图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,472
图片 106,118
书籍 19,167
相关文件 96,497
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965

شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
شەڕی کوڕەک لە ساڵی 1965
هەر کە سەرکەوتین، پەلاماری ڕەبیەی یەکەممان دا و پاش ماوەیەک گیرا. من برادرێکم لاوە بوو، لێم پرسی تەقە لە کوێ بکەم؟ یەکەم شەڕە بەشداریی دەکەم لە ژیانمدا. تفەنگێکی هۆڵەندیم پێبوو، وایان پێدەوت، فیشەکی ئینگلیزیی دەخوارد. له و شەڕەدا ملازم ڕیاز بریندار بوو، یەکەم شه و من یەکێک بووم له و پێشمەرگانەی کە هەڵمانگرت و بە کۆڵ هێنامانە خوارەوە بۆ دارەهیشک، کە بارەگای پشتەوەمان بوو. ملازم ڕیاز خۆی شاهیدە، ئێستا لە دانیمارک یان لە سوید دەژی. له ‌ژێرەوە فانیلەیەکی عەلاگەی سپیم لەبەردا بوو. لە دوای ماوەیەکی زۆر فڕێم دا، تا ئه و کاتەش هەر خوێنی پێوە بوو، چونکی بە ئاوی گەرم شتبووم. خوێن به ‌ئاوی گەرم دەیبوێرێ، ئه و کاتە نەمدەزانی به ‌ئاوی سارد پاک دەبێتەوە.

ئەم شەڕە ماوەی دوو هەفتە زیاتری خایاند. ئه و جێگەیانەی نەگیرابوون، لەگەڵ سەربازەکان بەرامبەری یەک وەستا بووین. له و شەڕەدا دوو برای مەلا ئەمین بارزانی شەهید بوون، یەکێکیان ناوی تاهیر بوو. شەڕ درێژەی کێشا، ئێمەش نەکشابووینەوە. وتیان هێزی ترمان بۆ دەنێرن. هێزێک هات و وتیان جەماعەتی مەکتەبی سیاسین، کە چوون بۆ هەمەدان، لەگەڵ پارتی ڕێک کەوتوون و گەڕاونەتەوە. ڕەئیس کەمال موفتی بەرپرسی یەکەمیان بوو. پێکەوە بەرنامەمان بۆ هێرشی دووەم دانا. بڕوا بکەن ئەوەندە نزیک بووین لە یەکەوە، گوێمان لە دەنگی یەکتر دەبوو. تۆپبارانی حکومەتیش بەردەوام بوو. بە شه و زۆر سارد بوو، بە ڕۆژیش مانگی ئاب بوو و زۆر گەرم بوو. ئەم کەسانە لەگەڵ ئه و هێزەدا بوون: کەمال مەولوود، عەریف حەسەن خەڵکی هەرتەڵ بوو، شەوی هێرشەکە شەهید بوو، زۆر پیاوێکی بەهەڵمەت و ئازا بوو، ئیبراهیم سەعەکەڕ دەنگی خۆش بوو و به ‌عەرەبی گۆرانیی بۆ سەربازەکان دەوت. هەروەک وتم، نزیک بووین له ‌یەکەوە، به ‌دەم ڕەبابەی بۆ لێدەدان. جارجارەش قسەی خۆشی بۆ دەکردن. ئەوانیش به ‌تەقە وەڵامیان دەداینەوە. له و ماوەیەدا هێرشی دووەممان کردە سەریان. دوو هەفتەی خایاند و هەموو شاخی کۆڕەکمان گرت. تەنها یەک ڕەبیە مابووەوە، کە شوێنێکی قوت بوو و پێیان دەوت کەپکەقەل، ئەوەندە قوت بوو، بە ڕاستی مەگەر هەر قەل لەسەری هەڵنیشتایە. ئەگەر ئەوێمان بگرتایە، ئیتر هەموو شاخی کۆڕەک دەگیرا و بەسەر ناوچەکە و گەلی عەلی بەگدا زاڵ دەبووین. جادەی هاملتۆنمان کۆنترۆڵ دەکرد کە لە حاجی هۆمەرانەوە دێتە ڕواندز و بە گەلی عەلی بەگدا تێپەڕ دەکات.

ڕەبیەی کەپکەقەل نەگیرا. له و ماوەیەشدا حکومەت هێزی زۆری هێنا. لە ئاخر شەودا وتیان سەعید حەمۆ کە ئەفسەرێکی بەناوبانگی سوپای عێراق بوو و فەرماندەی لیوا بوو، هاتووە. لە کاتی هێرشی ئێمە بۆ کەپکەقەل تۆپبارانێکی زۆر خەست و چڕیان کردین. هەموو ئه و جێگەیانەی ئێمەی لێبووین، پێکای. هێزەکانی ئێمەش و ئەوەشی هاتبوو، شپرزه ‌بووین و شکاین، چونکی شەهیدێکی زۆرمان هەبوو، نزیکەی بیست پێشمەرگە لە هەردوو لامان شەهید بوون. لام وابێت هی تریش شەهید بوون، من لە شیوعییە‌کان ناوی چەند هاوڕێیەکم لەبیرە، کە هەر لە پەلەکەی ئێمە بوون. حەمەئەمین خەڵکی هەولێر بوو. عەبدوڵڵا بچکۆل هەر خەڵکی هەولێر بوو. وەستا حەسەن بەنا خەڵکی سلێمانی بوو. هەندێک له و برادەرانە بە چەند پارچەیەک دۆزیماننەوە، بەتایبەت وەستا حەسەن لەلای برادەرانی م.س، عەریف حەسەن شەهید بوو.‌ لە کۆتایی شەڕەکە هێزەکانمان لێدانێکی یەکجار کوشندەی بەرکەوت و لەگەڵ هێزەکەی تر بڕیاری کشانەوەیان دا. هاتینەوە بۆ گوندی فەقێیان و دۆڵی ئاکۆیان، بارەگای هەموو هێزەکان لەوێ بوون. تفەنگەکەی عەبدوڵڵا‌ بچکۆلیان دا به من، وەسەتێکی جوان بوو، لەبەر ئەوەی وریا بووم. کاتی خۆی ئه و چەکانەی کە حیزبی شیوعی لە شۆڕشی وەرگرتبوو، وەک باسیان دەکرد 30 تفەنگی بڕنه و بووه،‌ تەنها سێ تفەنگی وەسەتی تێدا بوو، یەکێکیان درا بە من. یەکێکیان لای ڕەئیس کەمال نەعمان بوو. هیچ شتێک لەوە ناخۆشتر نەبوو به و هەموو هێزە زۆرەوە ئەوەندە شەهیدمان هەبوو و لە پاش تێکشکانیش بگەڕێینەوە بۆ شوێنەکانی خۆمان لە ئاکۆیان. برادەرانی کاک عزەت سلێمان بەگ گەڕانەوە بۆ دەرگەڵە. کاک زراری برای و هێزەکەیان لەوێ بوون. هێزەکانی مەلا ئەمین هەر لە شوێنی خۆیان مانەوه،‌ چونکی واجباتیان هەر لەوێ بوو. بەداخەوە دوو برای شەهید بوو.

ئەمە یەکەم شەڕ بوو بەشداریم تێدا کرد، تەمەنم هەژدە ساڵ بوو. لەڕاستیدا دەبێت بڵێم لە شەڕی کۆڕەکدا پێویستمان به ‌هێزی تر بوو، لەبەر ئەوەی هیلاک بووین، وتیان ئەمە هێزی عەشایەرە، وتیان گۆرانن. عەشرەتێک هەیە به و ناوەوە و له و سنوورە بوون، ئەوانیش شەهیدیان دا. تێکشکانمان خەسارەتێکی گەورە بوو. ئەگەرچی لە ڕۆژانی یەکەمدا زۆر باش چووینە پێشەوه،‌ بەڵام سەنگەری حکومەت لە کەپکەقەل بەرنامەکەی تێک دا، دۆخی جەبهەکەی گۆڕی و بە کشانەوەی ئێمە تەواو بوو.

پاش گەڕانەوەمان بۆ شاخی هەندرێن زستان هات و بەهار هاته ‌پێشەوە. وەک لە پێشەوە باسم کردبوو، واجباتەکانمان لەسەر شاخی هەندرێن بوو لە ئەشکەوتی شەهیدان و قەڵاگەی ناوەڕاستی هەندرێن. هێزەکانمان نیوەی لە دێهاتەکانی میراجیان، جەنراوە، بەرسرین و هەوارەکۆن بوون. بارەگای سەرەکیی هێزی حیزب لە گوندی بەرسرین بوو. ئه و کاتە لیوای چوار لە حامیەی ڕواندز بوو. لە بەرەبەیانی (1/5/1966) هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر شاخی هەندرێن و زۆریان داگیر کرد. ئەگەرچی وردەشەڕمان لەگەڵ دەکرد، بەڵام ئەوان هەر لە پێشڕەو‌یدا بوون. ئه و ڕۆژە پەلەکەی ئێمە لە خوارەوە بووین لە بارەگای پشتەوه.‌ کە ئەمەمان زانی، هەموو هێزەکانمان سەرکەوتین بۆ لای برادەران، کە لەسەر شاخی لە هەندرێن بوون. هەر پەله و جێگەی بۆ دیاری کرا. لە ماوەی دە ڕۆژدا سوپای عێراق زۆربەی هەرە زۆری شاخی هەندرێنی داگیر کرد. بەڵام بەرەنگاری هەر بەردەوام بوو. مانگی پێنج بوو، باران هەر مابوو. بۆ نەگبەتی ئه و چەند ڕۆژەش بۆ هەر باران دەباری. ئێمەش لەبەر سەرما و باران بووین، سەرەوەی شاخی هەندرێن بەفری زۆری پێوە بوو، ساڵ لە دوای ساڵ بەفر بەسەریەکدا دەبارێ و دەمێنێتەوە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,178
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 80%
80%
添加( زریان سەرچناری 17-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-10-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):17-10-2018
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览3,178
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.165 KB 17-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,472
图片 106,118
书籍 19,167
相关文件 96,497
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!