پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند
📝 بەڵگەنامەکان
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەتۆمەتی تەقەکردن لە دوو هاووڵاتی و بریندارکردنیان، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی
سلێمانیسلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.
پاش ئەوەی رۆژی 25/10/2018 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو تۆمەتبار (ه، ه) و (م،ه) دەرچو، کە لەگەڕەکی بەکرەجۆ تەقەیان کردبوو و دوو هاوڵاتییان بریندار کردبوو، دوای بەدوادا چوونی هێزەکانی پۆلیس و لێکۆڵینەوەکان توانرا شەوی رابردو لەلایەن مەفرەزەکانی هەردو بنکەی پۆلیسی سەرچنارو کوردساتەوە هەردوو تۆمەتبار لە کافتریایەکدا دەستگیربکرێن
هەردوو تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ راگەیاندن و پەیوەندییەکان
05-11-201805-11-2018