تاوسکەر ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (ئۆلور)، شارەدێیەکی سەربە پارێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە. دووری لە پارێزگاکەوە 160کم، ساڵی 1958 کراوەتە ناوچە و ناوەکەی قەردەغەکراوە و ناوە تورکییەکەی بەکارهێنراوە. پێش کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، ژمارەیەکی زۆر ئەرمەنی تێدا ژیاوە. هەر لەبەر ئەوە ناوی زۆربەی شوێنەکانی کوردی و ئەرمەنییە.
بەرزی لەڕووی دەریاوە 1.300 مەترە
ژمارەی دانیشتوانەکەی 11.546 کەسە، لەم ژمارەیە 2.870 کەس لەناوەندی تاوسکەر دەژین
لەڕووی ئابوورییەوە دانیشتوانەکەی لەسەر ئاژەڵ بەخێوکردن و چاندنی دانەوێڵە دەژین. ژمارەیەک لە دانیشتوانەکەی لە ساڵانی 1980 و 1990 بەهۆی کێشەی سیاسی نێوان دەوڵەتی تورک و کوردانی باکوور ناوچەکەیان جێهێشتووە.
هەندێ شوێنی دێرین و ناودار لە تاوسکەر بوونیان هەیە لەوانە (بەرماهی پەرتووس، مزگەوتی تاوسکەر و ئەشکەوتی کیڤێ)