ناوی تەواو حوسێن نادر جانگیرە. لە ساڵی 1995 لە ناوچەی زێوەی سەربە پاڕێزگای ئورمییەی ڕۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووه، (زیوە ئەو ناوچەیە بوو کە حکومەتی ئێران بۆ ئاوارەکانی ئێراق دابینیکردبوو، کە دواتر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دوو جار بۆمبەباران کراوە ساڵی 1985 و 1988 و نزیکەی چوارسەد کەسیان لێ شەهید کرا).
حوسێن نادر کە تەمەنی دوو ساڵان بووە گەڕانەوەتەوە کوردستانی باشوور بۆ شاری سۆران. لە منداڵییەوە وەک زۆربەی خەڵکە ئاوارەکانی تر دوچاری هەژاری و نەهامەتی و ژیانی دوور لە باوک بووە، چونکە لەو کاتەدا باوکی لە چیاکانی کوردستان پێشمەرگە بووە دژی حکومەتی بەعس، هەر لە شاری سۆران خەریکی خۆێندی سەرەتایی و ناوەندی بووە، وە دواتر دەستی کردووەی بە نووسین و وەرگێڕان. کە تا ئێستاش بەردەوامە.
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/hosein.nadr=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: حوسێن نادر (حسۆ) =KTML_Link_Facebook_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,613 ganger