图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,242
图片 105,503
书籍 19,120
相关文件 96,145
Video 1,295
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گرانی وایکردووە لە ڕۆژهەڵات و ئێران گۆشت بە قیست بفرۆشرێت
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گرانی وایکردووە لە ڕۆژهەڵات و ئێران گۆشت بە قیست بفرۆشرێت
统计和调查

گرانی وایکردووە لە ڕۆژهەڵات و ئێران گۆشت بە قیست بفرۆشرێت
统计和调查

دوارۆژ، ئارەزوو محەمەد
نزیکەی سێ مانگ بەسەر قۆناغی یەکەمی سزاکانی ئەمریکا دژ بە ئێران تێدەپەڕێت و تەنیا 10 ڕۆژ بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئه و سزایانە ماوە، بەڵام هاووڵاتیانی ئێران لە ماوەی 80 ڕۆژدا گەیشتوونەتە خراپترین ئاستی ژیان، بە شێوەیەک تەنانەت کڕینی شمەکی سەرەکی ژیانیش بۆیان ئەستەمه و هاووڵاتیان گۆشتیش بە شێوەی قیست دەکڕن.
گەمارۆکانی ئەمریکا زۆرترین کاریگەری لەسەر ژیانی سێ لەسەر چواری دانیشتوانی ئه و وڵاتە هەبووە و سەدان کەس بە هۆی برسێتی و نەبوونی دەرمان گیانیان لەدەستداوە.
لەئێستادا تەنها ویستی ئێرانییەکان دابینکردنی بژێوی ژیان، زیندوو مانەوە و گەڕانەوەیە بۆ بارودۆخی باشی وڵاتەکەیان پێش گەمارۆکان.
لە کۆتا گۆڕانکارییە ئابورییەکانی ئێراندا نوسراوێک کە لە زۆربەی شوێنەکاندا دەبینرێت و جێی تێڕوانینی قووڵە‌ ئەویش کرینی گۆشت بە قیستە هەڵوێستێکە کە سەندیکای گۆشتفرۆشان بۆ هاووڵاتیانی ئێرانیان ڕەوا بینیوە.
لەسەر ڕاست و دروستی ئه و نووسراوە دواڕۆژ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دواوە.
مەسعود کەرامەتی، یەکێک لە ئەندامانی سەندیکای گۆشتفرۆشانی تاران دەڵێت: بڕیاری فرۆشتنی گوشتی ئاژەڵ و مریشک لە لایەن ئەندامانی سەندیکا و ژمارەیەک لە گۆشتفرۆشان بەو شێوەیە بۆ ئەوەیە کە گۆشت و پرۆتین بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵ بەردەست بێت.
وتیشی: لەم کاتە هەستیارەدا گۆشت بە ئاسانی دەستدەکەوێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی کڕیار کەمە، ئێمە هیوادارین بەم کارە هاوکارییەکی هاووڵاتیانمان دابێت هەرچەند کەمیشە.
خانمێکی تارانی بە ناوی ستارە سادقی دەڵێت: ئێمە بنەماڵەیەکی چوار کەسی مامناوەندین، هەم خۆم و هەم هاوسەرەکەم کارمەندین، بەڵام لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا تەنها لە سەرەتای مانگەکاندا گوشت و مریشکمان کڕیوە.
لەوانەیە ئەمە بۆ من و هاوسەرەکەم قورس نەبێت، بەڵام ئەمە بۆ منداڵەکانمان دژوارە و تەندروستیشیان دەخاتە مەترسییەوە.
سەعید مەحمودی، کرێکارێکی تارانییە و دەڵێت: لە ساڵی 1978 و پێش ڕووخانی ڕژێمی شا کرێکارێک بە کەمترین مووچە بە چاوپۆشی لە خەرجە زیاییەکان و دەست پێوەگرتن دەیتوانی پەیکان کە یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە باشەکان، بە کوالیتییە جیهانییەکان بیکڕێت، بەڵام من لە ئێستادا بە مووچەی یەک ملیۆن و سێسەد هەزار تمەنەوە، ئەگەر هیچ خەرجییەکیش نەکەم و تەواوی موچەکەم دابنێم، ناتوانم لە ماوەی دوو ساڵیشدا پراید کە بێ کوالیتیترین ئۆتۆمبێلی جیهانە، بکڕم.
سەعید دەڵیت: لە وڵاتێکی وەکو ئێراندا دەبوایە ئێمە باشترین ژیانمان هەبوایە، من دوای 40 ساڵ کرێکاری لە جیاتی دابینکردنی ژیانێکی باش بۆ خانەوادەکەم، دەبێت ئێستا بە شەرمەزارییەوە کیلۆیەک گۆشتی قیستییان بۆ بەرمەوە و ئەوەش دەبێت بەشی چەندینجار لێنان بکات.
فەرامەرز ڕەحمانی، گۆشتفرۆشت لە شاری #سنە#وە دەڵێت: لە ئێستادا کەمی گۆشت نییە، بەڵام نرخی کیلۆیەکی زیاتر لە 60 هەزار تمەنە و تەنیا بە چینی دەوڵەمەند دەکڕدرێت و ئیمە لە پیشەکەماندا شتی وا دەبینین کە ئازارمان دەدات و ویژدانی هەموو مرۆڤێک دەهەژێنێت، لەم چەند ڕۆژەدا دایکێک هات بۆ دوکانەکەم و کاتێک کە کەس لە دوکانەکەدا نەما، پێیوتم، تەنها دوو پلم گۆشت بەرێ منداڵەکەم سێ مانگە گۆشتی نەخواردووە و حەزی لێیەتی، تەنانەت ئەگەر لە زبڵەکانیش بێت هەر باشە.
وتیشی: ئەمە تەنیا یەک دایک نییە سەدان هەزار بنەماڵە لەم شارە له و بارودۆخەدان، ئێمە دەتوانین فریای چەند کەس بکەوین؟
حەمیدە ئەمین پور، هاووڵاتی لە شاری #سەقز# دەڵێت: خەریکە وەکو ساڵانی کۆنمان لیدێتەوە کە خەڵک تەنیا لە جەژنەکاندا گۆشت و مریشک و برنجیان دەخوارد، هەڵبەت ئەوان گۆشتیان بە کەمی و بە قیست نەدەکڕی و هیچ نەبێت ئەگەر جەژن و جەژن یان میوان و میوان دەیانخوارد، بەڵام گۆشتێکی باشیان دەخوارد نەک وەکو ئێمە تەنیا تامی بکەین.
بابەتی فرۆشی گۆشت و مریشک بە قیست کاردانەوەیەکی زۆری لە ئێران لێکەوتووەتەوە و دانیشتووانی ئێران ئەوە بە بڕیارێکی کاتیی و باش دەزانن، بەڵام وەکو شکانی شکۆی کەسایەتی دەبینن و دەڵێن نازانین تا چەندی تر دەتوانین بەرگەی ئه و بارودۆخ و نەهامەتییانە بگرین؟
ئەم دۆخەی دژوارەی خەڵکی ئێران کە چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتووەوە بگاتە ئاستێکی خراپتریش دەرەنجامی قۆناغی یەکەمی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکایە بەسەر تاران دا کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هاوڵاتیان دروستکردووە.[1]
#25-10-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,825
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 25-10-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 25-10-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-10-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):25-10-2018
URL
此产品已被浏览1,825
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,242
图片 105,503
书籍 19,120
相关文件 96,145
Video 1,295
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!