هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 19/10/2018 کۆمپانیای داناغاز بەهاوکاری #وەزارەتی سامانە سروشتیەکان# هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و بەهۆی بەستنەوەی بۆریەکانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاکو 72 کاتژمێر بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەردوو وێستگەی غازی #هەولێر#و #چەمچەماڵ# ڕادەوەستێت.
#وەزارەتی کارەبا# بە هاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەپەرۆشەوە کار دەکات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە کاریگەریی کەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە دوای جێبەجێکردنی پرۆسەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز کاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن.
#15-10-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,641