הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,095
תמונות 106,601
ספרים 19,279
קבצים הקשורים 97,185
Video 1,392
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
وێنەکەی دۆریان گرەی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەکەی دۆریان گرەی

وێنەکەی دۆریان گرەی
نووسینی: ئۆسکار وایەڵد
وەرگێڕانی سیروان مەحمود
پێشەکی: ئازاد بەرزنجی

دۆریان چەند لەو دەسەڵاتە سیاسییانە دەچێت کە دەیانەوێ بەهەر نرخێک بووە ئەو دەسەڵاتەی خۆیان بپارێزن و بەردەوام لەڕێی ڕتووش و ماکیاجەوە، بیسەلمێنن کە جوانی و لاوێتییان ماوە و هەر دەشمێنێت.
ئەم نووسینە پێشەکییەکە بۆ ڕۆمانی (وێنەکەی دۆریان گرەی) کە لە لایەن سیروان مەحموود ەوە کراوە بە کوردی
زێدەڕۆیی نییە گەر بڵێین لە ڕووی کاریگەرییەوە لەسەر ئەدەبی ئینگلیزی، ناوی ئۆسکار وایەڵد لە دوای ناوی شەکسپیرەوە دێت.
ئەم نووسەرە کە لەیەک کاتدا شاعیر و شانۆنووس و چیرۆکنووس بوو، ڕۆمانە تاقانەکەشی، واتە ڕۆمانی وێنەکەی دۆریان گرەی بە یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی ئینگلیزی دەژمێردرێ.

وێنەکەی دۆریان گرەی
هەروەکو ئاماژەمان پێ دا وێنەکەی دۆریان گرەی یەکەمین و دواهەمین ڕۆمانی ئۆسکاری وایەڵد بوو کە لە ساڵی 1891دا بڵاوی کردەوە، گەرچی ڕەخنەگران تۆمەتباریان کرد بەوەی کە بیرۆکەی ڕۆمانەکە پێشتر لە چیرۆکێکی ماتریۆن و چیرۆکێکی بەلزاک و وێنەی ئۆفالی ئەدگار ئالن پۆدا خراوەتە ڕوو، ئەو تۆمەتەی کە زۆرجار لەلایەن ڕەخنەگرانێکەوە ئاڕاستەی داهێنەران دەکرێ، بەڵام ئەمجۆرە تۆمەتانە دواجار لە ئاست داهێنانە گەورەکاندا پووچەڵ دەبنەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە داهێنانە. ئەم ڕۆمانەش تا ئێستا وەکو شاکارێکی جوان ماوەتەوە و تایبەتمەندیی شێواز و دید و ڕوانینی ئۆسکار وایەڵدی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە.
لەڕاستیشدا ئەگەر شوبهاندنێک هەبێت لەنێوان ئەم ڕۆمانە و کارێکی تردا، ئەوا ئەو شوبهاندنە زیاتر خۆی لە بەراوردکردنی بە ئەفسانەی فاوستدا دەبینێتەوە، ئەو ئەفسانەیەی کە تیایدا فاوست لە پێناوی بەدەستهێنانی مەعریفەدا ئامادەیە ڕۆحی خۆی بە مەفیستۆفیلیس (شەیتان) بفرۆشێت. ئەم بابەتەی کە کاتی خۆی و لە سەردەمی ئەلیزابێسدا شانۆنووسی هاوچەرخی شەکسپیر، کریستۆفەر مارلۆ کردوویەتی بە شانۆنامە و دواتریش ئەدیبی گەورەی ئەڵمانیا ۆڵڤگانگ گۆتێ، ئەوەی گۆتێ هەر بە ناوی فاوستەوەیە و ئەوەی مارلۆش بە ناوی تراجیدیای دکتۆر فاوستەوە. لە ڕۆمانی وێنەکەی دۆریان گرەیدا، لۆرد هێنری جێی مەفیستۆفیلیس دەگرێتەوە (کە لە زۆر ڕووەوە دەشوبهێتە سەر ئەلفرێد دۆگڵاس لە ژیانی ئۆسکار خۆیدا و کاریگەریی لە سەری) و دۆریان گرەییش جێی فاوست. بەڵام لای ئۆسکار، دۆریان گرەی ئامادەیە لە پێناوی جوانی و لاوێتیی هەمیشەییدا هەموو شتێک بکات. واتە لەم ڕۆمانەدا ململانێکە لەنێوان جوانیی ڕۆح و جوانیی جەستەدایە. ئۆسکار وایەڵد لە نامەیەکیدا سەبارەت بە سێ کاراکتەرە سەرەکییەکەی ڕۆمانی وێنەی دۆریان گرەی دەڵێت: باسیل هۆڵۆرد بریتییە لەوەی من خۆم چۆن دەبینم، لۆرد هێنری بریتییە لەوەی خەڵکی چۆن من دەبینن، دۆریان گرەی بریتییە لەوەی کە من خوازیارم لە ئایندەدا چۆن خۆم ببینم.
باسیل هۆڵۆرد ئەو هونەرمەندە شێوەکارەیە کە وێنەیەکی دۆریان دەکێشێت و بەڕادەیەک ئەم تابلۆیە خۆشەویستە لەلای کە نایەوێ تەنانەت لە پێشانگاشدا نمایشی بکات، گەرچی تابلۆکە دەداتەوە بە دۆریان خۆی. دۆریان گرەی لەو تافەدا چۆنە، باسیل بەو شێوەیە وەکو خۆی دەیبینێت. لۆرد هێنری وەختێ تابلۆکەی دۆریان دەبینێت، تەواو سەرسامی دەبێت و دەیەوێ بە هەر نرخێک بووە دۆریان خۆی بناسێت و بۆ ئەوەش داوا لە باسیل دەکات پێی بناسێنێت و دواتر کە دەیناسێت بە هەموو شێوەیەک هانی دەدات بۆ ژیانێک کە لەسەر بنەمای جوانپەرستی و چێژوەرگرتنی کاتی و جەستە بێت، بۆیە وەختێ لە باخچەکەدا دۆریان دەبینێت سەری لەناو گوڵەکاندا نوقم کردووە، پێی دەڵێت ئێستا تۆ ڕێگای ژیانی ڕاستەقینەی خۆت دۆزییەوە، هیچ شتێک هێندەی لەزەتە حیسییەکان ڕۆح پاکژ ناکاتەوە، لاوێتی تەمەنێکی کورتە و دەبێ لە دەستی نەدەین. هەر بۆیە دۆریانیش دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەم قسانەی لۆردەوە و دەیەوێ بۆ هەتاهەتایە بەو جوانی و لاوێتییە بمێنێتەوە و ئامادەشە لەو پێناوەدا قوربانی بە هەموو شتێک بدات.
ئەگەر وا تەماشای جوانی و لاوییەکەی دۆریان بکەین کە ئایدیالێکە، ئەوا دۆریان دەیەوێ ئەو ئایدیالە بۆ هەمیشە وەکو خۆی بمێنێتەوە و شێوەی نەڕووشێت. بەڵام ئاخۆ ئەمە شتێکە لەگەڵ مەنتیقی ژیان خۆیدا بگونجێت؟ ئاخۆ دۆریان لەتوانایدایە زەمەن ڕابگرێت؟ بێگومان نەخێر. بەڵام ئەو یەخسیری دەست ئەو ئایدیالەیە. هەربۆیە هەرکاتێ هەرکەسێک بیەوێ ئەو ئایدیالەی لا بشێوێنێت، ئەوا بێبەزەییانە دەکەوێتە وێزەی. سیبیڵ کچە ئەکتەرێکی لێهاتووە و تا بڵێیت لە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی کاراکتەرە شانۆییەکاندا کارامەیە و نواندنی سەرنجڕاکێشە، ئەو وەختێ ڕۆڵی کەسە عاشقەکان دەگێڕێت لەسەر تەختەی شانۆ، زۆر داهێنەرانە دەیگێڕێت. بەڵام وەختێ سیبیل عاشقی دۆریان دەبێت و دۆریانیش عاشقی سیبیل، چیتر وەک جاران نواندنەکانی گەرم و سەرنجڕاکێش نابن، بەڵکو سارد و سڕ و بێ سیحر. ئیدی لێرەوە دۆریان سیبیلی لەبەرچاو دەکەوێت، چونکە دۆریان عاشقی جوانیی نواندنەکانی سیبیل بووە نەک سیبیل خۆی، واتە عاشقی ئەو وێنە ئایدیالییە بووە کە سەبارەت بە سیبیل وێنای کردووە و جوانیی تیادا بینیوەتەوە، لەکاتێکدا بە پێچەوانەوە، سیبیل وەختێ عاشقی دۆریان دەبێت، هەستدەکات ئەوە عەشقە ڕاستەقینەکەیەتی و چیتر پێویستی بە عەشقە درۆزنانەکانی سەر شانۆی نییە. بەڵام ئیتر لێرەدا دۆریان دەسبەرداری سیبیل دەبێت و سیبیلیش ڕێگایەکی کارەساتاوی دەگرێتە بەر و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت. دۆریان وەختێ ئەو خۆزگەیەی دێتە دی کە خواستبووی بەوەی هەر بە لاوی و بە جوانی بمێنێتەوە، تابلۆکەی خۆیشی دەپارێزێت بەو ئومێدەی کە ئەویش هەر وەکو خۆی بمێنێتەوە. وەلێ کاتێ وردەوردە دەکەوێتە ناو زەلکاوی تاوانەوە، تابلۆکەشی وردەوردە لەگەڵیدا پیر و ناشرین دەبێت، بۆیە دەیشارێتەوە، دەتوانین بڵێین بە دیوێکی تردا، تابلۆکە بریتییە لە ڕۆحی دۆریان خۆی. دۆریان نایەوێ واقیع و حەقیقەت چۆنن، وەکو خۆیان بیانبینێت. ئەو هەمیشە دەیەوێ لەو ئایدیالەی خۆیدا بژی، وەکو وتمان ئەو لە ڕوانگەی ئایدیالەکەیەوە سەیری ژیان دەکات، نەک بە پێچەوانەوە. هەربۆیە کاتێک باسیل دەبینێت وێنەکەی دۆریان گرەی لەناو تابلۆکەدا شێوانی بەسەردا هاتووە، دۆریان باسیل دەکوژێت، لەبەرئەوەی پەی بە هەقیقەتی تێکشێوانی ئایدیالەکەی دۆریان بردووە.
دۆریان چەند لەو دەسەڵاتە سیاسییانە دەچێت کە دەیانەوێ بەهەر نرخێک بووە ئەو دەسەڵاتەی خۆیان بپارێزن و بەردەوام لەڕێی ڕتووش و ماکیاجەوە، بیسەلمێنن کە جوانی و لاوێتییان ماوە و هەر دەشمێنێت، لەو پێناوەشدا، وەکو دۆریان گوێ نادەنە ئەوەی چەند تاوان بکەن، بەڵام داوجار ئەو ڕتووش و ماکیاژ و دەمامکە هەر لادەچێت و هەقیقەتەکان دەردەکەون، ئەوانیش وەک دۆریان نایانەوێ لە چاوی ئەو خەڵکانەوە وێنەی خۆیان ببینن کە هەقیقەتی خۆیانیان پێ دەڵێن، بەڵکو وەکچۆن نەرجسییەت لای دۆریان گرەی گەیشتووەتە چڵە پۆپە، لای ئەوانیش بە هەمان شێوە. هەربۆیە دەیانەوێ لەسەر ئەو وێنایەی کە خۆیان هەیانە سەبارەت بە خۆیان، درێژە بە مانەوە و بە دەسەڵاتیان بدەن.
یەکێک لەو تێمایانەی تر کە ئەم ڕۆمانە دەیخاتە ڕوو، تێمای چێژپەرستییە. لەڕاستیدا هەموو مرۆڤێک بەڕادەیەک لە ڕادەکان خوازیاری بەدەستهێنانی چێژە، بەڵام وەختێ ئەم مەیلە مۆرکی زێدەڕۆیی و ڕەهایی بەخۆوە دەگرێت، دوور لە هەموو ڕەهەندێکی ڕۆحی، هەنگینێ دەبێتە مەیلێکی وێرانکەر بۆ خاوەنەکەی. لە وێنەکەی دۆریان گرەیدا، لۆرد هێنری ئەو هێزەیە کە دنەی دۆریان دەدات و هانی دەدات بۆ ئەوەی تا ئەوپەڕی چێژ لە شتەکانی ژیان وەربگرێت. بەڵام وەختێ ئەم عەوداڵییە بۆ چێژ لای دۆریان دەگۆڕێت بۆ عەوداڵییەکی داماڵراو لە ڕەهەندی ڕۆحی و بەهای ئینسانی و چەشنێک لە ئاکار، دەبێتە هێزێکی وێرانکەر و ژیانی نەک هەر خۆی، بگرە هی ئەوانی تریش وێران دەکات. هەر لێرەوە دەمەوێ بڵێم کە ئەگەرچی ئۆسکار وایەڵد خۆی یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی تەوژمی هونەر بۆ هونەر یان هونەر بۆ جوانی و، ئەم ڕۆمانەشی نموونەیەکی بەرجەستەی بۆچوونەکانێتی لەمڕووەوە، بەڵام دەبێ چاو لەو ڕاستییە نەنووقێنین کە تەنانەت جوانیپەرستییش وەختێ سنوور دەبەزێنێت و ڕەوتێکی زێدەڕۆ دەگرێتە بەر، ئاکامەکەی بە تێکشکاندن و وێرانکردن کۆتایی دێت و لە ڕەهەندە ئینسانییەکانی دادەبڕێت. ئەوەتانێ دۆریان جوانییەکانی سیبیلی خۆشناوێت وەکو ژنێک و وەکو مرۆڤێک، بەڵکو جوانییەکانی لە سیبیلدا خۆشدەوێت، هەربۆیە کاتێک هەست دەکات سیبیل چیتر ناتوانێ جوانی بخولقێنێت (لە نواندنەکانیدا لەسەر تەختەی شانۆ)، چیتر خۆشەویستیی بۆ سیبیل نامێنێت و ئەمەش سیبیل بەرەو چارەنووسێکی تراجیدی پەلکێش دەکات، ئەمە تەنانەت سەبارەت بە باسیلی نیگارکێشیش ڕاستە. باسیل تا ئەو دەمەی جوانیی دۆریان بەرجەستە دەکات و جەخت لەسەر ئەو جوانییە دەکاتەوە، مایەی خۆشەویستی و ستایشی دۆریانە، بەڵام وەختێ تێکشێوانی ئەو جوانییە بیری دۆریان دەخاتەوە، چیتر دۆریان ناتوانێ بەرگەی بگرێت، تا ئەو ڕادەیەی دەستی دەچێتە کوشتنی.
لەڕاستیدا دەکرێ زیاد لە خوێندنەوەیەک بۆ ئەم ڕۆمانە ناوازەیە بکەین، لەبەر ئەوەی هەڵگری زیاد لە ڕەهەندێکە و دەوڵەمەندە بە تێما و سیمبوڵ و خوازە، بەڵام کارێکی لەمجۆرە لە سنووری پێشەکی بۆ ئەم ڕۆمانە دەردەچێت و با جوانییەکانی و لایەنە شاراوەکانی تری و سیحری ئەم کارە بۆ خوێنەران جێبهێڵین. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,018
HashTag
מקורות
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ‎ڕه‌خنه‌ی چاودێر Rexney Cawder
פריטים המקושרים: 1
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ערים: Sulaimaniyah
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 29-10-2018
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 29-10-2018
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 30-06-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 2,018
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.2150 KB 30-06-2022 زریان سەرچناریز.س.
קובץ תמונה 1.0.1351 KB 29-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,095
תמונות 106,601
ספרים 19,279
קבצים הקשורים 97,185
Video 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.515 2!