو لیستی E.O. 13599 گواستراونەتەوە نێو لیستی سزادراوەکان SDN List. نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرماییەکانی بیانی OFAC، لیستی E.O. 13599ی سڕیووەتەوە، کە لە 16ی کانوونی دووەمی 2016 درووستکرابوو بۆ ئاماژەیەک بۆ باری بەردەوامی ناوەندە قەدەخەکراوەکان وەک لە لیستی E.O. 13599داهاتووە و بە دەستەواژەی ''حکومەتی ئێران'' یان ''دامەزراوە داراییەکانی ئێران'' پێناسەکراوە.
هەروەها هەموارکردنەوەی یاسای سزای مامەڵە داراییەکانی ئێران (ITSR) ئەمڕۆ کارادەبێت کە ئەمەش کاردانەوەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانە بۆ چەند سێکتەرێکی دیاریکراو لە بڕیاری جێبەجێکاری 13846 و هەروەها گۆڕانکارییەکان لە لیستی سزاکان SDN List و لیستی E.O. 13599.[1]
05-11-201805-11-2018
#️ هەشتاگ
#05-11-2018 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 05-11-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-11-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-11-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇬🇧 ئینگلیزی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 5 2018 8:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2018 2:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2018 2:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,527 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.120 KB Nov 5 2018 9:35PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  📖 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر...
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 ژن لە هەوراماندا
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
رۆژی 20-04-2015 لەمیحوەری داقوق لەکاتی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا گیانی پاکی بەخشیە خاکی کوردستان.
ناوبراو دەرچووی خولی چوارەمی کۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان بوو بەپلەی بەکالۆریۆس، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، دووەم شەهیدی خێزانەکەیانه و خێزانداره و خاوەنی دوو کچە.
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
عەلی نوری
لە 1942 لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی هونەریدا بەشداری لەچەندین کاری هونەری شانۆیی و درامادا کردووە لەوانە (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
لە 20-04-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەلی نوری
غەریب رەشۆ
لە دایکبووی ساڵی 1992 ی کانتۆنی عەفرین بووه و لەرۆژئاوای کوردستان. دەرچووی پەیمانگای کشتوکاڵ بووە.
لەساڵی 2012 غەریب بووەتە شەڕڤان و جگە لەئەرکی سەربازی وەک پەیامنێر لەبەرەکانی شەر کاری راگەیاندنی کردووه و ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بووە.
شەڕرڤان و رۆژنامەنوسی یەپەگە، لە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی تورەیی فورات لە گوندی ئوم تەنەک، لەدووری 20 کیلۆمەتر لە باکوری رەقە لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەگوندەکە شەهیدبووە.
غەریب رەشۆ
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,655 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)