ئازاد شێخ حەمەغەریب شێخ عەبدوڵڵا عوسمان - ئازاد شێخ غەریب
ساڵی 1960 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە. خەڵکی ناوچەی شارباژێرە. ساڵی 1978 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە، ساڵی 1982 بووە بە پێشمەرگە، ساڵی 1988 لە شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا لەگەڵ 4 هاوڕێی لەناوچەی گەرمیان بە دیل دەگیرێن و ئەنفال دەکرێن.