باکووری کوردستان
- دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە 7 گەڕەکی گەڕەکی لیجە سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی کرد بەئۆپەراسیۆنی سەربازی. سەربازانی سوپای تورکیا هەڵیانکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان و 3 کەسیان دەستگیرکرد.
[6]
بەفر لە باکوور ڕێی زۆر لە گوندەکانی گرتووە
- جەندرمە و پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا، لە ناوچەکانی ئەردیش و بێگر لە پارێزگای
وانوان لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 12 کەسیان دەستگیرکرد.
[6]
- شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتوەتەوە و بەوهۆیەوە لە سنووری پارێزگاکانی وان،
بەدلیسبەدلیس و مووش ڕێگای 242 گوند داخراون. بەهۆی بارینی بەفر لە سنووری پارێزگای مووش ڕێگەی 100 گوند و لە سنووری پارێزگای بەدلیسیش، ڕێگەی 139 گوند داخراون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- گرووپێک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرە کوردەکان لە سنووری نێوان شاری
قەڵادزێقەڵادزێ و
سەردەشتسەردەشت کەوتنە کەمینی نیزامییە حکوومەتییەکان و به هۆی تەقەی نیزامییە حکوومەتییەکانەوە دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری
سەقزسەقز به توندی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی شاری قەڵادزێ ڕاگوێزرانەوە.
[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مووسا مەحموودی، تەمەن 45 ساڵ، خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شاری
شنۆشنۆ لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرا. دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران ئەو حوکمەی بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردەی دەرکردووە.
[3]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنسار ئەدوایی، فەردین ئەدوایی، زانیار مورادی و حەمید ئەحمەدی، خەڵکی گوندەکانی سلێن و دەگاگا، لە ناوچەی هەورامانی سەر بە
سەوڵاواسەوڵاوا، که لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سو
پاوەپاوە دەسبەسەر کراون، هێشتا له گرتووخانەی ئەم ناوەندەدان و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
[3]
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەورامانی سەوڵاوا بەبێ چارەنووس هەروا لە زینداندان
باشووری کوردستان
- سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەی کە هەفتەی ڕابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ سووتان، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، خۆیشی لە 90%ی جەستەی سووتا، ئەم بەیانییە گیانی لەدەستدا. قایمقامی چەمچەماڵ بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ڕۆژێک ماتەمینیی ڕاگەیاند.
[2]
- کەسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان بەبێ پارتی لە
کەرکوککەرکوک کۆبوونەوە.
[2]
- حکومەتی تورکیا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی تا سێ مانگی دیکە.
[1]
- لە سنووری شاری
شنگالشنگال ئاڵۆزی لەنێوان
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و هێزی ئێزیدخانی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕویداو بەهۆیەوە 33 پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکراون.
[1]
- فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدی لە شنگال ڕایگەیاند، ئەوەی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە پێشمەرگە کردوویەتی کارێکی
داعشداعشانەیە و گوتیشی: ئەگەر پێشمەرگەکان ئازادنەکەن لە هەرشوێنێک حەشد ببینین لێیاندەدەین.
[4]
- بەمەبەستی پشکنینی ناوچەکانی دەوروبەری مەزارگەی
باوە مەحمودباوە مەحمود لە
خانەقینخانەقین، هێزەکانی پۆلیس هەڵمەتێکی فراوانی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە ڕێگەی نێوان
کەلارکەلار-خانەقین داخرا.
[1]
-
ئازاد تۆفیقئازاد تۆفیق پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەئامادەبوونی کاوە عەلی جێگری پارێزگار، پێشوازی لە
ئاری هەرسینئاری هەرسین ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کرد، لای خۆشییەوە ئاری هەرسین بڕی ئه و 49 ملیۆن دینارەی کە وەری گرتبوو بەخشیە پارێزگای هەڵەبجە.
[5]
- شاندیکی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەمەبەستی کۆ بووەنەوە لە گەڵ هاوپەیمانیی سائیرون بەرە و بەغداد بەڕێکەوت.
[6]
- پێشمەرگەکانی ئێزیدخان کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
[1]
- ئەمشەو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردەسەر گوندی پارەپارەی کوردنشینی ڕۆژئاوای شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو و چوار هاووڵاتیی کوردیان ڕفاند.
[1]
- بەهۆی بەفر بارین لە زینی وەرتێی، کە ڕێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەکانی
ڕانیەڕانیە و
چۆمانچۆمان و
سۆرانسۆران-ە، ڕێگاکە داخراوە و هاتووچۆ لە نێوان ئەو شارۆچکەیانەدا ڕاوەستاوە، هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگاکە پەکیان کەوتووە.[7]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن بڕیاری کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سوریا واژۆکرد کە پێشتر لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکەوە دەرکرابوو.
[1]