图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,449
图片 106,113
书籍 19,163
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980
文章

ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ 10-08-1980
文章

ڕفاندنی ڕووسییەکان و شەڕی خاوێ

هەمیشە لە جەولەکردندا بووین، چونکی بارەگامان نەبوو و شەڕەکەشمان پارتیزانی بوو. وا ڕێک کەوت لەبەری قەرەداغ لە دێی دێلێژە بووین، نیوەڕۆ بوو لەناو دێ بۆ نانخواردن دابەش بووبووین. پاسەوانەکە‌ ئاگاداری کردین وتی لە دۆڵی باسەڕەوە خەڵکێکی زۆر بەڕێوەن بۆ ئێرە. ئەو کاتە‌ چەمی باسەڕە وەک ئێستا جادەی پێدا نەدەڕۆیشت، ڕێگەکەی پیادە بوو. هەموو خۆمان بەست. من چوومە‌ سەرەوە بۆ لای حەرەسەکه.‌ لە پشتی دێلێژە دامەزراین، وتمان نەک حکومەت بێت و هێرش بهێنێ، چونکی نزیک نەبووبوونەوە. پێویست بوو وریا بین، به ‌دووربین سەیرم کرد، شتێکی سەیر دیار بوو. جلەکانیان هەریەکە ڕەنگێک بوو، پانتوڵیان لە پێدا بوو، کە وردەوردە نزیک بوونەوە، مەفرەزەیەکی پێشمەرگەشیان لەگەڵدا بوو بە سەرپەرشتیی مامە ڕیشه.‌ گەیشتنە لامان و لەگەڵ ڕیشە ئەملاوئەولای یەکترمان ماچ کرد و ئەوانەی پێناساندم کە ڕووسینو هاتوون بۆ بەردەم چەمی باسەڕە بۆ ڕاوەماسی. ڕیشەش گرتبوونی، سەیارەیەکی گەورەیان پێبوو. سەیارەکەی سوتاندبوو و ئەوانیشی هێنا بۆ لامان. ئەوەی ڕاستی بێت، هەر زۆرم پێخۆش بوو و دەستخۆشیم لە ڕیشه و پێشمەرگەکان کرد. وتم ئەمە کارێکی سیاسییە، ئێستا دەوڵەتان و ڕادیۆکان به ‌هۆی ڕفاندنی ئەم ڕووسیانەوه باسمان دەکەن‌. ئێستاش هەروایە، کە کەسێک دەڕفێنرێت، دنیا باسی دەکات. منیش مەبەستم بوو بۆ ئەوەی دەنگی کورد و شۆڕش بگاتە دەرەوه،‌ هەموومان چووینە‌ ناو دێی دێلێژە، ڕوسییەکانمان لەگەڵ خۆمان دانا و نانیان خوارد، دنیا گەرم بوو، #09-08-1980# بوو. پاش ئەوەی مامە ڕیشە و برادەرانیان نانیان خوارد، گەڕانەوه و جارێکی تر سوپاسم کردن.

ئەو کاتە‌ مامە ڕیشە لە کەرتی چواری جەباری بوو، ئەوان ڕۆیشتن. ئێمەش‌ لەگەڵ ئازاد هەورامی کۆبووینەوه و ڕێک کەوتین بچین بۆ دێی مێوڵی. له و کاتەدا ئەم برادەرانە پێکەوە بووین (خۆم، ئازاد هەورامی، شێخ جەعفەر، مام ڕۆستەم، گۆران کە ئامرکەتی دەستەکەی خۆم بوو، دەیان پێشمەرگەی تریش). نانی ئێوارەمان لە مێوڵی خوارد. بیرمان کردەوە بچینە جێگەیەکی قایم، چونکی دوژمن ئێستا عەوداڵی ئەم ڕووسییانەیە. لە پشتی مێوڵی بەرزاییەکی لێبوو، زۆر قایم بوو. سەرو بەتانیمان هەڵگرت و چووینە‌ سەر شاخ، ئەگەر تووشی هەر شتێک بووینایە، شەڕی باشی لێدەکرا. لە مێوڵی ناردم بەدوای ئەحمەدی حاجی ساڵح. لە نێوان سلێمانی و قازانقایەدا ئیشی دەکرد. سەد دینارم دایە و وتم بایی ئەم سەد دینارە فانیله و جلی ژێرەوەم بۆ بکڕە بۆ ڕووسییەکان، چونکی ئەوەندە به ‌ڕێگەدا ڕۆیشتوون، هەموویان ئا‌رەقەیان کردبووە. فێری ئەوە نەبوون کە تووش بوون. من مەبەستم ئەوەبوو خزمەتیان بکەم بۆ ئەوەی دوایی کە بەریان دەدەین، نەڵێن دواکەوتوون، وەک ئه و قسانەی دوژمن پێمان دەڵێ کە ئێمە خائن و وەحشین. ئەحمەد ڕۆیشت.

بۆ بەیانی ڕۆژی 10/8/1980 لەگەڵ ئه و هەڤاڵانەی پێکەوە بووین، ویستمان بچینە جێگەیەک، سەر کانییە‌ک، دەرەوەی دێ بێ. دوو حەیوانم بۆ کڕین بۆ ئەوەی لەسەر کانییە‌کە گۆشتیان بۆ ببرژێنین و خزمەتیان بکەین. لەسەر کانیی چنارە، بە ڕای هەموومان لە نێوان خاوێ و مێوڵیدا نزیک خاوێمان هەڵبژارد. کە دانیشتبووین، کێشەمان ئەوەبوو کەسمان زمانی ڕووسیمان نەدەزانی، ئەوانیش لە ڕووسی زیاتر زمانێکی تریان نەدەزانی. یەکێکیان لەگەڵدا بوو خەڵکی باکۆ بوو. بێجگە لە ڕووسی بە تورکییش قسەی دەکرد. لای ئێمەش مام ڕۆستەم خەڵکی کەرکووک بوو و تورکیی دەزانی. ئیتر کەوتینە قسەکردن و پرسیار و وەڵام، ڕۆستەم تەرجومەی دەکرد بۆ هەردوولا. لە بیرمە پرسیارێکیان کرد، یەکەیەکە وتیان ئیشیان چییە. هەریەکەمان شتێکمان لە کارەکەمان بۆ باس کردن. لە ڕۆستەمیان پرسی خۆت ئیشت چییە و چی بوویت؟ وتی من پاڵەوانم قۆڵی هەڵماڵی. ئیتر بوو بە پێکەنین.

لەسەر کانیە‌کە بۆ گۆشتبرژاندن ئاگرمان کردەوه. لەگەڵ دوکەڵی ئاگرەکە هالیکۆپتەر لەسەر ناوچەی قەرەداغ پەیدا بوو. جارێک هات و چوو، کەشفی کردین، دووەمجار کە هات، یەکسەر دەستڕێژی لێکردین. ئیتر ئێمەش بڵاو بووینەوە. لە یەکەم دەستڕێژدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون، ئەمە بێجگە لە بریندارەکان. شەڕ دەستی پێکرد و کار لە کار ترازا. دیار بوو ڕفاندنی ئەم ڕووسییانە حکومەتی توڕە کردبوو، هێزێکی بێشومار و زۆری هێنابوو.‌ ئەوەی چاوەڕوانمان نەدەکرد، بەم شێوەیە بوو.

سەرشاخی پشتی دێلێژە تاکو پشتی خاوێ سەرباز و جاش گرتبوویان. ئێمە لە دامێنی شاخەکەدا بووین لەسەر کانییە‌کە. کەوتبووینە ژێر ڕەحمەتی گوللەی ئەوان. هالیکۆپتەر بە ئاسمانەوە بوو، نە یەک و نە دوو، لە سەعات نۆونیوەوە شەڕ دەستی پێکرد. بەرامبەریشمان پشتی سۆڵه و کونەکۆتر و دەوروبەری گیراوە. ڕووسییەکان خۆیان خستبووە ناو کانیی ئاوەکەوه،‌ گوللە نەیدەگرتنەوه.‌ دوانیان بریندار بووبوون، لەترسا یەکی بەردێکی گەورەیان لەسەر سەریان دانابوو. ئەم شەڕە تاکو ئێوارەی خایاند و تاریکی کرد. نەمانهێشت دوژمن به و هەموو هێزەوە لێمان نزیک ببنەوە. بەرگرییەکی مەردانه و بێوێنەمان کرد. شێخ جەعفەر بریندار بووبوو. ئەنجا چی بکەین؟ ‌هێزی دوژمنیش لە دەورمانە، ئێمە شانزە بریندار و شەش شەهیدمان هەبوو. ئەمەش ناوی شەهیدەکانە:

1- شەهید گۆران (حسێن حاجی حەسەن) خەڵکی تلەزەیت، ئامرکەرتی پێشمەرگەکانی خۆم بوو.
2- ئەحمەد حارس پێشمەرگە بوو، خەڵکی کانی هەنجیری بناری شارەزوور بوو.
3- دکتۆر عەلی قادر جافەرانی. دکتۆری هەرێمی 5ی قەرەداغ بوو.
4- هیوا نووری ڕەباتی چەند ڕۆژێک بوو هاتبوو بۆ پێشمەرگایەتی، وازی لە خوێندن هێنابوو.
5- ئەسعەد خەڵکی دێی دیوانە بوو.
6- بەهادین خەڵکی قازانقایە بوو.

بریندارەکان زۆربوون و جارجارەش دەستڕێژیان لێدەکرین، جێگەکەمان دیار بوو، بەڵام تاریک بوو. هەر هەموومان هیلاک و شەکەت بووین، چەند مەفرەزەیەکمان لە قازانقایە بوون و هاتبوون بە دەنگمانەوه،‌ ئەوانیش تووشی شەڕ بووبوون. مەفرەزەکە ئەم کەسانەیان لەگەڵ بوون: 1- دلاوەر ئەحمەد مەجید 2- ئاوات شێخ جەناب. 3-دکتۆر ساجد، هەرکەسێکم لەبیر چووبێت، داوای لێبوردن دەکەم.

من و ئازاد هەورامی و ڕۆستەم و شێخ جەعفەر لە پەنا بەردێکدا دانیشتین. سەرەڕای ئه و هێز و جەبەروتەی دوژمن، ڕووسییەکانمان بە شەڕ تەسلیم نەکرد. کاک جەعفەر قاچی بەرکەوتبوو، ماجیدی پوورم بریندار بوو، لەگەڵ هەڤاڵەکانی تر و حەمەی تەلە. فیشەکمان پێنەمابوو، خۆ نه ‌فیشەکمان هەیە نه ‌مەشجەب، کۆبووینەوە بۆ ئەوەی بزانین چی بکەین، برادەران ڕایان وابوو بەریان بدەین. ئەوەی ڕاستی بێت، من ڕەئم وابوو بەریان نەدەین. وتم ئەم هەموو شەهید و شەڕەمان کردووە بۆچی بەریان بدەین؟ دوایی بیرکردنەوە منیش هاتمە سەر قسەی هەڤاڵانی تر. فیشەکمان پێ نییە، بەیانیش چارەنووسمان وەک ئەمڕۆ دەبێت و پەلامارمان دەدەنەوە. ئه و هەموو بریندار و شەهیدەمان هەیە، دوایی دەیانوت خەتای تۆ بووە. لەبەر ئەوە ڕێک کەوتین نامەیەک بنووسین بۆ سەفارەتی ڕووسی، بەم شێوەیە نامەکەم نووسی:

بەڕێز سەفیری یەکێتیی سۆڤێت. سڵاوتان لێبێت. بۆمان دەرکەوت ئەوانەی گیراون، ڕووسن. ئێمەش ڕوسیا بە پشتوپەنای میللەتانی هەژار دەزانین. میللەتی کورد هەمیشە دۆستی ئێوە بووە. لە گرتنیان نەیانزانیبوو ڕووسن، وا بڕیارمان دا ئازادیان بکەین. داوای ئێمەش لە ئێوە ئەوەیە چەک بە حکومەتی عێراق مەفرۆشن. لەبەر ئەوەی دژی گەلێکی وەک ئێمەی هەژار بەکاری دەهێنێ. من ناکەمەم ئیمزا کرد. هاتە سەر ئەوەی مۆرەکەی لێبدەین، مۆرەکەی من لە مۆرەکەی لق کە لای ئازاد هەورامی بوو، باشتر بوو.‌ ئینگلیزی و عەرەبیی تێدا بوو، قەبارەشی گەورەتر بوو، پێش ئەم ڕووداوه جارجار ڕۆستەم لەگەڵ ئازاد هەورامی گاڵتەی دەکرد و‌ دەیوت مۆرەکەی تۆ بەکەڵک نایەت، ئیتر له و دۆخەدا بوو بە پێکەنین، مۆرەکەی هەرێمی 5م لێدا و پێچامەوە. کە نامەکەشم نووسی، تاریک بوو، بەتانییە‌کیان دا به ‌سەرمدا و لەژێر بەتانیە‌کەوە نامەکەم نووسی. لایتی بچووکیان بۆ داگیرساندم.

مادام بڕیاری بەربوونیانمان دا، ناردم بۆ لای موختاری خاوێ حاجی ڕەشید، داوام لێکرد دوانزە گوێدرێژمان بۆ بنێرێ بۆئەوەی ڕووسییەکان سوار بکەین و بیاننێرینە‌ دێی خاوێ. بەیانی ئاگاداری جەیشەکە بکەن کە بەرمان داون‌، ئەوەشمان جێبەجێ کرد، وڵاخ هات و ڕووسییەکانمان سوار کرد، پێشمەرگەی شارەزامان لەگەڵ ناردن بۆ دێی خاوێ.

نۆرەی تەرمی شەهیدەکانە دەست دوژمن نەکەون

پاش ئەوەی ئه و بەڵڵایەمان لەکۆڵ بووەوە، دەستمان کرد بە گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکان هەریەکە بۆ جێگەی خۆی. بۆ ئەوەی دەست دوژمن نەکەون، هەموویانمان هێنایە خوارەوە، دوایینیان دکتۆر عەلی قادر بوو. له و جێگەیەی شەهید بووبوو، چووم کردمە کۆڵم. ئەویشمان‌ بە سەربەرزی ناردەوه. دڵمان ڕەحەت بوو، کە دەست دوژمن نەکەوتن. ئەگەر سبەینێ شەڕیش دەست پێبکاتەوە، شەهیدەکان دەست دوژمن ناکەون. لە یاسای شەڕدا بەتایبەت لە کوردستان، لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تاکو ئێستا زۆر ناخۆشە شەهید دەست دوژمن بکەوێ، هەریەکەمان ناردەوە بۆ لای کەسوکاری خۆی. هاتینە سەر بریندارەکان. لەم مەیدانە بچوکەدا بریندارەکانمان سواری وڵاخ کرد. ئەم هەموو بریندارە بۆ کوێ بەرین؟ کوێمان هەیە؟ بە عەقڵی هەموومان و خەڵکی گورباس، دۆڵێکی بچوک هەبوو تۆزێک نەدیوو بوو، له ‌بەینی گورباس و دێلێژەدا، هەموومان چووینە‌ ئەوێ و ڕۆژ بووەوە‌. پێمان وتن نابێت کەس لە جێگەی خۆی بجوڵێتەوە بۆ ئەوەی کەشف نەبین، بەرامبەرمان لەسەر شاخی پشتی سۆڵەوە بەرامبەر دێلێژە عەسکەرێکی زۆر بە تەیارە دابەزیبوون. هالیکۆپتەر وەک ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە لە هاتوچۆدا بوو، وەرە حسابی بریندارەکان بکه و داوای ئاو دەکەن، خۆمان دوو ڕۆژە هیچمان نەخواردووه و برسیمانە. به و گەرمایەی مانگی ئاب بریندار به و ئاو نەبێ، نەماندەتوانی بچینە سەر چەمەکە ئاویان بۆ بهێنین، تەنها دکتۆر ساجدمان لەگەڵ بوو بۆ تیمارکردنیان. بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا ساجدیش وەفاتی کرد، کوڕێکی زۆر چاک بوو. جوڵەمان لە خۆمان بڕی، ئەگەر یەکێک بجووڵایەتەوە، هاوارمان لێدەکرد،‌ چونکی ئەگەر دوژمن بمانیدۆزیایەتەوە‌، دەرنەدەچووین. کەم بووبووینەوە، هەموو بریندار و بێ فیشەک بووین.

به و دۆخەوە چۆن لەگەڵ ئاسمان شەڕ دەکرێ؟ ئه و هەموو هێزەش دەوری گرتووین. کەوتینە دوای نیوەڕۆ، لە دەمەدەمی عەسردا چاومان لێبوو چەند جارێ کۆپتەر لەسەر شاخی پشتی سۆڵە دادەبەزی و هەڵدەستایەوە، دیار بوو هەواڵیان بۆ چووە ڕووسییەکان بەردراون. ئەوانیش ئەمریان پێکراوە بۆ گەڕانەوە. دیار بوو موختاری خاوێ ئەوەی پێمان وتووە، جێبەجێی کردووە. حاجی ڕەشید پیاوێکی باش بوو.

زانیمان سوپاکە کشاوەتەوە، کوڕ ئه و کوڕە بوو خۆی بگەیەنێتە چەمەکە بۆ ئاوخواردنەوە و دەموچاوشتن. پاش پشوویەک و دەموچاوشتن، هەموو یەکمان گرتەوە، ملی ڕێگەمان گرتەبەر. دێی دێلێژە نزیکترین دێ بوو لێمانەوە، کە چووینە‌ ناو دێ، خەڵکی دڵسۆزی دێلێژە هاتن بە پیرمانەوە، وتیان ئەوە ماون؟ وتومانە یەک کەسیان دەرنەچوون، ئێمەش بە ڕۆحیەتی بەرزەوە وەڵاممان دانەوە. به ‌هۆی هەڵگرتنی شەهیدەکان و بریندارەکان جلەکانمان هەمووی خوێن بوو. چووینە‌ ناو دێ، حەمامیان بۆ گەرم کردین و نانمان خوارد.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,162
HashTag
来源
挂钩项目: 6
小组: 文章
Publication date: 10-08-1980 (44 年份的)
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 70%
70%
添加( زریان سەرچناری 23-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on23-10-2018
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):02-09-2020
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览3,162
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,449
图片 106,113
书籍 19,163
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!