جلاووز یا جلاوز- گەلاوێژ، یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای #قەرس#-قارسی باکووری کوردستان، ناوەکە بە تورکی کراوە بە (سوسوز)، 27 کیلۆمەتر لە قەرسەوە دوورە، دەکەوێتە سەر ڕێگای قەرس و ئەردێخانەوە. ساڵی 1959 کراوە بە ناوچە، 27 گوند لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە جەلاووزە، لە ناوچەکە ژمارەیەک مەسیحی و جولەکە بوونیان هەبووە،
بە پێی سەرژمێری ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوانی ناوەندەکەی 3.797 کەس بووە، ژمارەکە بە گشتی 14.487 کەسە. دانیشتوانەکەی لە دانەوێڵە و هەنگ بەخێوکردن دەژین.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,860 ganger