لە باشووری کوردستان نزیکەی 350 حاڵەتی هەناسەتوندی بەهۆی خۆڵبارین تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەولێر# لە ڕۆژی هەینی بەهۆی خۆڵبارین نزیکەی 100 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمارکراون، کە بەسەر هەریەکە لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند لە هەولێر دابەشبوون.
هەروەها لەبارەی ئامارەکانی تووشبووانی هەناسەتوندی لە #دهۆک#، هەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک دەڵێت لەماوەی سێ ڕۆژی خۆڵبارین 230 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمارکراون، کە زۆربەیان دوای وەرگرتنی چارەسەری خێرا، نێردراونەتەوە ماڵەوە.
د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #سلێمانی# دەڵێت خۆڵبارینەکە درەنگتر گەیشتە سلێمانی و بەمەش کەمترین حاڵەت سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.[1]
#27-10-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,580 ganger