图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,459
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,492
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەهیدبوونی هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا و خانەی موعینی و پۆلێک پێشمەرگە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەهیدبوونی هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا و خانەی موعینی و پۆلێک پێشمەرگە

شەهیدبوونی هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا و خانەی موعینی و پۆلێک پێشمەرگە
جارێکیان محەمەد مەلا عەلی کەسێکی هێنا بوو لای سەلاحەدین موهتەدی بۆ لامان، ناوی خانەی موعینی بوو، برای شەهید سلێمان موعینی و عەبدوڵڵا‌ موعینی بوو. خەڵکی شاری مەهاباد بوون، ماوەیەکی کورت پێکەوە بووین. زۆر سوودم لێوەرگرت، ئەویش تازە لە زیندانی شا ڕزگاری بووبوو، لەشی جێگەی ئەشکەنجەی پێوە دیار بوو و نیشانی دەدام، بەتایبەت قاچی. باسی ژیانی خۆی و ئێرانی بۆ دەکردم. ساواکی ئێران زۆر ئەزیەتیان دابوو. دوای ئەوەی بەربووبوو، ڕەوانەی لای ئێمەیان کردبوو بینێرین بۆ لای سەرکردایەتی و مام جەلال.

شەهیدبوونی هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا و خانەی موعینی و پۆلێک پێشمەرگە

پاش سەردانی شارباژێڕ ناوبەناو دەچوومە‌وە بۆ لای هەڤاڵ ئەحمەد بۆ ئەوەی بزانین چیمان کردووه و چی بکەین باشه.‌ به ‌ڕێگەوە بووم بۆ لای، لە میراواوە بەره و شاخی گمۆ دەڕۆیشتم، لە ڕێگە بەیەک گەیشتین، دیار بوو ئەوان شاخەکەیان بڕیبوو و دەهاتنە خوارەوە. ئەملاوئەولای یەکترمان ماچ کرد، چونکی ئەوەندە خۆشەویستی هەبوو له نێوانماندا، سنووری نەبوو. وتی تۆ لێرە بە، من کارێکم لە دیوی ماوەت هەیە. زۆرم پێناچێ دەگەڕێمەوە، منیش وتم کاکە بۆ بمێنمەوە؟ وادانیشتووین پشوویەکمان داوە. ئەوەی هەیە باسی دەکەین، منیش دەبێ بڕۆمەوە بۆ شارباژێڕ. لەسەر ئیشوکارەکان هەندێک قسەمان کرد. وتی تاکو یاڵانقۆز دەچم، ئیتر وتم کاک خانە با لەگەڵ من بێت، وتی قەیناکە با لەگەڵ من بێت. خواحافیزیمان کرد و لەیەک جیا بووینەوه،‌ تاکو میراوە پێکەوە بووین. ئەوان ڕۆیشتن، ئێمەش شه و لە میراوا ماینەوە.

بەرەبەیان لە دەنگی تەقەیەکی زۆر حەرەسەکە بەئاگای هێناین. لە ماڵی عوسمان قامیشی بووم. ئەو کاتە‌ پێشمەرگەی خۆمان بوو. هەموومان هەڵساین، خۆمان کۆکردەوە و خۆمان بەست، وتم کاک عوسمان با یەکێک بچێتە سەرەوە و بزانێ ئەم تەقانە چییه؟‌ وابزانم خۆی سەرکەوت یان کەسێکی تر بۆ بەرزاییەکەی پشتی دێ، هاتەوە و وتی هیچ نییە‌، لەبەری دڕی تەقەیە، وتم ڕەنگە سەربازەکان مەشق بکەن، چونکی کاک ئەحمەد نەیوت دەچم بۆ ئەوێ، پاش ئەوەی نان و چای بەیانیمان خوارد، ڕۆیشتین بۆ دێی کوڕەداوێ. نانی نیوەڕۆمان لەوێ خوارد، بەرامبەر دێی کوڕەداوێ دەڕۆیشتین بەره و گۆرانگە. هێشتا ناو دێمان بەجێ نەهیشتبوو، چەند جارێ بانگیان کردم، منیش ڕاوەستام. حاجی سەلیم ئاغای مەروێ هات، ئەو کاتە‌ لە دەرەوە لەگەڵمان بوو، لەگەڵ ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا بوو. وتی حکومەت پەلاماری داوین لە دڕێ لەسەر کانی بێشوک. لەوێ هەموو پێشمەرگەکان پەرش و بڵاو بوونەتەوە، کاک ئەحمەد و چەند پێشمەرگەیەکی تر شەهید بوون و کۆمەڵەکیش گیراون. خۆمان چیمان بەسەر نەهاتبوو تا ئەم هەواڵە ناخۆشەش ببیستین. لەولاوە لە هەکاری برادەران تێدا چوون و چارەنووسیان دیار نییە‌، لێرەش ئەم پۆلە پێشمەرگەیەمان شەهید بوون. ئەرکەکانیش ئیتر دەکەوێتە سەرشانی من. خوایە چی بکەم؟ ئیتر پاش ئه و هەواڵە ناخۆشه ناچار بووم بگەڕێمەوە بۆ دیوی ئالان‌ بۆ ئەوەی مام جەلال و سەرکردایەتی لەمەی بەسەرمان هاتووە، ئاگادار بکەمەوە. گەڕامەوە و لە دێی میراوا حاجی تۆفیقم بانگ کرد کە موختاری دێکە بوو، وتم مادام لەناو شەهیدەکاندا خانەی موعینیی تێدایە، هەر چۆنێک بێت، بەڵکو بچیت بۆ ماوەت، بەڵکو تەرمی شەهید خانەم بۆ بهێنیتەوە، ئا‌مانەته ‌لامان. خوا هەڵناگرێ وتی بەسەرچاو، ڕۆیشت و هاتەوە، وتی بەخوا هەر نەموێرا باسیشی بکەم. دیارە بۆی نەکرابوو.

له ‌گەڕانەوەماندا بۆ دیوی ئالان خوا کردی و حاجی چاوشین پەیدا بوو. حاجی چاوشین بەناوبانگ بوو بۆ خێراڕۆیشتن. حاجی ڕێگەی دوو ڕۆژی به ‌ڕۆژێک دەبڕی. لە سەرکردایەتییەوە بە ناو خاکی ئێراندا گەڕابووەوە. بەداخەوە ئەمیش ساڵی 1979 لەگەڵ شەهید سیروان تاڵەبانی شەهید بوو. ئیتر ڕووداوەکە چۆن بوو، لە نامەیەکدا بۆ مام جەلال و کاک نەوشیروانم نووسی. نامەکەم پێدا و بەڕێم کرد. ئەوانەی شەهید بوبوون:

1- ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا جێگری هەرێم خەڵکی دڕی بوو.

2- محەمەدی حاجی عەلی خەڵکی بەردەسپیان لای سەراو.

3- عوسمان عەریف مەجید لە ئەسڵدا خەڵکی شوان بوو.

4- فەرەیدون حاجی ئیبراهیم ناسراو بە حاجی ئیبراهیم چاوشوشە. خەڵکی سلێمانی بوو.

5- جەزا ناوێک.

6- خانەی موعینی خەڵکی شاری مەهاباد بوو، براکانی لە تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی ئێران بوون. دوو پێشمەرگەش بەدیل گیرابوون:

1- مستەفا حەمەعەلی دەمرکانی تازە هاتبووە دەرەوە، تەمەنی هەژدە ساڵی تێنەپەڕاندبوو. لەبەر ئەوە ئیعدامیان نەکرد، حوکمی هەتا هەتاییان دا، لە لێبوردنی گشتیی ساڵی 1979دا بەربوو، جارێکی تر هاتەوە لای خۆم و بووەوە بە پێشمەرگە. کوڕێکی ئازا و وریا بوو.

2- کوڕێکی عوسمان قامیشی بەدیل گیرا، ئەویش هەر لەبەر منداڵی لە سێدارە نەدرا و لە لێبوردنی گشتیدا بەربوو.

ئەمەی بەسەر پێشمەرگەکاندا هات کارەساتێکی یەکجار قورس بوو، خۆمان له و سەردەمەدا چەند ئەوەندەیەک دەبووین. دوای ئەوەی حاجی چاوشینم بە نووسراو ڕەوانەی لای سەرکردایەتی کرد، پاش دوو سێ ڕۆژ حاجی هاتەوه و وەڵامی نامەکانی خۆمی بۆ هێنامەوە. من هەر لە ئالان چاوەڕوانم کرد تاکو هاتەوە. مام جەلال لە وەڵامدا سەرباری ئەوەی ئەم برا پێشمەرگانە شەهید بوون، سەرخۆشیی لێکردبووین و هەندێک ئامۆژگاریی کردبووین، لە نامەکاندا یەکێک لە خاڵەکان نووسیبووی بۆم، من جێگری ئامرهەرێم بم تاکو شێخ عەلی خولە کەشکۆڵ دێتەوە. ئەویش لەگەڵ برادەرانی تر لە شەڕی هەکاری لای قیادەی موەقەتە گیرابوو.

ئەوەی بەسەرمان هات و ئەوەی لە هەکاریش ئه و هەموو هەڤاڵانەمان شەهید بوون و گیران، له و سەردەمەدا قورس بوو. نائومێدیەک باڵی هەم بەسەر پێشمەرگه و هەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا کێشا، بەتایبەت دوای هەکاری، چونکی لە هەکاری ئەوەی کوژرابوو، کوژرابوو، باقیات گیرابوون
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,866
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 78%
78%
添加( زریان سەرچناری 22-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-10-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-10-2018
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览3,866
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1106 KB 22-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,459
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,492
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!