הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,512
תמונות 106,355
ספרים 19,229
קבצים הקשורים 96,818
Video 1,368
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پەیامی بەرپرسە بەدیلگیراوەکانی هەدەپە دەربارەی کودەتای 4ی تشرینی دووەم
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی بەرپرسە بەدیلگیراوەکانی هەدەپە دەربارەی کودەتای 4ی تشرینی دووەم
מסמכי מפלגות כורדיות

پەیامی بەرپرسە بەدیلگیراوەکانی هەدەپە دەربارەی کودەتای 4ی تشرینی دووەم
מסמכי מפלגות כורדיות

لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 دەوڵەتی تورک کودەتایەکی سیاسی دژ بە پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) دەستپێکرد و هاوسەرۆکی گشتیی، پەرلەمانتار و ژمارەیەکی زۆری بەڕێوەبەرانی هەدەپەی دەستگیر کرد و تا ئێستاش لە زینداندان. ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئه و کودەتایەدا بەرپرسە بەدیلگیراوەکان لە زیندانەوە پەیامیان بڵاوکردەوە.
$ئۆزکان: قەیرانی کۆمەڵایەتی دژوارتر دەکەن$
پەرلەمانتار بوورجوو چەلیک ئۆزکان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئه و سیاسەتانەی کە لە 2014 بەدواوە لە دژی بزووتنەوەی سیاسیی کورد و گەلی کورد خرانەگەڕ، قەیرانی ئابووری، سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە تورکیا دژوارتر کرد. ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ئەگەر سەیری مێژووی نزیک بکرێت دەردەکەوێت هەوڵ دەدرێت ئه و سیاسەتە وەک چارەسەری بسەپێنرێت. ئەمە لە کاتێکدا لای هەر کەس ڕوونە کە ئه و سیاسەتە پەرەی بە چارەسەرنەکردن داوە نەک چارەسەرکردن. ئه و پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پێویستە ئامانجی گەلانی تورکیا یەکگرتن و پێکەوەژیان بێت.
بوورجوو چەلیک لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێ لە بەردەم سیاسەتی دیموکراتیک بکرێتەوە. هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە ئەوان باش و بەورەن.
$یوکسەکداغ: بە بەرخۆدان سەردەکەوین$
هاوسەرۆکی گشتیی پێشووتری هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە تێکۆشانی 2 ساڵی ڕابردووی هەدەپە کردووە دژ بە زەخت، زۆرداری، زوڵم و ناحەقی.
(ئەوانەی کە پێیان وابوو به زیندانەکان بەندمان دەکەن، بینییان کە خۆیان هەڵخەڵەتاندووە. بەڵام لەبەرئەوەی نازانن پەند لە هەڵە وەرگرن، ئێمە دیسان فێریان دەکەین. ئەمە ئەرکی ئێوە، ئێمە و هەموومانە. لە دژی ئه و دەسەڵاتدارەتییەی کە وەڵاتی داڕزاندووە، ئێمە تاکە ئالتەرناتیڤین. هیچ هێرش، گرتن و گەمارۆدانێک ناتوانێت ڕێگری لە ئاپۆڕای هەدەپە بکات.)
یوکسەکداغ بەم بیروباوەڕەوە سڵاوی کردووە و ڕایگەیاندووە، بە بەرخۆدان سەرکەوتین و بە بەرخۆدانیش دیسان سەردەکەوین.
$کشاناک: کودەتا لە دژی ئه و کەسانە کراوە کە بۆ مرۆڤایەتی تێکۆشاون$
هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی #ئامەد# گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند، 4ی تشرینی دووەم\14ی گەڵاڕێزان گەورەترین ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی مێژووی تورکیا بوو. هەوڵێک بوو بۆ چاوترساندنی ئۆپۆزسیۆن و سیاسەتی گشتی و ژنان، بەتایبەتی لەنێو گەلی کورد.
(کودەتایەکی سیاسی بوو لە دژی هەموو کەسانەی بۆ مرۆڤایەتی تێکۆشاون. خۆیان لە بەرانبەر تاکەقسەیەکیش ڕانەگرت. بەڵام کات بەڕوونی پیشان دا کە کەس پاشەکشە ناکات لە ئایندەی دیموکراتیک، ئازادیپارێز و ئاشتییانە. ئێمە له ناوەوە؛ گەلەکەمان و هەموو هێزە دیموکراتییەکان خۆڕادەگرین و سەردەکەوین. ئیرادەی گەل لەنێو چوار دیواردا بەند ناکرێت و ڕێی لێ ناگیرێت. وەک چەمێکی بەخووڕ هەمیشە دەڕوات.)
$بالووکەن: بینیان کە ناتوانن ئەنجام بەدەستبێنن$
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ئامەد ئیدریس بالووکەن لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە قەیرانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و قانوونی کردووە. ناوبراو ڕایگەیاند، ئەم قەیرانە پەیوەندی بە بەرتەسک کردنەوەی مەیدانی سیاسەتی دیموکراتیک و کودەتای 4ی تشرینی دووەمەوە هەیە. سەرەڕای ئەمەش نە پارتەکەمان هەڵوەشاوە، نە توانیویشیانە ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن.
(لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا هەم لە ناوەوە (زیندان) هەم لە دەرەوە، هیوا، باوەڕی و پێداگریی پارتەکەمان و گەلەکەمان گەورە بووە. هەلومەرج بە هەر شێوەیەک بێت، به و هێزەی لە ڕەوایەتی و مافداریی خۆمان وەریدەگرین، خاوەندارەتی لە ئاشتی، دیموکراتی و ئیرادەی ئازادی خۆمان دەکەین. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە لەم ڕێگەیەدا تێبکۆشین.)
$دەمیرتاش و زەیدان: دەوڵەت بەردەوام دەڕزێت$
هاوسەرۆکی گشتیی پێشووتری هەدەپە #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە عەبدوڵا زەیدان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، بە گرتنی ئەوان هەوڵدراوە کێشەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام لە ماوەی 2 ساڵدا لە هەموو شوێنێک کێشەکان قوڵتر کراونەتەوە. ڕاشیانگەیاند، ئێمە لەسەر هێڵی دیموکراتی، ئازادی و ئاشتین. بەسەربەرزی بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.)
(ئه و کودەتا سیاسییەی لە 4ی تشرینی دووەم لە دژی هەدەپە کرا سەرنەکەوت و سەریشناکەوێت. سەرەڕای زەخت و زۆردارییەکان هەدەپە لە دوێنێ بەهێزترە.)
دەمیرتاش و زەیدان ڕوو لە کۆمەڵگەی تورکیاش گوتیان: بە بێدەنگبوون لە بەرانبەر بەدیلگرتنی سیاسیی ئێمە مەبنە هاوبەشی ئەم زیانە گەورەیەی لە وەڵات و کۆمەڵگە دەدرێت. هێمایان بۆ ئەوەش کردووە کە له و شوێنەی کە دادپەروەری تێکچووە، تەنیا ئەوان زیانمەند نین، بەڵکو کۆمەڵگە و دەوڵەت لە هەمووو کات زیاتر دەڕزێت.
دەمیرتاش و زەیدان دەستنیشانیان کردووە، زوو یان درەنگ پێوانەکانی دیموکراتی، ئاشتی، دادپەروەری و یەکسانی لە وەڵات جێگیر دەبن. بۆ ئه و مەبەسته بەپێداگرییەوە‌ بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی خۆمان.
$دەمیرەل و ئرماک: پێویستە گۆشەگیری هەڵگیرێت$
پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە چاغلار دەمیرەل و سەلما ئرماک لە پەیامەکەیاندا، ڕایانگەیاند: ئه و ئۆپەراسیۆنەی کە وەک کودەتای دەستگیرکردنی ئیرادەی گەل 4ی تشرینی دووەمی 2016 دەستی پێکرد، هێشتا بەردەوامە. لە ڕێی ئۆپەڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی دەیانەوێت گەلی کورد و گەلانی تورکیا نەگەنە یەکتر.
(ڕێ و ڕێبازی زەخت و چەوساندنەوە سەرنەکەوت. وەڵات زیاتر بەره و هەڵدێر برا. بۆ ئەوەی لە هەڵدێر نەکەوێتە خوارەوە، پێویستە بەپەلە دەست له و ڕێبازە بەردەن. بە کۆتایی هێنانی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان پێویستە هەلومەرجی ئازادی و ئەمنی بۆ ئامادە بکرێت و بگەڕێنەوە سەر پڕۆسەی دانوستان و چارەسەریی دیموکراتیک.)
ئرماک و دەمیرەل ئەم بانگەیان ئاراستەی ژن و لاوان کردووە: (هەتا ئه و کاتەی دەست لە بەرخۆدان بەرنەدرێت، سەرکەوتن مومکینە. ئێمە بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین.)
$یڵدرم: پێویستە یەکێتیی خۆمان بەهێز بکەین$
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە مێردین گولسەر یڵدرم-یش لە پەیامەکەیدا سەرەتا پیرۆزبایی 1ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی کردووە و ڕایگەیاند، لە هەموو هەلومەرجێکدا خۆڕادەگرین.
یڵدرم دەربارەی کودەتای 4ی تشرینی دووەم-ی دژ بە پارتەکەی ڕایگەیاند، ئەم هێرشە هێشتا بەردەوامە و پارچەیەکە لە زیهنیەتی لەناوبردن و نکۆڵیکردنی دژ بە کورد کە هاوپەیمانەتیی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە سەرکێشی دەکەن.
گولسەر یڵدرم هێمای بۆ گرینگی یەکێتیی و ڕێککەوتن کردووه و ڕایگەیاندووە: (پێویستە یەکێتیی و ڕێککەوتن لەگەڵ گەلەکەمان و هەموو گەلانی دیکە بەهێز بکەین. ئه و زیهنیەتەی کە شێرپەنجەی نەژادپەرستییە و دوژمنایەتی گەلان دەکات، تێکدەشکێنین. بە بیروباوەڕی تێکۆشانی بەهادار و پرەنسیپەکانی پارتەکەمان (هەدەپە)، سەردەکەوین و ژیانی گەلان بە ڕووناکیی ڕۆژی خۆش گەش دەبێت.)[1]
#04-11-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,893
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 04-11-2018
פריטים המקושרים: 2
מפלגות וארגונים
תאריכים ואירועים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 04-11-2018 (6 שנה)
Document style: No specified T4 547
מפלגה: BDP
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 04-11-2018
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 06-11-2018
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 03-08-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,893
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,512
תמונות 106,355
ספרים 19,229
קבצים הקשורים 96,818
Video 1,368
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.469 2!