بە پرسیار بەغدا ئەدۆزرێتەوە.
واتا پرسیارکردن دەربارەی شتێک کە نایزانین بەسوودە، چونکە شوێنە دورەکانیش وەک بەغدا بە پرسیار دەدۆزرێتەوە. وە گوتراویشە یا زانابە یا پرسیارکەربە.[1]
بەغدا لە سەردەمی عەباسییەکاندا ئەبوجەعفەری مەنسوور درووستی کرد، جێگەیەکە لە وڵاتی کوردەوارەوە دوورە، چونکە خەڵکی کاتی خۆی بە کەر و بار دەچووە بەغدا، ئەوەی لەگەڵ کاروان نەڕۆشتایە، بە پرسیار دەدۆزییەوە، بۆ کەسی بەپرسیار و دانا بەکاردێت کە دەتوانێت لە ڕێگەی پرسیارەکانییەوە بگات بەڕاستی ئەو شتانەی کە نایزانێت. [2]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,707 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!