بەهۆی بارانبارینی زۆرو لافاوی لەناکاوەوە، زیانێکی زۆر بەر گوندەکانی بناری #قەندیل# لە سنووری شارەدێی سەنگەسەرو گوندەکانی دۆڵی شاورێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکانی سنووری ڕانیە، کەوتوون، ئێمە وەک پارێزگای #سلێمانی# ئامادەین بۆ هەر هاوکاری و بەهاناوەچوون و هەماهەنگییەک لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ترو هەر لێرەوە کەمپینێکی فریاگوزاریی و بەهاناوەچوون ڕادەگەیەنین، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادیی عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان و خەڵکی جوامێری کوردستان دەکەین، پشتیوانیی ئیدارەی ناوچەکە بکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی ئەم گوندانە، چاوەڕێی هیممەتی مەردانەی خێراو هەماهەنگیی لە هەموولایەک دەکەین.
د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر#
پارێزگاری سلێمانی
#26-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,933 جار هاتیە دیتن