باکووری کوردستان
- گیراوانی بەندیخانەی شاری
وانوان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. مانگرتن لەخواردن لەلایەن گروپی دووهەمەوە بەردەوامە.
[3]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 10 مانگ زیندانی کردنی بەسەر پەیامنێر
عەدنان بیلەنعەدنان بیلەن-دا سەپاند و جێبەجێ کردنی سزاکەشی بۆ 5 ساڵ دواخست.
[3]
- پارێزەرانی ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەمڕۆ جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد، بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنا، ئارش کەیخوسرەوی، کوڕی ڕەشیدخان، پارێزەری خەڵکی شاری
سەقزسەقز، لە لایەن قازی سەڵواتی، بەرپرسی لقی 15ی دادگای ئینقلابی تارانەوە به شەش ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
[4]
خوێندکارانی زانکۆی کوردستان: سەربەخۆیی کوردستان تەنیا ڕێگای وەدیهاتنی داخوازییەکانی نەتەوەی کوردە
- سادق زیباکەلام، چالاکی ڕێفۆرمخواز و مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران له کۆبوونەوەیەکدا له هۆڵی مەولەویی زانکۆی کوردستان، کار و چالاکیی حکوومەتی ئێرانی خستە بەر باس و تاوتوێ کردن. ناوبراو به ئاماژه به ڕووداوەکانی کوردستان، دێموکراسیی وەک تەنیا ڕێگەچارە بۆ پرسی کورد لە ئێراندا ناو برد؛ وتوویشیەتی: به جێگیرکردنی دێموکراسی لە ئێراندا، بیری سەربەخۆییخوازی لە کوردستاندا جێگایەکی نامێنێت و هیچ قەومێک خوازیاری جیابوونەوە لە ئێران نابێ و ئەبێ بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەین. قسەکانی زیباکەلام دژکردەوەی توندی خوێندکارانی زانکۆی کوردستانی بەدواوە بوو و ئەوان بە ڕەخنەگرتن لە قسەکانی ناوبراو سەربەخۆیی کوردستانیان به تەنیا ڕێگەی وەدیهاتنی خواستەکانی نەتەوەی کورد زانی.
[4]
- لاوێکی کورد بە ناوی سلێمان محەمەدنژاد خەڵکی گوندی گەرگوول سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
[4]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زانیار عەزیززادە کوڕی سلێمان خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.
[4]
باشووری کوردستان
-
ڕێباز حەملانڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاردراوە کە
مووچەمووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت نەکرێت و هەموو 30 ڕۆژ جارێکیش مووچە دابەش دەکرێت.
[1]
کەشوهەوای: 11-12-2018، تەم سلێمانی دادەپۆشێت
- شاندێکی ئەمریکی بەسەرۆکایەتیی وەزیری وزە سەردانی
هەولێرهەولێریان کرد و لەگەڵ
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە، وەزیری وزە ڕایگەیاند کە دەتوانین پێکەوە لە بواری وزەدا کاربکەین.
[6]
- بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی قوڕ و لیتاو لەبەردەم پەیمانگەکەیان، خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی
دەربەندیخاندەربەندیخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونەتە بەردەم قایمقامیەت.
[1]
- شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر خاتوو
بەهار مستەفابەهار مستەفا هاوسەری هونەرمەند سەلام ڕەشید بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
[2]
- لە هێرشێکی چەکدارانی
داعشداعشدا بۆ سەر هێزێکی پۆلیس لە
خانەقینخانەقین چوار کارمەندی هێزەکە بوونە قوربانی، کوژراوێک و 3 برینداری لێکەوتەوە.
[1]
- کۆنفرانسی ئابوری نێوان شاری
سلێمانیسلێمانی و شاری
سنەسنە دەستیپێکرد بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و بەڕەنگار بوونەوەیان. کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری شاری سنە و سلێمانی و بەرپرسانی حکومی هەردولا و پەرلەمانتاران بەڕێوەچوو.
[1]
- بە چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی لیژنەی سەرپەرشتیکاری کۆنفرانس و بەدروشمی (ئێمە پلان بە ستراتیژیانە دادەڕێژین یۆ بەڕێوەبردنی قەیران و چارەسەرکردنی) دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان (سنە) و زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
[2]
- لە کۆڕێکدا لە شاری سلێمانی ڕۆڵی ژن لەناو بزوتنەوەی ئازادییخوازیی گەلی کورددا شرۆڤە کرا و بە گرنگ بیندرا ژنانی باشور هاوشێوەی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و سود لە ئەزموونیان وەربگرن.
[5]
- کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی، یادی ڕۆژی جیهانی شاخ-یان بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کردەوە، بەئامانجی ئاشتکردنەوەی شارنشینەکان لەگەڵ سروشتی ناوچە شاخاوییەکاندا.
[5]
- ئەمڕۆ بەشداری دەیان کەس لە چین و تویژە جیاوازەکانی
ڕانیەڕانیە یەکەمین چالاکی پڕۆژەی (ئۆتۆمبێل میوانە) یان ئەنجامداوە، لە ڕێگەی ڕێڕۆشتنی پیادە و لێخوڕینی پایسکیلەوە، لە داهاتوشدا دەیان چالاکی تر لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە ئەنجام دەدەن.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری بەرلین بە ئامادەبوونی هاوژینەکەی و سەدان کەس لە دۆست و هاوڕێیانی
جەمال نەبەزجەمال نەبەز مەڕاسیمی پرسەکەی بەڕێوەچوو.
[6]
- سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی کۆنگرێسی بە ژمارە 390 لەبارەی جینۆساید لە عێراق و سوریا واژۆکرد کە نوێنەری ئێزدییەکان ئامادەی بوو.
[1]