لە پەندەکانی پیرەمێرد.
بە جۆرێکی تریش گوتراوە کە بریتیە لە: کێ ڕۆژی ڕوناک چرای هەڵکرا، شه و نەوتی نابێ بیکاتە چرا.
واتای ئەم پەندە ئەوەدەگەیەنێت کە لە کاتی نا پێوستدا هەر شتێک بەکار بهێنرێت، ئەوا لە کاتی پێویستیدا دەست ناکەوێت یان کەم دەبێتەوە.
واتای وشەکان:
ڕۆژ= دژی شەو.
چرا= هۆکاری ڕۆشنکرنەوە، کە بە سوتەمەنی کاردەکات، (وەکو لایت شەحنی ئێستا) سودی لێ وەردەگیرێت وەک ڕوناککەرەوە.
نەوت= نیفت، سوتەمەنی.
تاریکی= دژی ڕوناکی.
دۆشدامان= مەبەست لە بێدەسەڵاتی و سەرلێشێواویە، دەگوترێت: دۆشداماوم نازانم چی بکەم!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,349 ganger