زیاتر لە 38 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنرێت
📊 آمار و گەپ آزمایی
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەئێستادا زیاتر لە 38 هەزار و 500 هەلی کار تەنیا لە کەرتی پیشەسازی رەخسێنراوە و لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار کارگە لەهەرێم دامەزرێنراون و دەشڵێت: لە هەرێم باشترین جۆری مەڕمەڕ، گرانێت، گەچ و چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنرێت و دەمانەوێت لە ئاوەدانکردنەوە
موسڵموسڵ سوودی لێ ببینرێت.
عەبدولڕەزاق ناوەندی، بەڕێوەبەری پیشەسازی شار و شارۆچکەکان لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بە دواڕۆژی راگەیاند: هەرچەندە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر حکومەت هەبووە، بەڵام لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە کەرتی پیشەسازی بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ نموونە لە 2006 نزیکەی دوو هەزار کارگەی بچووک و مامناوەندی بوون، بەڵام ئەمڕۆ نزیکەی چوار هەزار کارگە بوونی هەیە کە کارگەی مامناوەندی و گەورەن، هەروەها لە ساڵی 2006 نزیکەی نۆ هەزار هەلی کار لە پێشەسازی رەخساوە، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە 38 هەزار و 500 هەلی کار لە کەرتی پیشەسازی رەخساوە.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد: هەرچەندە ژمارەی کارگە و هەلی کار رەخساوە، بەڵام هێشتا لە ئاستدا پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە چونکە ئێمە زیاتر کەرتی پیشەسازی لەوەی هەیە بەگەڕبخەین، نەک هەر بۆ ناوخۆ، بەڵکو هەناردەی دەرەوەش بکرێ.
لەبارەی ئه و بەرهەمانەی لە کوردستان بەرهەمدێن، عەبدولڕەزاق ناوەندی وتی: لە هەرێم باشترین جۆری مەڕمەڕ، گرانێت، گەچ و چیمەنتۆ هەیە و دەکرێت نەک بۆ ناوخۆ بەڵکو لە دەرەوەی کوردستانیش بەگەڕبخرێت و دەتوانرێت لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بەکاربهێنرێت.
وەزارەتی بازرگانی داوادەکات لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم زیاتر گرنگی بە کەرتی پیسەسازی بدرێت و بۆ زیادکردنی داهاتی هەرێم حکومەت تەنیا پشت بە هەناردەکردنی نەوت نەبەستێت.
[1]
01-11-201801-11-2018 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)