图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,119
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق 1966/12/05
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق 1966/12/05

شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق 1966/12/05
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق

سەرکردایەتیی سەربازیی ئه و کاتە نەخشەی بۆ دانرا. ئه و کاتە من ڕابەری سیاسیی پەلەکەی خۆمان بووم. سەرکردایەتیی لقی کوردستانی حیزبی شیوعی لە دەرگەڵە بوون. وەک لەبیرم بێت، ئەم کەسانە بوون: مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی، ئەبووحیکمەت، عادل سەلیم و هەندێک کەسی تریش. مامۆستا بەهادین نووری و مامۆستا کەریم ئەحمەد لەوێ بوون. هێزەکانی پێشمەرگەش فاخر حەمەدئاغای مێرگەسووری و ڕەئیس کەمال نەعمان کە ئەفسەرێکی عەرەب بوو، منیر عەسکەر مامۆستا بوو و خەڵکی عەینکاوە بوو، ملازم خدر لەسەر تۆپەکان بوو، ئێستاش هەر ماوه و لە هەولێره. ئەفسەرەکان ملازم عەبدولڕەحمان و ملازم ئیحسان بوون. ڕەنگە ناوی تریشم لەبیر چووبێ. لەگەڵ ئەم هێزەی ئێمەش بە سەرپەرشتیی عزەت سلێمان بەگ و زراری برای. بەڕاستی ئەوەی بیرم بێت، لەسەر شاخ و بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەم هێزانەم بینی. ئێمە لەسەری هەندرێن بووین، لەبەر سەرما چووبووینە ئەشکەوتێک پێیان دەوت ئەشکەوتی گامۆر، دووکەڵی ئاگر خەریک بوو کوێری دەکردین. سەرما و باران تاکو ڕۆژی 05-12-1966 بەردەوام بوو. له بەرنامەی هێرشکردنەکەدا دەستەدەستە جیا کراینەوە بۆ هێرش بۆ سەر سوپاکەی عێراق. لەلای خۆمانەوە بە تۆپی 81 ملم و 82 ملم بە سەرپەرشتیی ملازم خدر کەمال نەعمان لە دوای نیوەڕۆوە دەست کرا بە تۆپبارانی سەنگەرەکانی سوپای عێراق. لە کۆسپی سپی لەولای بەرزێوەوە تۆپخانە هەبوو، لەسەر جادەی هاملتۆن لە پێچەکەی کە لادەداتەوە بەره و بەرسرین، چەند تۆپێکی 125 ملمی لێبوو. ئامرهێزی باڵەک عەبدوڵڵا ئاغای پشدەری و خوالێخۆشبوو فڕا نسۆ هەریری لەوێ بوون، هەروەها ئیدارەی هێزی باڵەک عەبدولڕەزاق بێتوشیی خەڵکی کۆیە بوو. به و حسابەی شەڕەکە لە سنووری هێزی باڵەکدایە بە سەرکردایەتیی شۆڕشی خوالێخۆشبوو کاک ئیدریس بارزانی و کاک مەسعود بارزانی، ئەوانیش دوور و نزیک سەرپەرشتیی هێزەکانیان دەکرد. لەگەڵ دەستپێکردنی هێرش دژی حیزبی شیوعی هەندێک پڕوپاگەندەیان بڵاو کردەوه. شیوعییە کان هەندرێنیان فرۆشت و خیانەتیان کرد، ئەمە ڕۆژانی پێش هێرشی ئێمە تاکو 12/5 بوو، چەند ڕۆژێ ئەم قسانە کرا، بەڵام ئێوارەی هێرشی ئێمە هەموو ئه و پڕوپاگەندانە بەتاڵ بوونەوە و قسەی ناحەزان پوچەڵ کرایەوە.

دەوری سەعات 3:30ی پاشنیوەڕۆ هێرشی ئێمە دەستی پێکرد. هەر هێزەش جێگەی بۆ دەستنیشان کرابوو. من خۆم بۆ دەستەی هێرشبردن نووسی و شەڕ دەستی پێکرد. هەر لە یەکەم هێرشمان بۆ سەر سەنگەرەکانی سوپا سەرکەوتوو بووین، چونکە ئه و هاوەنانەی کە هەمان بوو، پێش هێرشەکە بە سەرپەرشتیی ڕەئیس کەمال نەعمان و ملازم خدر جێگەکانی خۆیان زۆر باش پێکا. کاک فاخر مێرگەسووری و هەموو پێشمەرگەکان لەگەڵ هێزەکانی دەرگەڵەییەکان بە سەرپەرشتیی عزەت سلێمان بەگ و زراری برای دەورێکی یەکجار مەردانەیان نواند. لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ئه و هێزە گەورەیەی لیوای چوار شکا و هەڵاتنی سەربازەکان دەستی پێکرد. ڕەبیە به ڕەبیە دەگیرا و ئێمەش دەچووینە پێشەوە، بە دواوەیان بووین. من خۆم لە ناوەڕاستی شاخی هەندرێن لە هێرشبردندا بریندار بووم، گوللەیەک بەر سەرم لای گوێچکەم کەوت، ئیتر کەوتم و خوێن لە لووت و دەموچاوم دەهات. ئێستاش ئه و گوێچکەیەم هیچی پێنابیستم؛ لە جێگەیەکی تردا دێمەوە سەر ئەم باسە. سەفەری بەغدا و ئێران کرد و عەمەلیاتم کرد، بەڵام سوودی نەبوو، ئەمەش خۆی چیرۆکێکە لە ژیانی مرۆڤدا.

له و شەڕ و هێرشە مەردانەیەدا سێ کەسمان لێ شەهید بوو 1- عەریف یونس کە سەرلق بوو، پیاوێکی مەرد و ئازا بوو. 2- ساڵح مام ئەلیاس، خەڵکی ڕواندز بوو، باوکیشی هەر پێشمەرگەیەکی ئازا بوو. لەگەڵ عەریف یونس سەرپەل بوو. 3 خدری عەبدوڵلا بەگی دەرگەڵەیی کە لەگەڵ هێزەکەی کاک عیزەت و دەرگەڵەییەکاندا بوو.

ئەوەندەی لەبیرم بێت ئەم کەسانەش بریندار بوون: 1- مستەفا چاوڕەش. 2- ڕەئوف ئەڵڵاکەرەمی هەڵەبجەیی 3- حەسەن خەڵکی سلێمانی بوو، تۆزێک ئەشەلی 4- عومەر قەرەچەتانی 5- ئیسماعیل نەسروڵڵا 6- زراری سلێمان بەگ 7- سەعید خەڵکی ڕەواندز بوو. من لە تەنیشت شەهید ساڵح مام ئەلیاسەوە بریندار بووم. ئیتر ئیمان و بڕوامان ئەوەندە بەهێز بوو بە حیزب و چینی کرێکار، له و کاتەی خوێن لە دەموچاوم و سەرم دەهات، وامدەزانی ئەمرم، چونکی گوللە له سەری ئینسان بدات و نەزیف هەبێ، ئەگەری مانەوەی لە ژیاندا کەمە. هوتافم دەکێشا بە ژیانی حیزبی شیوعی و چینی کرێکار. کوڕێکی هاوڕێم لەگەڵمان بوو و ناوی بەکرەڕەش بوو، خەڵکی کەرکووک بوو، له و کاتەی من هاوارم دەکرد بژی حیزب و چینی کرێکار، وتی هەتیو فڵقەفڵقی چیتە؟ کەی کاتی ئەوەیه؟ تۆ خەریکی دەمریت. ئیتر ئاگام لە شەڕەکە نەما. دنیاش بەره و تاریکی دەڕوات.

شاخی هەندرێن زۆر گەورە بوو. له و شوێنەی بەجێیان هێشتبوو، چادرێکمان بینی، وتیان ئەم چادرە هی ئامرلیواکەیە و ڕای کردو وه، لەوە دەچوو وابێت، لە هی سەرباز نەدەچوو. هەموو پێویستییەکی تێدا بوو، بۆ نموونە لێفەی تێدا بوو بە بەرگەوه، کە لە سەربازی هەر بەتانی هەیه. من بە لێفەکەی ئامرلیواکە دایانپۆشیم، کە گەورە بوو و دوو کەسی بوو. ئه و شەوە بەبێ دەرمانکردن مامەوه، بەڵام هاوڕێکانم برینەکەیان توند بۆ بەستم بۆ ئەوەی خوێنی زیاترم لێ نەڕوات. ڕێگەش ئەوەندە دوور بوو، هی ئەوه نەبوو به کوڵ هەڵمگرن. به و شەوە هەر نەدەکرا. بەیانی تۆزێک بە کوڵ هەڵیانگرتم و وڵاخیان بۆ پەیدا کردم، سواریان کردم بۆ خوارەوە بۆ بارەگاکانی پشتەوە لەسەر جادەی هاملتۆن. لەوێشەوە سواری سەیارەیان کردم بۆ خەستەخانەی شۆڕش له ناوپردان، کە خانویەکی گڵ بوو و دوو ژوور بوو، نزیک جادەکە بوو لەمبەرەوە. دکتۆرێکی عەرەبی لێبوو و بە ناوی دکتۆر حەسەن، لێپرسراوی خەستەخانەکە بوو، خۆشی شیوعی بوو. ئەنجا بێمەوە سەر دۆخی تەندروستیی خۆم. لەبەر ئەوەی خوێنێکی زۆرم لەبەر ڕۆیشتبوو، چووبووە ناو گوێچکەمەوه و خوێنەکە وشک بووبووەوە. تا گەیشتمە ناوپردان، بیست و چوار سەعاتی خایاند. لەوەش سەیرتر ئەوەبوو دەمم نەدەکرایەوە؛ دیار بوو گوللەکەی کە بەرم کەوتووە، دەماری مفسەلی لای گوێچکەمی گرتووه، ئەمەش شتێکی زۆر زەحمەت بوو. بێجگە لە ئازار و برینداری ئەمەشی هاتە سەر. دەمم نەدەکرایەوە خواردنی پێبخۆم، لە کاتی قسەکردندا دەمم دەیگرت، پسکیتم دەکردە چاوە و بە پەنجە ئەمخستە دەممەوە، پاش دوو ڕۆژ لە خەستەخانەی شۆڕش لە ناوپردان تۆزێک کرایەوە.

هەر له و ماوەیەدا بە حوکمی گەورەیی شەڕی هەندرێن شۆڕش و حکومەت سووکەگفتوگۆیەکیان کرد به ناوی ڕێککەوتنی حوزەیران. گفتوگۆکەش لەگەڵ عەبدولڕەحمان بەزازی سەرۆک وەزیر کرا. شەڕی هەندرێن وای کرد حکومەتی بەزاز بکەوێتە گفتوگۆ.

داستانی شەڕی هەندرێن

شەڕە گەورەکەی هەندرێن بووە داستانێکی بێوێنە لە ژیانی شۆڕشی ئەیلوولدا و دەیان هۆنراوە و پەخشانی بەسەردا هەڵدرا. بەڕاستیش هەقی خۆیەتی، لەبەر ئەوەی گۆڕانێکی بەرچاوی هێنایە کایەوە. له و شەڕەدا دەیان پارچە چەکی قورس گیران لە تۆپ و جۆرەکانی جیهازی زۆر پێویست، کە بۆ کاری سەربازی بەکار دەهێنرێ. بێجگە لە سەدان پارچە چەکی سووک و کوژرانی سەربازێکی زۆر لە مەیدانی شەڕەکەدا. لەبەر ئەوەی من لەوێ نەبووم و لە خەستەخانە بووم، لە هەموو جێگەیەکەوە لە سنوورەی باڵەکایەتی و ڕواندز خەڵکی دەچوون بۆ تەماشاکردنی شاخی هەندرێن. هەندێک کەسیش چووبوون شتە بەجێماوەکان ببەن بۆ خۆیان. خەڵکی دێهاتەکانیش هەقی خۆیان بوو.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,213
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
挂钩项目: 4
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 17-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):31-07-2019
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览4,213
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.144 KB 17-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,119
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!