رۆژهەڵاتی کوردستان
- تەرمی هەریەک لە ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەری ناوداری کورد و کەیوان زەبیحی برای، لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداری جەماوەرێکی زۆری ئەو شارە و هونەرماندان و ڕۆشنبیران بە خاکسپێردران.
[4]
- ئاژانس میهر-ی ئێران لە زاری عەبدوڵڵا فاتحی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای
سنەسنە بڵاویکردۆتەوە کە دوای بیست و چوار سەعات لە کوشتنی
ڕەحیم زەبیحیڕەحیم زەبیحی و کەیوانی برای، پۆلیس بکوژی ئه و دوو برایەی دەستگیر کردووە. هەر له و چوارچێوەیەدا ئاژانسی ڕەسمی ئێران (ئیرنا) لە زاری سەرهەنگ ڕەسوڵ کەرەمی بەڕێوەبەری پۆلیسی
بانەبانە بڵاویکردەوە کە بکوژی ئه و دوو برایە کەسێکە بە ناوی ئەکبەر عەباس پوور خەڵکی شارۆچکەی مەراغەیە لە پارێزگای تەورێز و هۆکاری کوشتنەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەیەکی دارایی لەنێوان ئەکبەر و ڕەحیم و کەیوانی برای.
[3]
5 لاوی مەریوانی لە ژووری تاکەکەسی زیندانی شاری سنە ڕاگیراون
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەمید پەروازە تەمەن 28 ساڵ کوڕی محەممەد، موحسێن فەرهمەند تەمەن 24 ساڵ کوڕی خوسرەو و محەممەد پەروازە تەمەن 21 ساڵ کوڕی حوسێن، هەر کامیان ماوەی 72 ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە دان و محەممەد نامداری تەمەن 33 ساڵ کوڕی حامید و سەڵمان ئەفرا تەمەن 22 ساڵ کوڕی ڕەحمەت هەر کامیان ماوەی 21 و 22 ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شاری سنەدا، ڕاگیراون. ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراون.
[6]
- سەعات 6 و 45 خولەک و 11 چرکەی بەیانیی ئەمڕۆ،
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 بەپێوەری ڕێختەر ناوچەکانی
سەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو و
قەسری شیرینقەسری شیرینی لە پارێزگای
کرماشانکرماشان هەژاند.
[1]
- بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی نەهاوەند-ی لە پارێزگای
هەمەدانهەمەدان هەژاند.
[3]
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی
ئومید ئەسەدیئومید ئەسەدی کوڕی محەمەد خەڵکی شاری
کامیارانکامیاران لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو چالاکە کرێکارییە بە هۆی چالاکی لە بیاڤی کرێکاری و پشتیوانی لە مافی کرێکاران، ئەم حوکمەی بە سەردا سەپاووە.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد به ناوی
کۆرش شەریفپوورکۆرش شەریفپوور خەڵکی شاری
دیواندەرەدیواندەرە لە لایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- بومەلەرزەیەک هەردوو شارۆچکەی
کەلارکەلار و
خانەقینخانەقینی هەژاند.
[1]
بەفر ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی مەرزی سەیران بەند دروستکردووە
- کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بانگەواز دەکات کە سێ هەزار چادری ئاوارەکانی پارێزگای
موسڵموسڵ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارینەوە ژێرئاو کەوتوون.
[2]
- بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەشارۆچکەی
خورماتووخورماتوو بەردەوامی هەیە و ڕایدەگەیەنن تا مووچە دزراوەکەیان پێنەدرێتەوە دەست بەدەوام ناکەنەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەش دەڵێت: وەرزارەت بڕیاریداوە قەرەبووی مامۆستایان بکاتەوە، بەڵام دەڵێن هەتاوەکو لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوی دزیکردنەوەکە تەواو نەبێت قەرەبووەکە ناکەنەوە.
[4]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، ئاستەنگ بۆ شۆفێرانی مەرزی نافەرمی سەیران بەن دروستبووە و شۆفێرانیش نیگەرانن لەبەدەنگەوە نەچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە.
[2]
- لە گەڕەکی (لەتیف ئاوا)ی شاری کەرکوک، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە هاوڵاتیەک کرا، پاش برینداربوونی بە سەختی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کە پیشەی
پێشمەرگەپێشمەرگەیە. ئەو پێشمەرگەیە ناوی عەلی عوسمان ساڵح-ە و لەدایکبووی 1989، دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوو، لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک گیانی لەدەستداوە.
[4]
- لەبەردەم پارکی
لەیلا قاسملەیلا قاسم، لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، گرووپی کچانی دەستڕەنگینی گەرمیان، بە هاوکاری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری خانزاد، پێشانگایەکی کاری دەستیان کردەوە بۆ نیشاندانی دەستڕەنگینی کچانی سنورەکە.
[4]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پردی سەرەکی نێوان بەغدا -
کەرکوککەرکوک لە نزیک خورماتوو بەهۆی لافاوەوە بەشێکی ڕووخاوە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ هاتووچۆ.
[5]
- دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوەوە زیانی پێگەیەنرا، نۆژەنکردنەوەی پردی دەرە دۆینەی نێوان کەلار –
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکردوە.
[3]
- کۆمەڵەی قوبانیانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، مەراسیمێکی تایبەت بە کۆچی دوایی هونەرمەندی سینەماکاری کورد ڕەحیمی زەبیحی سازکرد، کە تێیدا کەسوکاری شەهیدان و هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەڵەبجە، ئامادەبوون.
[3]