زارووشا یا زارۆشاد، ناوچەیەکی سەربە پارێزگای #قەرس#ی باکووری کوردستانە. 39 کیلۆمەتر لە قەرسەوە دوورە. بە پێی سەرژمێری ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوانەکەی 26.278 کەسە، لەم ژمارەیە 5.154 کەسی لە ناوەندی زارووشاددا دەژین.
47 گوند لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربەم ناوچەیەن. ڕووبەری زەوییەکەی 605 کیلۆمەتر دووجایە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1.675 مەترە.
وەک هەموو ناوچە و شارۆچکەکانی تری قەرس ساڵی 1920 دەکەوێتە ژێر دەستی دەوڵەتی تورکیاوە، ناوەکەیان لە ساڵی 1927 کردووە بە ئارپاچای، ناوی سەرجەم ناوچەکەیان کردووە بە تورکی.
لەڕووی ئابوورییەوە لەسەر بەرهەمی شیرەمەنی و چاندن دەژین.
دانیشتوانەکەی بەزۆری کوردن، تەرەکەمە و ئازەری دەژین.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,073 mal angesehen