یەپەگە: لە عەفرین سەربازێک و 3 چەتە سوپای تورکیا کوژران
📝 بەڵگەنامەکان
بەپێی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل -
یەپەگەیەپەگە، چالاکییەکان لە ڕێکەوتی 16 و 17ی تەشرینی یەکەمدا ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە :
لە ڕێکەوتی 16ی تەشرینی یەکەم/25ی خەزەلوەر،
شەڕڤانشەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی ڕاجۆ-ی
عەفرینعەفرین لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا وسەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
لە ڕێکەوتی 17ی تەشرینی یەکەم/26ی خەزەڵوەردا شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپێک لە چەتەکانی دەولەتی تورکیا بەناوی چەتەکانی سلێمانشا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکاو 3 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.
[1]
19-10-201819-10-2018