فیلمی 14ی تەمموز، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد هاشم ئایدەمیرە، باس لە ئازار و ئەشکەنجەی پێشەنگانی
پەکەکەپەکەکە دەکات لە زیندانی
ئامەدئامەدی باکوری کوردستان، ئەم فیلمە تاوەکو ئێستا بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و چەند خەڵاتێکیشی بەدەستهێناوە.
فیلمەکە لە خولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم-ی
سلێمانیسلێمانیدا بەشدارییکرد، کە لە ڕۆژی 10 بۆ 16ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو، لەسەر داخوازی بینەریش دوو جار نمایشکرا، لەلایەن فێستیڤاڵەکەشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
هاشم ئایدەمیر، دەرهێنەری فیلمەکە خۆشحاڵیی خۆی لەبەرامبەر ئەو پێشوازییانەی کە لە فیلمەکەی کراوە دەردەبڕێت و دەڵێت: بینەران پێشوازییەکی باشیان لە فیلمەکە کرد و ئێمە بەوە دڵخۆش بووین، پێشوازییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە هەم ئەکتەرەکان کورد بوون و هەمیش چیرۆکەکەی چیرۆکی کورد بوو.
فیلمی 14ی تەمموز باس لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دەکات لە ساڵانی 1980-دا، کە تێیدا زیندانییە کوردەکان دەچەوسێندرێنەوە و ڕێگایان پێنادەن بە زمانی دایک قسەبکەن، لەبەرامبەردا زیندانییەکانی هەڵوێست دەردەبڕن، بەجۆرێک لە ساڵی 1982-دا یەکێک لە پێشەنگانی پەکەکە بەناوی 'مەزڵوم دۆغان'، وەک هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو ئەشکەنجەیەی کە لەسەریان بوو، هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی نەورۆز، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، کە ئەوەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و تاوەکو ئێستاش مەزڵوم دۆغان وەک سیمبولی نەورۆز ناودەهێندرێت.
ئایدەمیر لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: ساڵی 1980 بەرخۆدانێکی گەورە لە زیندانی ئامەد-دا بەڕێوەدەچوو، فیلمەکە بۆ پیشاندانی ئەو ڕۆحییەتە بەرخۆدێرەیە، کە تاوەکو ئێستاش لەناو کورداندا بەردەوامە، ئەوکاتە هەریەکە لە شۆڕشگێڕانی کورد و تورک لە پەکەکەدا 'کەمار پیر، محەمەد خەیری دورمووش، عاکف یەڵماز، عەلی چیچەک و مەزڵوم دۆغان و ساکینە جانسز'، لەناو ئەو زیندانە دڕندانەیەدا ڕۆحێکی بەرخۆدانیان پیشاندا.
دەربارەی ئەوەی کە تا چەند گرنگە گەلی کورد سینەما بکاتە ڕێگایەک، بۆ گەیاندنی ئێش و ئازارەکانی، ئایدەمیر پێی وایە، کە سەدەی 21 سەردەمی ڤیدیۆیە، ئەوەش لەڕێگای تەلەفزیۆن بێت یان سینەما، دەشڵێت: گرنگی سینەما لەوەدایە تۆ دەتوانی لە فیلمێکی دوو کاتژمێرییدا ئەوەی کە دەتەوێت پیشانی بدەی، هەزاران ساڵە کورد لەناو تێکۆشان و قوربانیداندایە دەتوانرێت کاری گرنگی لەسەر بکرێت.
هەتاوەکو ئێستا فیلمی 14ی تەمموز لە چەندین فێستیڤاڵی فیلم لە هەریەکە لە وڵاتانی هندستان، پۆلۆنیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشداریکردووە، هەروەها لە فێستیڤاڵی فیلمی
دهۆکدهۆکیش بەشداریکردووە و توانیویەتی دوو خەڵات لە بوارەکانی باشترین ئەکتەر و باشترین دەرهێنەری وێنەگرتن وەربگرێت، ئەمساڵیش بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵەکەی پێبەخشرا.
هاشم ئایدەمیر، ساڵی 1979 لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا لەدایکبووە و تا تەمەنی 20 ساڵیی لە ئەدەنە بووە، دواتر چووەتە ئەستەنبوڵ و لەوێ بەشی سینەمای خوێندووە، لە ئێستاشدا دانیشتووی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە.
ئایدەمیر تاوەکو ئێستا دوو درامای بە ناوەکانی (خاک و ژیان و ڕەف) دەرهێناوە، هەروەها کاری دەرهێنانیشی بۆ فیلمی 14ی تەمموز کردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سینەمایی دیکەیە بەناوی (وەرزی تووتڕک)، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی خوێندنیدا لە زانکۆ چەند کورتە فیلمێکی بەرهەمهێناوە.
[1]