دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا 13 #کۆڵبەر# بوونەتە قوربانی.
عەدنان ڕەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران بەدواڕۆژی وت: لەماوەی حەوت ڕۆژدا واتە لە دووشەممەی ڕابردوەوە تاکو دوێنێ دووشەممە لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران 13 کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشدا: لەو 13 کۆچبەرە، چواریان گیانیان لەدەستداوە و نۆیان بریندار و کەم ئەندام بوون.
ڕەشیدی باسی لەوەشکرد: کۆڵبەرەکان خەڵکی شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە تایبەت پیران شار و ئورمیە و سەرپێڵی زەهاو.[1]
#30-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,454 gånger