图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,105
图片 105,474
书籍 19,114
相关文件 96,134
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیایی، پێشمەرجی کۆتایهێنانە بە دۆخی کارەساتباری ئێستا!
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیایی، پێشمەرجی کۆتایهێنانە بە دۆخی کارەساتباری ئێستا!
库尔德文件

کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیایی، پێشمەرجی کۆتایهێنانە بە دۆخی کارەساتباری ئێستا!
库尔德文件

بەیاننامەی پلینۆمی (21) ی کۆمیتەی ناوەندی
ئاکامی 27ساڵ لە دەسەڵاتی داسەپاوی حزبە بۆرژوازیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا بە زەبری هێزی میلیشیا و گرێدانەوەی هەلومەرجی سیاسی کوردستان بە کێشمەکێشی ئەم حزبانەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە بە بەرژەوەندی و شەڕ و بەرامبەرکێ و دەستێوەردانی وڵاتانی زلهێزی دنیا و ناوچەکەوە بە تایبەتی ئێران و تورکیا، بریتیە لە سەپاندن و درێژەدان بە دۆخی کارەساتبار و بێدەرەتانی و نائارامی سیاسی. 27ساڵە کوردستان گرفتاری ئاکامە کارەساتبارەکانی سیاسەت و کارکردی ئەم حزبانەیە. 27 ساڵە کوردستان لە گیژاوێکی سیاسی و چارەنوسێکی نادیاردا ڕاگیراوە و لە ناو گەمەی سیاسی و هێزهاوسەنگی حزبە میلیشیاییەکاندا گیرۆدەکراوە. 27 ساڵە کارەسات و تراژیدیای هەمەجۆر و هەلومەرجێکی قورس و کەمەرشکێنی بێ کۆتایی، ژیان و گوزەرانی جەماوەری کرێکار و ستەمدیدەی ئەم کۆمەڵگایەی لەقاڵبداوە.
لەژێرسایەی دەسەڵاتی 27 ساڵەی پارتی و یەکێتیدا، وەک دوو کۆمپانیای قۆرخکار، شێوازێک و بارودۆخێکی ئابوری پەیڕەوکراوە کە توانیویەتی باڵاترین ڕێژەی قازانج و باشترین فرسەت بۆ کەڵەکەی سەرمایە دەستبەربکات و زەمینەیەکی گونجاو بۆ دەست بەسەراگرتن و تاڵانکاری تەواوی سامانی کوردستان لەلایەن بەرپرسان و نزیکەکانی خۆیانەوە بڕەخسێنێ. بەمجۆرە توێژێک لە سەرمایەداری گەورەیان دروستکردووە کە قۆرخی سەرجەم بنکە و دامەزراوە ئابوریەکانی کوردستانیان کردووە و سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ خۆیان کەڵەکردوە. لەولاشەوە چەند ملیۆن مرۆڤی ڕەنجدەر و زەحمەتکێش و کرێکار، هەژار و برسی و بێکارکراون و ژیانێکی سەختیان بەسەردا سەپاندوون!
لەدوای کارەساتی 16 ئۆکتۆبەرەوە، خەڵکی کوردستان ڕاپێچکرانە ناو هەلومەرجێکی ئابوری و سیاسی نالەبارترەوە. سەرباری بەردەوامبوونی بێمافیەکانی جەماوەری زەحمەتکێش و نەمانی خزمەتگوزاریە گشتی و سەرەتاییەکان و بەردەوامبوونی بڕینی مووچەی فەرمانبەران و بەرینبوونەوەی بێکاری و خراپتربوونی بارودۆخی ژیان و کارکردنی کرێکاران، تاڵانکردنی داهاتی گشتی و بازرگانی و قاچاخچێتی کردن بە داوودەرمان و کەلوپەلە هەرە پێویستەکانی ژیانی خەڵک و گرانی لەرادەبەدەری نرخی شتومەک لە بازاڕەکان و...تاد. باردۆخی سیاسی کوردستانیش لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی کوردەوە ڕاپێچی ناو گێژاو و نادیاری ئایندە و سەرگەردانی کرایەوە و لە پێناوی قوتارکردنی خۆیان و سامان و دەسەڵاتەکەیان لەو شکست و بنبەستەی کە لە ‌دوای ڕوداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە تێیکەوتبوون، ‌پشتیان له ‌خواستی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بۆ جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کرد. دەستیان برد‌‌ بۆ پێشبڕکێیەکی قێزەونی ساتوسەودای سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کۆنەپەرستی بۆرژوازی عێراق تا جارێکی تر، کوردستان لەسەروو ویست و بڕیاری خەڵکەکەیەوە، شەتەک بدەنەوە بە ‌دەوڵەتی نەتەوەپەرستی- ئیسلامی عێراقەوە له ‌چوارچێوەی هەمان فیدراڵیزمی نەتەوەیی شکستخواردوودا، لەژێرناویپشک و بەرژەوەندی کورد لە حکومەتی تازەی عێراقدا!
لەسایەی دەسەڵاتی میلیشیایی بۆرژوازی کورددا کە بە دڕندانەترین شێوە پارێزگاری لە مانەوەی سیستەمی سەرمایەداری و بە کۆیلەکردنی ڕەهای چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش دەکات، هیچ جۆرە تروسکاییەک بۆ گۆڕانکاری لەم دۆخە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەی کوردستاندا بە قازانجی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش بەدی ناکرێ و ڕوونادات. نەک هەرئەوە بەڵکو ڕەوتی گۆڕانکاریە سیاسیەکان و کێشەی نێوان ئەم حزبانەی بۆرژوازی کورد، بە ناسیۆنالیست و ئیسلامی سیاسیەوە و شەڕیان لەسەر دەسەڵات، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە دۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان بە ئاڕاستەی هەلومەرجێکی سەختتر و کارەساتبارتر بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشان هەنگاودەنێ. جیاوازی چینایەتی لە کوردستاندا فراوانتر و بەرینتر دەکاتەوە و جەماوەرێکی زیاتر لە چینی کرێکار و توێژە بێبەش و کەمدەرامەتەکان ڕاپێچی هەژاری و برسێتی دەکات. سامانی بەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدار و هاوبەشەکانی بۆرژوازی و دەستوپێوەندەکانیان زیاتر بەرەو ئاسمان هەڵدەکشێ و هەرچیش پێویست بکات بۆ پاراستنی دەسەڵات و سامانەکەیان، لە تاوان و سەرکوت و کرێگرتەیی بۆ ووڵاتانی ناوچەکەو ئەمریکا سڵی لێ ناکەنەوە!
رزگاریی یەکجاری لە هەموو مەینەت و بێدەرەتانیەکانی ئێستای خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، لە گرەوی شۆڕشی کریکاریدایە، بۆ لە ڕیشەدەرهێنانی سیستەمی کاری بەکرێ و خاوەندارێتی تایبەتی. لەم ڕێگایەدا دەسەڵاتی میلیشیایی حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستەکان و ئەو دۆخەی بەرپایان کردووە، یەکەمین و گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ڕەوتی ئەم شۆڕشەدا. هەر بەم پێیەش ڕێکخستن و ڕابەریکردنی بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەهێز بۆ ڕاماڵین و هەڵپێچانی ئەم دەسەڵاتە و کۆتایهێنان بە دۆخی کارەساتباری ئێستا، یەکەمین هەنگاوە لە ڕێگای شۆڕشی کرێکاری کە هاوکات خواست و ئامانجە دەمودەستەکانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش دەستەبەردەکات.
لە چەند ساڵی ڕابردودا، خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخواز و ناڕازی کوردستان، بێزاری و نارەزایەتی فراوانیان دژ بەم دەسەڵاتە نیشانداوە و بە مانگرتن و خۆپیشاندان و کۆبونەوەی جەماوەریی دەیان هەزار کەسی خواستەکانیان ڕووبەڕووی دەسەڵاتداران کردۆتەوە، بگرە خواستی کۆتایی هێنان بەم دەسەڵاتە بە شێوازی جۆراوجۆر لەلایەن جەماوەرەوە دەخرێتەڕوو. بەڵام ئەزمونی چەند ساڵ لە خەبات و ناڕەزایەتی هەمەجۆرەی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ئەو ڕاستیەی سەلماندووە کە ئەم دەسەڵاتە گوێی بیستنی داخوازی و خواستەکانی خەڵکی نییە. بۆیە تەنانەت دەستەبەرکردنی ئاڵوگۆڕ لە ژیان و گوزەرانی مەینەتباری ئێستا و بەدیهاتنی خواستە دەمودەستەکانی خەڵک گرێی خواردووە بە هاتنەمەیدانی جەماوەر و بەڕێخستنی بزووتنەوەیەکی جەماوەری سیاسی بۆ کۆتایهێنان بەم دەسەڵاتە و هێنانەسەرکاری دەسەڵاتێک کە پشت بە ئیرادەی سیاسی و ڕاستەوخۆی خەڵک ببەستێت و ژیان و گوزەران و مافەکانی خەڵک دەستەبەر بکات. دەسەڵاتێک کە ئارامی و جێگیری سیاسی و ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکات و هاوکات بڕیاری ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ جیابوونەوە و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ جێبەجێ بکات و ئەم کۆمەڵگایە لە فەزای بێنەوبەرە و ناکۆکی نەتەوەیی و گێژاوی فیدراڵیزمی کۆنەپەرستانەی قەومی دەربهێنێت.
پلینۆمی 21ی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە کاتێکدا لەسەر ئەوە پێداگری دەکات کە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا ڕادەوەستێت، هاوکات هەموو توانای خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گەشە و پەرەپێدانی ئەم بزووتنەوەیە تا ئاستی بزوتنەوەیەکی جەماوەریی بەهێز کە بتوانێ ئەم دەسەڵاتە کۆتایی پێبهێنێ و کوردستان بەرەو دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەرێت. هاوکات هەلومەرجێکی گونجاو فەراهەم بکات کە لە سایەیدا خەڵکی کوردستان بتوانن بە شێوەیەکی ئازادانە سیستەمی حوکمڕانی ئایندەی کوردستان دیاری بکەن. لەم پێناوەدا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەوڵدەدات وەکو حزبێکی سیاسی بەهێز و بە توانای جەماوەری لە مەیدانی کێشمەکێش لەسەر ئایندەی کۆمەڵگا دەرکەوێت و بتوانێ ڕابەریەکی کۆمۆنیستی بۆ ئەم بزوتنەوەیە دابین بکات. هەروەها هەوڵدەدات لە شکڵوشێوازی گونجا و کارادا لە دەوری ئاسۆیەکی سیاسی شۆڕشگێڕانە ڕێکیبخات و تا ئەو ڕادەیە بەهێزی بکات کە بتوانێ ئامانجەکانی بەدیبهێنێت. هەروەها حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی کرێکاران و جەماوەری ئازادیخواز، هەڵسوڕاوانی کرێکاری و ئازادیخواز، هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان دەکات کە لەم خەباتەدا چالاکانە بەشدار و هاوکاربن و پێکەوە لەگەڵ ئێمە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگەوازی هەموو ئەو حزب و لایەنانەش دەکات کە بانگەشەی لایەنگری لە ئازادی و مافەکانی خەڵک دەکەن، بەڵام تا ئێستا لەلایەک لافی ئۆپۆزیسیۆن لێدەدەن و لەلایەکی ترەوە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەشێکن لە پرۆسەی سیاسی و چاویان بڕیوەتە کورسی ئەم دەسەڵاتە، کە ئیتر دەستبەرداری گەمەی سیاسی و خۆشباوەڕکردنی خەڵک بن بە سیاسەت و پرۆژەی سیاسی ناکام! واز لە فریودانی خەڵک و ڕاپێچکردنی ئەم جەماوەرە ستەمدیدەیە بۆ سیناریۆ گالتەجاڕەکانی ئەم دەسەڵاتە بهێنن! وازلە فریودانی خەڵک بە بەیتوبالۆرەی چاکسازی و گۆڕینی دەموچاوەکان بهێنن لەپێناو بەشداریکردن لە دەسەڵاتی میلیشایی ودەستخستنی بەشی خۆیان لە سامانی بەتاڵانبراوی خەڵکدا. کۆتایهێنان بەم دەسەڵاتە پێشمەرجی کۆتایهێنانە بەم بێدەرەتانی و دۆخە کارەساتبارەی ئێستا و هەرجۆرە ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتیە لەژیان و گوزەرانی خەڵکدا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#22-10-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,851
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 22-10-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 23-10-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):23-10-2018
URL
此产品已被浏览1,851
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,105
图片 105,474
书籍 19,114
相关文件 96,134
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!