تاتۆس شارۆچکەیەکی سەربە پاڕێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە. ڕووبەرەکەی 2.200 کیلۆمەتر دووجایە. ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (تەکمان)
دابەشکراوە بەسەر سێ ناوچەدا (تاتۆسی سەروو، تاتۆسی خواروو و شوسار)، باکووری ئەرزەڕومە، لە ڕۆژهەڵاتی باکوورییەوە #پارسین# هەیە، لەڕۆژهەڵاتییەوە #قەرەیاز# هەیە، لە باشوورییەوە #خنووس# و #گمگم# هەیە، لە ڕۆژئاوایەوە #چەت# و #کانیڕەش# هەیە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1800مەترە، ناوچەکە پڕ لە کانی و سەوزایی و زۆزان و مێرگەکانی بەناوبانگن و لە ناوچەکانی خارپێت و دێرسم و ئامەدەوە سەردانی دەکرێت بە مەبەستی گەشت و گوزار و کۆچەرانیش لەوێ گەرمیان و کوێستان دەکەن.
چەمی ئەرەزێ لە هەرێمی شوسار و چیایی چەولیگەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئازەرباینجان و دەریای قەزوین.
ناوچەکە سەخت و عاسییە و زستانێکی ساردی هەیە لە ساڵێکدا 7 مانگ بەفری لێ دەبارێت. لە پێشدا تاتۆس گوندێکی بچووکە بووە لەگەڵ دروستبوونی کۆماری تورکیا کراوەتە شارۆچکە و ناچەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە ناسراوە.
لە ناوچەکەدا شوێنەوار و شارستانی کۆن هەبووە لە شوسار لە نێوان قەلەیج، #قرکان#، کلسە و باجاردە خراپەیەن کۆن لە ژێر خاکی دەرتەن و مەرڤە کەوتوون کە شوێنەواری شارستانی ورارتۆیان بووە. تاتۆس لە 1517 کەوتۆتە ژێر دەستی عوسمانییەکان و تورکەکان. ساڵی 1946 بووە بە شارۆچکە و 35.000کەسی تێدا دەژین. 151کم لە ئەرزەڕومەوە دوورە نزیکە 120 گوند و ناوچە سەربە تاتۆسن.