📊 بابەت 374,101 | وێنە 58,963 | پەڕتووک PDF 10,975 | فایلی پەیوەندیدار 42,420 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,588
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
🎵 14ی تەمموز | 🏷️ پۆل: کارە هونەرییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
فیلمی 14ی تەمموز، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد هاشم ئایدەمیرە، باس لە ئازار و ئەشکەنجەی پێشەنگانی پەکەکەپەکەکە دەکات لە زیندانی ئامەدئامەدی باکوری کوردستان، ئەم فیلمە تاوەکو ئێستا بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و چەند خەڵاتێکیشی بەدەستهێناوە.
فیلمەکە لە خولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم-ی سلێمانیسلێمانیدا بەشدارییکرد، کە لە ڕۆژی 10 بۆ 16ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو، لەسەر داخوازی بینەریش دوو جار نمایشکرا، لەلایەن فێستیڤاڵەکەشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
هاشم ئایدەمیر، دەرهێنەری فیلمەکە خۆشحاڵیی خۆی لەبەرامبەر ئەو پێشوازییانەی کە لە فیلمەکەی کراوە دەردەبڕێت و دەڵێت: بینەران پێشوازییەکی باشیان لە فیلمەکە کرد و ئێمە بەوە دڵخۆش بووین، پێشوازییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە هەم ئەکتەرەکان کورد بوون و هەمیش چیرۆکەکەی چیرۆکی کورد بوو.
فیلمی 14ی تەمموز باس لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دەکات لە ساڵانی 1980-دا، کە تێیدا زیندانییە کوردەکان دەچەوسێندرێنەوە و ڕێگایان پێنادەن بە زمانی دایک قسەبکەن، لەبەرامبەردا زیندانییەکانی هەڵوێست دەردەبڕن، بەجۆرێک لە ساڵی 1982-دا یەکێک لە پێشەنگانی پەکەکە بەناوی 'مەزڵوم دۆغان'، وەک هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو ئەشکەنجەیەی کە لەسەریان بوو، هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی نەورۆز، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، کە ئەوەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و تاوەکو ئێستاش مەزڵوم دۆغان وەک سیمبولی نەورۆز ناودەهێندرێت.
ئایدەمیر لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: ساڵی 1980 بەرخۆدانێکی گەورە لە زیندانی ئامەد-دا بەڕێوەدەچوو، فیلمەکە بۆ پیشاندانی ئەو ڕۆحییەتە بەرخۆدێرەیە، کە تاوەکو ئێستاش لەناو کورداندا بەردەوامە، ئەوکاتە هەریەکە لە شۆڕشگێڕانی کورد و تورک لە پەکەکەدا 'کەمار پیر، محەمەد خەیری دورمووش، عاکف یەڵماز، عەلی چیچەک و مەزڵوم دۆغان و ساکینە جانسز'، لەناو ئەو زیندانە دڕندانەیەدا ڕۆحێکی بەرخۆدانیان پیشاندا.
دەربارەی ئەوەی کە تا چەند گرنگە گەلی کورد سینەما بکاتە ڕێگایەک، بۆ گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی، ئایدەمیر پێی وایە، کە سەدەی 21 سەردەمی ڤیدیۆیە، ئەوەش لەڕێگای تەلەفزیۆن بێت یان سینەما، دەشڵێت: گرنگی سینەما لەوەدایە تۆ دەتوانی لە فیلمێکی دوو کاتژمێرییدا ئەوەی کە دەتەوێت پیشانی بدەی، هەزاران ساڵە کورد لەناو تێکۆشان و قوربانیداندایە دەتوانرێت کاری گرنگی لەسەر بکرێت.
هەتاوەکو ئێستا فیلمی 14ی تەمموز لە چەندین فێستیڤاڵی فیلم لە هەریەکە لە وڵاتانی هندستان، پۆلۆنیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشداریکردووە، هەروەها لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکدهۆکیش بەشداریکردووە و توانیویەتی دوو خەڵات لە بوارەکانی باشترین ئەکتەر و باشترین دەرهێنەری وێنەگرتن وەربگرێت، ئەمساڵیش بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵەکەی پێبەخشرا.
هاشم ئایدەمیر، ساڵی 1979 لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا لەدایکبووە و تا تەمەنی 20 ساڵیی لە ئەدەنە بووە، دواتر چووەتە ئەستەنبوڵ و لەوێ بەشی سینەمای خوێندووە، لە ئێستاشدا دانیشتووی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە.
ئایدەمیر تاوەکو ئێستا دوو درامای بە ناوەکانی (خاک و ژیان و ڕەف) دەرهێناوە، هەروەها کاری دەرهێنانیشی بۆ فیلمی 14ی تەمموز کردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سینەمایی دیکەیە بەناوی (وەرزی تووتڕک)، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی خوێندنیدا لە زانکۆ چەند کورتە فیلمێکی بەرهەمهێناوە.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 19-10-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🖼 جۆری کاری هونەری: 🎦 فیلم
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2018 1:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 20 2018 8:08AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 20 2018 8:08AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,002 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.174 KB Oct 19 2018 1:55PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

14ی تەمموز

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاشم ئایدەمیر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574