ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە چەلێ بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکییەکەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لەسەر گردی کۆردینەی سەر بە چەلێی جولەمێرگی باکوری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە پێگەکانی سوپای تورک درا و دوو پێگە تێکشکێندران، هەروەها چوار سەربازیش کوژران.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەر دوێنێ لە کاتژمێر 05:30 خولەکەوە بۆ 07:30 خولەکی ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەڤەری شەهید بێریتانی سەر بە خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کردووە.[1]
#30-10-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,185