تاتۆس
تاتۆس شارۆچکەیەکی سەربە پاڕێزگای
ئەرزەڕومئەرزەڕومی باکووری کوردستانە. ڕووبەرەکەی 2.200 کیلۆمەتر دووجایە. ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (تەکمان)
دابەشکراوە بەسەر سێ ناوچەدا (تاتۆسی سەروو، تاتۆسی خواروو و شوسار)، باکووری ئەرزەڕومە، لە ڕۆژهەڵاتی باکوورییەوە
پارسینپارسین هەیە، لەڕۆژهەڵاتییەوە
قەرەیازقەرەیاز هەیە، لە باشوورییەوە
خنووسخنووس و
گمگمگمگم هەیە، لە ڕۆژئاوایەوە
چەتچەت و
کانیڕەشکانیڕەش هەیە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1800مەترە، ناوچەکە پڕ لە کانی و سەوزایی و زۆزان و مێرگەکانی بەناوبانگن و لە ناوچەکانی خارپێت و دێرسم و ئامەدەوە سەردانی دەکرێت بە مەبەستی گەشت و گوزار و کۆچەرانیش لەوێ گەرمیان و کوێستان دەکەن.
چەمی ئەرەزێ لە هەرێمی شوسار و چیایی چەولیگەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئازەرباینجان و دەریای قەزوین.
ناوچەکە سەخت و عاسییە و زستانێکی ساردی هەیە لە ساڵێکدا 7 مانگ بەفری لێ دەبارێت. لە پێشدا تاتۆس گوندێکی بچووکە بووە لەگەڵ دروستبوونی کۆماری تورکیا کراوەتە شارۆچکە و ناچەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە ناسراوە.
لە ناوچەکەدا شوێنەوار و شارستانی کۆن هەبووە لە شوسار لە نێوان قەلەیج،
قرکانقرکان، کلسە و باجاردە خراپەیەن کۆن لە ژێر خاکی دەرتەن و مەرڤە کەوتوون کە شوێنەواری شارستانی ورارتۆیان بووە. تاتۆس لە 1517 کەوتۆتە ژێر دەستی عوسمانییەکان و تورکەکان. ساڵی 1946 بووە بە شارۆچکە و 35.000کەسی تێدا دەژین. 151کم لە ئەرزەڕومەوە دوورە نزیکە 120 گوند و ناوچە سەربە تاتۆسن.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!