پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,988
Kuvat 105,138
Kirjat 19,077
Liittyvät tiedostot 95,579
Video 1,260
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کارگەکانی خۆشکردنی پێستە لە کوردستان بەرەوڕووی داخستن دەبنەوە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کارگەکانی خۆشکردنی پێستە لە کوردستان بەرەوڕووی داخستن دەبنەوە
Tilastot ja selvitykset

کارگەکانی خۆشکردنی پێستە لە کوردستان بەرەوڕووی داخستن دەبنەوە
Tilastot ja selvitykset

بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، نرخی پێستەی خاو لە هەرێمی کوردستان زۆر دابەزیوە، بەو هۆیەشەوە زۆربەی کارگەکانی خۆشکردنی پێستە داخراون و خاوەنەکانیان لەجیاتی هەناردەکردنی پێستە بەشێوەی نیمچە دروستکراو، هاوشێوەی بازرگانان دەستیان بەهەناردەکردنی پێستەی خاو کردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، لە چوار ساڵی ڕابردوودا 69 هەزار و 75 تۆن پێستە لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی تورکیا، ئیتاڵیا، کۆریای باشوور، ئیسپانیا، پۆڵەندا، ئەمەریکا و چین کراوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، ساڵ بەساڵ هەناردەکردنی پێستە زیادی کردووە، ساڵی ڕابردوو لەچاو 2014 بەڕێژەی 57.5% زیادی کردووە. ساڵی 2016 زۆرترین پێستە هەناردە کراوە کە 28 هەزار تۆن بووە.
لە هەرێمی کوردستان 4 کارگەی خۆشکردنی پێستە هەن (2 کارگە لە #هەولێر# و 2 کارگە لە#دهۆک#) کە ڕۆژانە دەتوانن 10 هەزار پێستەی ئاژەڵ بەهەموو جۆرەکانییەوە بەشێوەی نیمچە دروستکراوی پیکل و کڕۆم خۆش بکەن و بەرهەمە کۆتاییەکەی هەناردەی کارگەکانی عێراق و دەرەوە بکەن، بەڵام ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخی پێستە، وەستاون.
کارگەی دهۆک بۆ پیشەسازیی خۆشکردنی پێستە کە 12 ساڵە دامەزراوە، پێشتر ڕۆژانە 2400 پێستەی مەڕ و 1000 پێستەی بزن و 350 پێستەی ڕەشەوڵاخی خۆش دەکرد و 50%ی بەرهەمەکەی بۆ تورکیا و 30%ی بۆ عێراق و 20%ی بۆ وڵاتانی دیکە هەناردە دەکرد، بەڵام ئێستا کارگەکە وەستاوە و خاوەنەکەی بەو مۆڵەتەی هەیەتی، لە جیاتی پێستەی نیمچە دروستکراو، پێستەی خاو هەناردە دەکات.
کەمال ئەحمەد سەیدۆ، خاوەنی کارگەکە دەڵێت: بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە، نرخی پێستە زۆر دابەزیوە، ئێستا وەک جاران پارە ناکات، بۆیە کارگەکان وەستاون و بازرگانان دوای خۆشکردنێکی سەرەتایی، پێستەکە بەشێوەی خاو هەناردە دەکەن، ئێمەش هاوشێوەی ئەوان هەمان بازرگانی دەکەین.
پێشتر 110 کرێکار لە کارگەکەی سەیدۆ کاریان دەکرد و دوای داخستنی کارگەکە، هەموویان نێردرانەوە ماڵەوە.
کەمال سەیدۆ دەڵێت: بەر لە داخستنی کارگەکانمان، خاوەن کارگەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگمان کرد، پێمانگوتن ئەگەر ئێوە لەبەرامبەر هەناردەکردنی تۆنێک پێستەی خاو تەنیا 50 هەزار دینار وەربگرن، ناچارین کارگەکانمان دابخەین، داوامان لێکردن بڕی پارەکە بۆ 200 هەزار دینار زیاد بکەن، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون، بۆیە کارگەکانمان داخست.
بەهۆی نەبوونی مۆڵەت لە تورکیا، زۆربەی بازرگانانی کوردستان بە مۆڵەتی کەمال سەیدۆ و خاوەن کارگەیەکی دیکە کاڵاکانیان هەناردە دەکەن، بۆیە ئەو ئاگاداری جموجۆڵی بازرگانی پێستەیە و دەڵێت: لە شەش مانگی ڕابردوودا تەنیا بە مۆڵەتی من نزیکەی 4,250 تۆن پێستە هەناردەی تورکیا کراوە.
جگە لە کارگەکان، ژمارەیەک کۆگای پێستە خۆشکردنی سەرەتاییش لەشارەکانی کوردستان هەن، کە پێشتر پێستەیان لە کوشتارگە و قەسابەکان دەکڕییەوە و دوای خۆشکردنێکی سەرەتایی بە کارگەکانیان دەفرۆشت. بەڵام ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخی پێستە ژمارەیەک لەو کۆگایانەش ڕووبەڕووی داخستن بوونەتەوە.
کۆگای پێستەخۆشکردنی جیهاد، یەکێکە لە کۆگا داخراوەکان، جیهاد نوورەدین، خاوەنی کۆگاکە کە ماوەی 33 ساڵە بەو پیشەیەوە خەریکە، دەڵێت: بەهۆی دابەزینی نرخ ئەم پیشەیە خێری نەما، بۆیە وازمان لێ هێنا.
جیهاد ئێستا کاری هەناردەکردنی ڕێخۆڵە و هەزار لۆغانە دەکات بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا، لەنزیکەوە ئاگاداری بازرگانیی پێستەشە، دەڵێت: جگە لە هۆکاری دابەزینی نرخی لیرە، ئەو هۆکارەی وایکرد نرخی پێستە بەتایبەت ئەمساڵ زۆر دابەزێ، مایەپووچبوونی 5 کۆمپانیای گەورەی دروستکردنی پێڵاوە لە تورکیا کە پێشتر هەریەکەیان ڕۆژانە زیاتر لە 50 تۆن پێستەی گایان دەکڕی، بۆیە بەشێکی زۆری ئەو پێستەیەی لە عێراق و کوردستان هەناردە دەکرا، ئەم کارگانە دەیانکڕی، ئێستا بەهۆی ئەو بارودۆخەی تووشی تورکیا بووە کۆمپانیاکانیان مایەپووچ بوون، بەهۆی قەرزی زۆریشەوە حکومەت دەستی بەسەر کارگە و کۆمپانیاکانیاندا گرتووە.
بەپێی ئەو ئامارەی لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دراوەتە (رووداو)، مانگانە 132 تۆن پێستەی مەڕ و بزن و ڕەشەوڵاخ تەنیا لە کوشتارگەی هەولێر هەیە. بەهۆی دابەزینی نرخەکەی بەشێکی زۆری لێ‌ فڕێ دەدرێت و کەمێکی هەناردە دەکرێت.
هەڵمەت هەمزە سلێمان، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت: ڕۆژانە نزیکەی شەش تۆن پێستەمان هەیە، بەڵام تەنیا دوو تۆنی هەناردە دەکرێت و چوار تۆنی فڕێ دەدرێت.
بەهۆی دابەزینی نرخەکەی، ئێستا پێستەی بزن بەتەواوی فڕێ دەدرێت، پێستەی مەڕ و بەرخیش هەندێ بازرگانیی بچووک بۆ سوود وەرگرتن لە ڕێخۆڵەکەی دەیکڕن و پێستەکەی فڕێدەدەن، تەنیا پێستەی ڕەشەولاخ فڕێ نادرێت کە ئەویش نرخی کیلۆیەکی لە 1200 دینارەوە بۆ 400 دینار دابەزیوە.
رەمەزان محەممەد، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێت: ئێستا بەشێوەی خاو و نیمچە دروستکراو ڕێگە بەهەناردەکردنی پێستە دەدرێ، ئەوەش وایکردووە کارگەکان بەرەوڕووی داخستن ببنەوە و ژمارەیەکی زۆریش لە کۆگاکانی پێستەخۆشکردنی سەرەتایی داخراون و بووەتە هۆی بێکاربوونی چەندین کەس.
#وەزارەتی بازرگانی#ی عێراق لە ڕۆژی #02-03-2010# نووسراوێکی ئاراستەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لەبەغدا کردووە کە لە خاڵی یەکەمیدا هاتووە پێستەی خاو لە عێراق لە لیستی کاڵا قەدەغەکراوەکانە، چونکە سامانێکی نیشتمانییە.
نزیکەی 40 کارگە لە عێراق و چوار کارگەش لە هەرێمی کوردستان بۆ خۆشکردنی پێستە دامەزراون کە هەلی کاریان ڕەخساندووە و پێستەی نیمچە خۆشکراو ئامادە دەکەن، بۆیە هەناردەکردنی بەشێوەی خاو قەدەغەیە، بەڵام ئێستا پێستەی خاوی بەشێک لە شارەکانی عێراقیش بەشێوەی قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە کوردستانیشەوە بازرگانان هەناردەی تورکیای دەکەن.
کەمال سەیدۆ دەڵێت: کوردستان پێستەی زۆری نییە، ئەگەر پێستەی شارەکانی عێراق ڕێگری لێبکرێ، ئەم بازرگانییە لاواز دەبێت و ساڵانە ملیۆنان دۆلار زیان بەر ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکەوێت، چونکە وەزارەتی بازرگانی بۆ بەخشینی مۆڵەتی هەناردەکردنی هەر هەزار تۆنێک 105 هەزار دینار وەردەگرێ. لە سنوورەکانیش بۆ هەر تۆنێک 50 هەزار دینار گومرگ وەردەگیرێت.[1]
#26-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,319 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 26-10-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,319 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,988
Kuvat 105,138
Kirjat 19,077
Liittyvät tiedostot 95,579
Video 1,260
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.766 toinen!