پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,205
Kuvat 105,502
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,145
Video 1,293
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
دروستکردنی مەفرەزە سەرەتاییەکان لەلایەن کاک نەوشیروانەوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دروستکردنی مەفرەزە سەرەتاییەکان لەلایەن کاک نەوشیروانەوە

دروستکردنی مەفرەزە سەرەتاییەکان لەلایەن کاک نەوشیروانەوە
یادەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش

لە دێی چنگیان بووین. لەوێ کاک نەوشیروان بە هاوکاریی ملازم عومەر و کاک سالار هەندێک لە هێزەکانی ڕێک خستەوە. مەفرەزەکان دروست کران، ئەوانەی ئامرمەفرەزە بوون لە کۆبوونەوەکەی چنگیان 1- شەهید عوسمان قادر منەوەر 2- من خۆم مستەفا چاوەڕەش 3- مەحموود ڕەشید نەبەز 4- کەریم دادەمەنە 5- جەمال عەلی باپیر 6- دەرسیم کە لەوێ یەکمان گرتەوه 7- ئەحمەد فەتحوڵڵا‌ ئاغا. کاک بەکری حاجی سەفەر و عەلی چوارتاییش لەوێ بوون. ڕۆژی دوایی تریش هەر لە چنگیان بووین و دابەش بووبووین. بەرەبەیانی لە دەنگی تەقە خەبەرمان بووەوە. دیار بوو دەوری دێکە گیرابوو. حکومەت هەواڵی ئەوەیان زانیبوو کە ئەم هێزە لەگەڵ نەوشیروان مستەفادایە، جەیش و جاش هاتبوون دەوری دێکەیان گرتبوو، کوڕی ئازا ئەوە بوو خۆی ڕزگار بکات.

دێی چنگیان لە دۆڵێکدایە پشت و بەرامبەری شاخی بەرزە. لەم ڕووداوەدا هەشت پێشمەرگە لە مەفرەزەکەی کاک عوسمان قادر منەوەر گیران، خۆی لەگەڵیان نەبوو، نامیق کە خەڵکی سپیار بوو، لەگەڵیان بوو‌. دەبوو بچنە چایخانەکەی قەیماسە، بەڵام کە چووبوون، کەوتبوونە داوی دوژمنەوە و هەموویان گیرابوون. ئێمە نەمانزانی تاکو تەقە دەستی پێکرد. من ئەو کاتە‌ یەک پێشمەرگەم هەبوو، ناوی ئازاد ساڵح بوو پۆلیسی یاریکەر بوو، باوکی کەبابچی بوو. هەریەک کڵاشینکۆفم هەبوو و هی شانی خۆم بوو، دابوومێ، خۆم لە تورکیاوە هێنابوومەوە. ئەوەشم نەما. بەداخەوە حکومەت هەر هەشت پێشمەرگەکەی لە سێدارەدا. دوای ئه و بەرەبەیانە هەریەکه و به ‌لایەکدا ڕامان کرد. ئێمە هەڵگەڕاین بە شاخەکەی بەرامبەر دێی چنگیاندا، هەندێکیشی بە دۆڵەکەدا بەره و دێی باراو، ئەوان سەلامەت بوون. بەشەکەی کاک نەوشیروان، ملازم عومەر، سالار عەزیز پێکەوە بووین. بە شاخەکەدا بەره و گەلێ هەڵگەڕاین. وردەوردە دنیا ڕووناک بووبووەوە. جاشەکان تەقەیان لێدەکردین. نازانم چۆن بەرنەکەوتین، نیوەی شاخەکە لە سەرەوە بەفر بوو، لەبەر ئەوەی کاک نەوشیروان جگەرەکێش بوو، کوتوپڕ تووشی هەناسەبڕکێ بوو. تەنگەنەفەس بوو. من لە ئەوروپاوە هاتبوومەوه،‌ قەمسەلەیەکی گەرم و باشم لەبەردا بوو، دامکەند و دام بە کاک نەوشیروان، جامانەکەم دایە و لەچکی کرد. چووینە‌ دۆڵەکەوە، لە گوللەی دوژمن ڕزگارمان بوو، بەڵام نەشارەزا ‌بووین له و دۆڵەدا، هەر چاوەڕوان بووین ئێوارە دابێ، برسیشمان بوو. بە پێشمەرگەیەکمان وت بچێت بۆ ناو دێی دۆڵەتو ناوی شوانە بوو، نەیوێرا بچێت. خەبات مەلا عەبدول منداڵ بوو و تازە هاتبوو، وتی من دەچم. ڕۆیشت و هاتەوە، نانیشی بۆ هێناین. وتی ناو دێکە دوژمنی تێدا نییە‌، مەبەستی دۆڵەتوو بوو، پاش ئەوە شۆڕبووینەوە بۆ ناو دێ.
جارێ وردەکاری و دۆخی برادەرەکان باش نازانین، ڕووداوەکەش جارێ لێمان ڕوون نەبوو، ئەوەندە نەبێ ئه و چەند کەسە ڕزگارمان بووه و پێکەوەین. شێخ عەبدول دۆڵەتوو خەڵکی دێکە بوو، خزمەتێکی بەرچاوی کردین، مەرد بوو، هەروەها خەڵکی دێیەکەش. وردەوردە ئیتر هەواڵمان بۆ هات ‌چی بووه و چی ڕووی داوە، کێ شەهید بووه و کێ گیراوه.‌ بۆ ئێوارە درەنگ چووینە‌وە بۆ چنگیان، لەوێشەوە نەماینەوە. بەره و دێی باراو کە مەسافەکەی نزیکەی چلوپێنج دەقیقە دەبێ، بە پیادە ڕۆیشتین. چنگیان سەختترە. هەموومان به ‌هۆی ئه و پەلامارەی دوژمن بۆ سەرمان لە دێی باراو یەکمان گرتەوە، هەر دوان لە بن دارێک یان بن بەردێک دانیشتبووین، باسی دۆخەکەی نامیقمان دەکرد، کە بەره و قەیماسە ڕۆیشتوون و تووشی کەمین بوون، جارێ نامیق دیار نییە‌. عوسمان قادر منەوەر وتی نامیق شارەزایە، ئێستا لە چەمی تەنکەبوار پەڕیونەتەوه و ڕزگاریان بووه.‌ نامیق زۆر وریایە. تەنکەبوار ڕوبارێکە دێتە خوارەوە و لەبەر دێی زەلانەوە دەڕوات بۆ قەڵاچوالان.

له و قسانەدا بووین و هەواڵیان هێنا مەفرەزەکەی نامیق هەموویان گیراون. زۆرمان پێناخۆش بوو، عوسمان قادر منەوەر لە هەموومان زیاتر. چونکی دەستەکەی خۆی بوون، هێشتا خۆمان ڕێک نەخستووەتەوە تووشی ئه و زیانە گەورەیە بووین. بەڵام بەردەوام بووین لە کارەکانی خۆمان، هەر لەگەڵ کاک نەوشیروانداین. جارێ بۆ کارکردن و گەڕان بە دێهاتەکاندا ڕۆیشتین بۆ ناوچەی شلێر و پێنجوێن. ئه و کاتە ئەنوەری مەجید سوڵتانمان لەگەڵ بوو، بەداخەوە لە شەڕ بۆ بەرگری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لای سەقز شەهید بوو. زۆر برادەر بووین، لە دێهاتەکان زۆربەی کات پێکەوە دابەش دەبووین بۆ نانخواردن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,640 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-11-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,640 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.125 KB 18-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,205
Kuvat 105,502
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,145
Video 1,293
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.922 toinen!