ئۆخلێ ناوچەیەکی سەربە پارێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە. بە تورکی ناوەکەی کراوە بە (چات). 52 کم لە ئەرزەڕومەوە دوورە.
لە ساڵی 1954 کراوە بە ناوچە. پێش ئەوەی بکرێ بەناوچە، ناوی ئاڤێ بووە، چوونکە گوندێک بەو ناوە هەبووە. لەبەر ئەوە زۆرجار وەک ئاڤێ ناوی دەهێنرێت. ناوی ئاڤێ لە ساڵی 1970 قەدەغەکراوە. 42 گوند و 6 مەزا سەربەم ناوچەیەیە. ڕووبەرەکەی 1.386 کم 2. بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1.960 م
ژمارەی دانیشتوانەکەی بە گشتی 26.157 کەس. حکومەتی تورک لە ناسنامەی دانیشتوانەکەی ناوی چات دەنووسێت. دەوڵەتی توک ژمارەی کوردانی ناوچە بە کەم نیشاندەدات، بە پێی ئاماری ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوانەکەی 126.845 کەس، کە سیاسەتی بە تورک کردنی تێدا جێبەجێ کردووە.