جوتیارانی کەرکوک دژی عەرەبى هاوردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
باکووری کوردستان
- لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگەی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، لە شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانی چەلێ،
شەمزینانشەمزینان و گەڤەر 30 شوێنیان وەک (ناوچەی ئاسایشی تایبەت) دیاریکردووە و لەنێوان 4-19ی کانوونی یەکەمی 2018\13-28ی سەرماوەز هاتووچۆ له و شوێنانە قەدەغەیە.
[2]
- پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری 769هەمین داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی بوورسا کرد.
[2]
- سەرەڕای بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی دەمیرتاش، ئەمڕۆ دادگەریی دەوڵەتی تورک بەپەلە سزاکەی سەر
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سوورەیا ئۆندەری پەسەند کرد.
[2]
- هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی
ئامەدئامەد گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک و هاوسەرۆکی پارتیی هەرێمەدیموکراتییەکان (
دەبەپەدەبەپە)
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەند کراون، سکاڵایەکیان لە دادگەی دەستووری بنەڕەتی تۆمار کردبوو بەهۆی ئەوەی مافەکانیان لە ڕووی کەسی و ئاسایشییەوە پێشێل کراوە. بەڵام دادگەکە بە بیانووی ئەوەی (هیچ بەڵگەیەک نییە) سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- به هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچەی چم هندی لە موسیانی دێهلۆڕان لە
ئیلامئیلام، هاوولاتێیەکی تەمەن 60 ساڵ، بریندار بوو.
[7]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد به ناوی جەعفەر مونیر، تەمەن 28 ساڵ، کوڕی سەید ئەحمەد خەڵکی
سەردەشتسەردەشت، هاوکات لە گەڵ گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکه، لە سەر خاڵی سیفری سنووری ئەم سارە لە لایەن هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئاکامدا لاقی بریندار بووە.
[7]
باشووری کوردستان
- تەها مەحوی، سەرۆکی لقی
سلێمانیسلێمانیی
سەندیکای پزیشکانی کوردستانسەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تەقەکردن لە پرۆفیسۆر د. کەمال ئەحمەد سەعید، سەندیکای پزیشکانی سلێمانی بڕیاریدا ئەمڕۆ سەرجەم نۆرینگە تایبەتییەکانی پزیشکان بۆ ماوەی یەک رۆژ دابخرێن. لەگەڵ ئەو هەڵوێستەشماندا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەکەین تاوەکو هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا بکەن.
[1]
دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو
- لە سلێمانی دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.
[3]
- بە تۆمەتی هاندان دژی عەرەبی هاوردە لە شارۆچکەی
داقوقداقوق، جوتیارێکی به ڕەگەز کورد بەناوی عادل ستار لە لایەن دادوەری دادگای داقوقەوە دەسگیرکرا.
[5]
- لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران پەردە لەسەر پەیکەری شار لادرا کە لەلایەن گروپی هونەری دڵخواز ئامادەکرابوو.
[3]
- بەشێک لە جووتیارانی
کەرکوککەرکوک کە لە نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب پێکهاتبوون، لەبەردەم دیوانی پارێزگای کەرکوک، دژی تەعریبکردنی گوندەکانیان و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
[4]
- لە سنوری نێوان
کفریکفری-
خورماتووخورماتوو، تیمێکی مین هەڵگرتنەوە و هێزێکی
پێشمەرگەپێشمەرگە، رووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانی
داعشداعش بوونەوە و دواتر شەڕ و پێکدادان لەنێوانیان روویدا، دواتر لەگەڵ گەشتنی هێزی دیکەی پێشمەرگە چەکدارەکان هەڵهاتون و شەڕەکە کۆتایی هاتووە و هیچ کارمەند و پێشمەرگەیەک زیاتی بەرنەکەوتووە.
[3]
- بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی عیراق، خاڵە گومرکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لادەبرین و فەرمانبەرەکانیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناو فەرمانگەی گومرکییەکانی پارێزگاکان.
[5]
-
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری سلێمانی سکاڵای دژی هاکان قەرەچای کونسوڵی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، بە هۆی ئەوەی، کە تەڤگەری ئازادیی بە تیرۆست ناوبردبوو.
[6]
- کامیل رۆستەم بەرپرسی کۆمیتەی 3ی سەربە مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ل رایگەیاند: سەعات 2 و 30 دەقیقەی شەوی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵەکەم لەگەڕەکی کۆماری شارۆچکەی خورماتوو. وتیشی: زیانی گیانی نەبوه و تەنها زیان بەر ئۆتۆمبێل و خانووەکەم کەوتوە.
[5]
- دادگای تاوانەکانی
هەولێرهەولێر فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ چوار لە بکوژانی پاسەوانی بارەگایەکی کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرد.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- تەقینەوەیەک لە
قامیشلۆقامیشلۆ روویدا و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی برینداربوون.
[2]
- کۆنفڕانسی (گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینەوەی ئەتنیکی لە
عەفرینعەفرین) لە ڕۆژی سێیەمدا لە عاموودێ بەردەوامە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- هاوسەرۆکی گشتیی
هەدەپەهەدەپە و زۆر پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
[2]