هەولێر، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دووبارە گردبوونەوە
باکووری کوردستان
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشی عەلی ئەرسڵانتاش، پارێزگاری ئەرزینجان و بولەند شەنسۆی، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەمان پارێزگا، عەلی ئەرسڵانتاش رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەر هەزار و 271 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆییندا گرتووە.
[2]
لە ئەرزینجان دەستبەسەر زیاتر لە تۆنێک هیرۆییندا گیرا
- سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی ئەنقەرەی
هەدەپەهەدەپە و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئیمرالی، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای تورکەوە سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەمڕۆ ڕەوانەی زیندانی کاندرە کرا.
[3]
- بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپە کە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە، ماوەی 3 ڕۆژ بوو مانگرتن لە خواردن لە بینای هەدەپەی شاری ڕوحا بەڕێودەچوو، ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی مانگرتنەکە پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بیناکە و 40 کەسی دەستگیر کرد.
[4]
-
بەدیشەن کارابوولاکبەدیشەن کارابوولاک هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری وان بە هۆی لایک کردنی بابەتێک لە فەیسبووک، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ کرابوویەوە. لە دانیشتنی دووەمین دادگەی سزا قورسەکانی شاری وان دەربارەی ئه و دۆسیەیە، دادگە سزای ساڵێک و 3 مانگ زیندانی کردنی بۆ ئه و ناوبراو بڕیەوە.
[4]
- ئەندامی ئەنجومەنی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) و ئەندامی کۆمسیۆنی ئاشتی نوورەدین تورگوت لە شاری ئێلح دەستگیر کرا. تورگوت گوازرایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورکیا لە شاری
ئامەدئامەد.
[4]
باشووری کوردستان
- بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
کەلارکەلار پشووی رەسمی بۆ دەوامی دووەمی سەرجەم خوێندنگاکان راگەیاند.
[1]
- بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک سوپای تورک تۆپبارانی گوندی کەندەگەلی لە سنووری شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی دەڤەری برادۆست-ی تۆباران کرد. سەرچاوەی تۆپبارانەکەی سوپای تورک لە دیوی باشوری کوردستان و لە چیای کەتکین-ی نزیک گوندی
بەرمیزەبەرمیزە بووە. تۆپبارانەکەی سوپای تورک، زیانی بە ڕێگای نێوان گوندەکانی کەندەگەلی-
خەلیفانخەلیفان-ئالەکان گەیاند و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەنیوان ئەو گوندانەدا ڕاگیراوە.
[3]
- پسپۆڕێکی تەندروستی گشتی و نەخۆشییە درمییەکان لە باشووری کوردستان هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر بەتایبەت جۆری بی.
[1]
- قایمقامیەتی کەلار ئاشکرای دەکات مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە و بۆ ئه و مەبەستەش تەواوی تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بە پێویستیشی دەزانین هۆشداری بدەین بە هاووڵاتیان و ئاگاداربن.
[1]
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 06-12-2018
- بڕیاری کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی (VIP) لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
هەولێرهەولێر، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بە شێکی زۆر لە چالاکڤانان و تەنانەت پەرلەمانتارانیش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نیگەرانی خۆیان لەو بڕیارە دەربڕی. هاتووچۆی هەولێریش روونکردنەوە لەسەر بڕیارەکە دەدات و بە بڕیارێکی باشی دەزانێت بۆ خزمەتکردن و راییکردنی مامەڵەی خەڵک.
[2]
- لە یادی پێنج ساڵەی تیرۆرکردنی
کاوە گەرمیانیکاوە گەرمیانی، ڕۆژنامەنووسانی هەولێر لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا داوای ئاشکراکردنی دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان کرا.
[3]
- بە بڕیاری
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بەشی خزمەتگوزاری خێرا کە بە VIP ناسراوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگیرا.
[2] پاشتر وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت: کردنەوەی بەشی vip بۆ راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەردەوامدەبێت و داناخرێت.
[1]
- شاندێکی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کۆبووەوە و سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەر نایاساییە و فشار دەخەنە سەر حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی بارەگاکان.
[3]
- نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کێشەکانیان و پێنەدانی دەرماڵە، گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەنجامدا، لە ڕێگەی یاداشتێکەوە داواکارییەکانیان ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.
[3]
- لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر پێنجەمین ساڵی خەڵاتەکانی روانگە 2018 بەڕێوەچوو و براوەکانی یەکەم و دووم و سێیەم لە بەشەکانی کورتە فیلم، کورتەچیرۆک، هونەری ریسایکلین، وێنەکێشان، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، فۆتۆگرافیی، دەستپێشخەری کار، پرۆگرامسازی و، هۆنراوە خەڵاتکران.
[2]
- بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراویەوە 12 کەس لە شارەدێی بێتواتەی سەربە شارۆچکەی ڕانیە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە نزیک نانەواخانەی جوبەیر لە شارۆچکەی جندرێس-ی سەربە
عەفرینعەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار لەناو چەتەکان هەیە.
[3]